موراد قەرە یلان، ئەندامی کۆمیتەی رابەرایەتی بانەگەوازی هەمو کورد دەکات “وەکو کورد، دەبێت توانای ئەوەمان هەبێت کێشەکانمان لەناو خۆماندا چارەسەر بکەین، ئەگەر شەڕ لەنێوان کوردا هەڵگیرسێ هەمو شتێک لەدەست ئەدەین”.
مورا قەرەیلان، لەگفتوگۆیەکیدا لەگەڵ کەناڵی ستێرک تی ڤی ئاماژە بەوە دەکات لەم ساتەوەختە مێژوییەدا ئەگەر کورد توانای ئەوەی نەبێت کێشەکانی ناوخۆی چارەسەر بکات، دەبێت بەیاری دەستی دوژمنانی، ئەو وتی “ئەگەر نەتوانین کێشەکانمان لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەین ئەوا وەک کۆمەڵێک خێل دەردەکەوین نەک نەتەوەو ئاقیبەتی مەترسیداری دەبێت”.
وتیشی “ئامانجی تورکیا تەنها پەکەکە نییە، بەڵکو دەوڵەتی تورک هەمو کوردی کردوە بەئامانجو نایشارێتەوەو ئەزمونی رابردوش سەلماندویەتی کە ئەوان سورن لەسەر ئەوەی کورد هیچ مافێکی نەبێ، وەک لەهەلوێستیان لەکاتی ریفراندۆمدا دەرکەوت، لەبەرئەوە پەیوەندی پارتی بەدەولەتی تورکیاو میتەوە نەک خزمەتی گەلی کورد ناکات، بەڵکو خزمەتی خودی پارتیش ناکات”.