ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (١٧\١٠\٢٠٢١) شاندێكی پارتی یەکێتی دیموکراتی ( P Y D ) بەسەرۆكایەتی -بەڕێزمحمود ڕەشۆ ئەندامی مەکتەبی پەیوەندیەکان نوێنەرایەتی PYD لە هەرێمی کوردستان و. بەڕێزان مستەفا عوسمان و بێریڤان محمد و ئیڤان وەزیر ئەندامانی پەیوەندیەکان سەردانی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر كرد و لەلایەن هاوڕێ مام خدر سكرتێری گشتی و هاوڕێیان خلیل محمود و نەهرۆ جلال ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و هاوڕێ سالار محمد ئەندامی پەیوەنیەکانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پێشوازی کران .
لە دیدارێکی دۆستانەدا بارودۆخی سیاسی و ئابوری کوردستان بەگشتی باسی لێوەکرا و هەردوولا دیدو بۆچوونەکانیان لەمەڕ دوایین ئاڵوگۆرەکانی سەر گۆرەپانی سیاسی لە کوردستان و ناوچەکە خستەڕوو ،جەخت لەسەر پتەوی پەیونەی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکان لەهەر چوار پارچەی کوردستان کرایەوە بەتایبەت لەسەر پرسە نەتەوەیی نیشتیمانیەکان جونکە بەدرێژایی مێژوو دوژمنانی کورد و کوردستان سوودیان لە لاوازی و دز و کەلێنەکانی نیوان هێز و لایەنە سیاسیەکان وەرگرتوە،لای خۆیانەوە وەفدی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دەستخپشیان لە بزوتننەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کرد کە بێ گوێدانە بەرژەوەندی تایبەت و حزبی هاوپشتی هەموو هێز و جوڵانەوەیەکی نیشتیمانی و نەتەوەیی بوە لەهەر کوێیەک بوبێت ،لە کۆتاییدا وەفدی میوان بەگەرمی بەڕیکران .