بەناوی خۆم و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان زۆر بەگەرمی پیرۆزبایی لە پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرین و هاوڕێی ڕۆژانی سەختی خەبات ( هاوڕێ فاروق حەنا ) دەکەم بەبۆنی هەڵبژاردنی و متمانە پێدانی هاوڵاتیان بۆ پەرلەمانی عێراق هیوادارم لە ئەرکی تازەیدا سەرکەوتوو بێت لە داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان و خەڵکی هەژار و کەم دەرامەتی عێراق و کوردستان .
جارێکی دیکە دڵخۆشی خۆم ڕادەگەیەنم بۆ ئەم سەرکەوتنە.
هاوڕێتان :
مام خدر سکرتێری گشتی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
14\10\2021