
ئه‌و به‌رپرسه نێودەوڵه‌تییه له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا روونیشیكرده‌وه، سێ ملیۆن له‌و كه‌سانه له‌ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوودا تۆماركراون.
به‌پێویستیشی زانی كاری زیاتر بكرێت له‌پێناو به‌رگرتن له به‌رزبوونه‌وه‌ی توندوتیژی و فراوانكردنی ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی له سه‌رتاسه‌ری عیراقدا پێشكه‌ش به زیانلێكه‌وتوان ده‌كرێن.
هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌و وتاره‌دا رایگه‌یاند، ته‌نیا یارمه‌تیی مرۆیی قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ر ناكات و جه‌ختیشی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه سیاسی و ئه‌منییه‌كان له‌پێناو كۆتاییهاتنی ئاواره‌بون و نه‌هامه‌تییه‌كانی چاره‌كێكی دانیشتوانی عیراق كرده‌وه.
ئه‌یمس وتیشی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵده‌دات له‌پێناو باشكردنی گه‌یاندنی یارمه‌تییه‌كان بۆ ئه‌و ناوچه فراوانه‌ی له‌ژێر چنگی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدایه، دانوستان بكات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه محه‌مه‌د حه‌كیم نوێنه‌ری عیراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد هه‌وڵه‌كانی چڕبكاته‌وه و كۆمه‌كه‌كانی بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه زیادبكات كه پاش رزگاركردنی ناوچه‌كانیان له چنگی داعش، گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانیان.
له عه‌ره‌بییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: radiosawa.com