سه‌ندیكاكانی كرێكاران به‌گه‌ڕخستن‌و په‌سه‌ندكردنی یاسای نوێی كار به‌پێویستییه‌كی سه‌ره‌كی ده‌زانن به‌هۆی ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی له‌یاسای كارپێكراودا هه‌یه، به‌رپرسێكی سه‌ندیكایش رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستاندا “كۆمپانیا حیزبه‌و حیزبیش حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانه” قۆرغكارییه‌كی گه‌وره له‌كه‌رتی ئابوری‌و كۆمپانیاكان‌و له‌حكومه‌ت‌و داموده‌زگا ره‌سمییه‌كانیشدا هه‌یه.
هاوكات له‌گه‌ڵ 1ی ئایار جه‌ژنی جیهانی چینی كرێكار له‌شار‌و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆنه‌و چالاكی جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به‌و یاده رێكده‌خرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و یاد‌و بۆنانه‌دا نه‌گۆڕه‌و هه‌میشه دوباره ده‌بێته‌وه خواست‌و داواكارییه‌كانه بۆ ده‌ركردنی یاسای نوێی كار كه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن سه‌ندیكاكانی كرێكاران‌و هێز‌و لایه‌نه چه‌په‌كانه‌وه ده‌خرێته‌ڕو.
ده‌رباره‌ی كه‌موكورتییه‌كانی یاسای كاری كارپێكراو سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكارانی بیناسازی سلێمانی، عوسمان حه‌مه‌سه‌عید به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند، یاسای كارپێكراوی ئێستا یاسای ژماره 71ی ساڵی 1987ه كه تایبه‌ته به‌كه‌رتی تایبه‌ت‌و تێكه‌ڵاوو هه‌ره‌وه‌زی، واتا ئه‌و كرێكارانه ناگرێته‌وه كه له‌كه‌رتی ده‌وڵه‌تیدا ئیشده‌كه‌ن، ئه‌مه یه‌كێكه له‌بۆشاییه یاساییه‌كانی كه پێچه‌وانه‌ی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
وتیشی، له‌حاڵێكدا كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا یاسای وه‌به‌رهێنان هه‌یه كه ده‌ستی كرێكاری بیانی‌و سه‌رمایه‌گوزاری بیانی‌و وه‌به‌رهێنانی كردوه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته یاسایه‌كی كاری نوێ هه‌بێت كه هاوتابێت له‌گه‌ڵ یاسا نوێیه كارپێكراوه‌كانی تردا.
حكومه‌ت پڕۆژه‌یاسای نوێی كار پشتگوێده‌خات
عوسمان راشیگه‌یاند، له‌ساڵی 2013ه‌وه پرۆژه‌ی نوێی یاسای كار ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه كه پێشتر وه‌زاره‌تی كار به‌هاوكاری سه‌ندیكاكان‌و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران‌و شاره‌زایان له‌بواری یاسادا ئاماده‌كراوه‌و دارێژراوه، به‌ڵام له‌و ساته‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی نه‌كردوه‌و ئه‌گه‌رچی پێویستیش وابو كه په‌رله‌مانی كوردستان خۆی داوای بكردایه ئه‌ویش داوای نه‌كردوه. وتیشی، وا ساڵێكیشه كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكهێنراوه كه ده‌بو وه‌زاره‌تی كار به‌زویی داوای ئه‌وه‌ی بكردایه كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت‌و بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
بیمه‌ی ته‌ندروستی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی
ناوی هه‌یه‌و كاری نیه
ده‌رباره‌ی گرفته‌كانی دیكه‌ی به‌رده‌م كرێكاران‌و به‌تایبه‌تیش زه‌مانه‌تی ته‌ندروستی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و به‌رپرسه‌ی سه‌ندیكای كرێكاران رایگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی یاسای خانه‌نشینی‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ژماره 39 كه له‌ساڵی 1971 ده‌رچوه هه‌یه‌و له‌ساڵی 2012 به‌ژماره چوار هه‌مواركراوه‌ته‌وه‌و به‌شی هه‌ره زۆری له‌به‌رژه‌وه‌ندی كرێكارانه، به‌ڵام كه‌موكورتی هه‌یه كه بریتیه له‌وه‌ی كرێكاری رۆژانه ئه‌وانه‌ی (عمال المقاگع)یان پێده‌ڵێن وه‌ك كرێكارانی بیناسازی كه خاوه‌ن كاره‌كانیان دیارنیه، بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نایانگرێته‌وه كه بۆشاییه‌كی یاسایی گه‌وره‌یه له‌كاتێكدایه به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن یان كه‌مئه‌ندام‌و په‌ككه‌وته ده‌بن ئه‌و كرێكاری رۆژانانه‌ن كه له‌سه‌ر بینا جۆراوجۆره‌كان كارده‌كه‌ن‌و له‌پڕۆژه‌كاندا نین.
رونیشیكرده‌وه، له‌هه‌مواركردنه‌كه‌ی ساڵی 2012 كه له‌په‌رله‌مانی كوردستان كراوه له‌مادده‌ی 9و 10دا داوا له‌حكومه‌ت ده‌كات كه په‌یڕه‌وێك دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی كرێكاری رۆژانه‌ش بگرێته‌وه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی دانه‌ناوه كه ئه‌مه كه‌موكورتییه‌كی گه‌وره‌یه. ئه‌وه‌شی وت، كه‌موكورتییه‌كی تری ئه‌وه‌یه كه كاتێك كرێكارێك 15 یان 20 یان 30 ساڵی خۆی زه‌مان ده‌كات، یان خاوه‌ن كاره‌كه‌ی به‌به‌رده‌وامی زه‌مانی بۆ ده‌دات دوای ئه‌و ماوه‌یه كه خۆی خانه‌نشین ده‌كات بڕێكی پاره‌ی كه‌می خانه‌نشینی پێده‌درێت، بۆیه ده‌ڵێین پێویسته ئه‌و سیسته‌م‌و رێنماییه‌ی كه ده‌بێته هۆی شێوازی خانه‌نشینكردنه‌كه‌ی چاك بكرێت به‌شێوازێك كه هاوتا ببێته‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌راندا.
ئاماره‌كانی گیان له‌ده‌ستدان‌و په‌ككه‌وتن هه‌ژێنه‌رن
ده‌رباره‌ی لێكه‌وته‌ی كارنه‌كردن به‌و یاسا‌و رێنماییانه‌و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كرێكاران‌و خانه‌واده‌كانیان سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكارانی بیناسازی سلێمانی ئاماری گیان له‌ده‌ستدانی ماوه‌ی رابردوی به‌نمونه هێنایه‌وه‌و وتی، به‌ته‌نها له‌چوار مانگی رابردوی ئه‌مساڵدا له‌هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم 8 كرێكار گیانی له‌ده‌ستداوه، له‌ساڵی 2014شدا 28 كرێكار له‌سلێمانی‌و 15 كرێكار له‌هه‌ولێر‌و له‌ساڵی 2013ش 90 كرێكار له‌هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم گیانیان له‌ده‌ستداوه. وتیشی، واته به‌دو ساڵ‌و چوار مانگ نزیكه‌ی 150 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وه‌ك ئه‌و وتی، “په‌ككه‌وتن‌و كه‌مئه‌ندامبون‌و برینداری سوك سێ به‌رامبه‌ر زیاتره، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر زۆره‌و په‌رش‌و بڵاوه‌و تۆمارناكرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه خێرا خۆیان چاره‌سه‌رده‌كه‌ن‌و له‌سه‌ندیكا تۆماری ناكه‌ن‌و پێی نازانرێت، بۆیه بڕوای ئێمه وایه كه روداوه سوكه‌كان‌و بچوكه‌كان‌و په‌ككه‌وتنه‌كان زۆر زیاتره له‌روداوه‌كانی گیانله‌ده‌ستدان”
ئاماژه‌كان لێشاوی بێكاران نیشانده‌ده‌ن
له‌باره‌ی قه‌یرانی دارایی‌و ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌بێكاری، عوسمان حه‌مه‌سه‌عید رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی تۆماركردنی ئامار نیه تایبه‌ت به‌بێكاری، ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌كارخستن نه‌بێت ئه‌وانه‌ی تایبه‌تن به‌دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار كه خۆیان رایانگه‌یاندوه نزیكه‌ی 6 هه‌زار كه‌س ناویان تۆماركردوه، به‌ڵام ئێمه بڕوامانوایه ژماره‌كه زۆر زیاتر له‌وه، چونكه یه‌كێتی ژوره بازرگانی‌و پیشه‌سازییه‌كان له‌مانگی ئه‌یلولی 2014 رایانگه‌یاند كه زیاتر له 85 هه‌زار كرێكار له‌پرۆژه‌كاندا هه‌لی كاریان له‌ده‌ستداوه، جگه له‌وه‌ی ئێمه شایه‌تحاڵین كه زیاتر له 50 ئۆتێل‌و رێستۆرانت داخراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌راگه‌یاندنه‌كانیشه‌وه باسی لێوه‌ده‌كرێت 250 به‌ڵێنده‌ر مایه‌پوچ بون، هاوكات خودی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیش له‌ماوه‌ی رابردودا رایگه‌یاند كه له‌كۆی 5200 كارگه نزیكه‌ی 3000 هه‌زار كارگه داخراوه، هه‌مو ئه‌مانه بێجگه له‌كرێكاری رۆژانه كه ئێمه شایه‌تحاڵین به‌لێشاو له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌رده‌كرێن، بۆیه بڕوامان وایه نزیكه‌ی 150 هه‌زار كرێكار‌و كارمه‌ند چ ئه‌وانه‌ی رۆژانه‌ن‌و چ ئه‌وانه‌ی له‌كۆمپانیا‌و پڕۆژه‌كاندا كارده‌كه‌ن هه‌لی كاریان له‌ده‌ستداوه كه كاریگه‌رییه‌كی راسته‌خۆی له‌سه‌ر كرێكاران هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی توشی بێكارییه‌كی درێژخایه‌ن ده‌بن، چونكه وه‌كو فه‌رمانبه‌ر‌و چین‌و توێژه‌كانی تر نین كه ئه‌م مانگه موچه‌یان دوابكه‌وێت، مانگی داهاتو وه‌ریبگرنه‌وه، به‌ڵكو ئه‌مان كه بێ ئیشده‌بن له‌دوای بێ ئیشبون كارێكیشیان ده‌ستبكه‌وێته‌وه، قه‌ره‌بوی ئه‌و كاته‌یان ده‌ستناكه‌وێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كوردستاندا یاسای بیمه‌ی بێكاری نیه كه كه‌موكورتییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه.
تێكه‌ڵاوی ده‌ستی كۆمپانیا‌و حیزب‌و قۆرغكردنی بازاڕ
به‌رپرسه‌كه‌ی سه‌ندیكای كرێكارانی بیناسازی وتیشی، “ئه‌وه‌ی ده‌یبینی له‌هه‌رێمی كوردستاندا كۆمپانیا حیزبه‌و حیزب حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانه‌و هه‌ر خۆشیان زۆر ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دیموكراتی‌و سه‌ندیكاكانیشیان گرتوه بۆیه تێكه‌ڵییه‌ك‌و قۆرغكارییه‌كی گه‌وره جگه له‌وه‌ی له‌ئابوری‌و له‌كۆمپانیاكاندا هه‌یه، قۆرغكاری له‌حكومه‌ت‌و داموده‌زگا ره‌سمییه‌كانیشدا هه‌یه كه هه‌مویان په‌یوه‌ندیدارن به‌یه‌كه‌وه”. ئه‌وه‌شی وت، پێویسته تێبگه‌ین ئه‌م ره‌وشه چییه كاتێك كه حكومه‌تی ناوه‌ند بودجه نانێرێت حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت پاره‌ی پێنه‌مێنێت، به‌ڵام ده‌بێت پرسیار بكه‌ین وه‌به‌رهێن بۆ پاره‌ی پێنه‌ماوه كه به‌پێی یاسا وه‌به‌رهێن واته خۆی خاوه‌نی پاره‌یه، خۆی خاوه‌نی توانای مادییه.
سه‌ندیكاكان چی‌یان بۆ كرێكاران كردوه
عوسمان حه‌مه‌سه‌عید رایگه‌یاند، “وه‌كو سه‌ندیكای كرێكارانی بیناسازی درێغیمان نه‌كردوه‌و هه‌ر ئه‌مساڵ سه‌دان كێشه‌مان چاره‌سه‌ركردوه، جگه له‌ئه‌نجامدانی گردبونه‌وه‌و ده‌ركردنی به‌یاننامه‌و سازدانی كۆنفرانس، له‌كۆی هه‌مو ئه‌و روداوانه‌ی رویداوه هه‌مویمان دیكۆمێنت كردوه، چه‌ند كۆمپانیایه‌كیشمان داوه به‌دادگا”.
وتیشی، له8 كه‌یس له‌كه‌یسه‌كانی گیانله‌ده‌ستدانی ساڵی رابردو به‌هاوكاری ئێمه توانراوه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانیانله‌گه‌ڵ خاوه‌ن كاره‌كانیان بكرێت‌و قه‌ره‌بویان بكه‌ینه‌وه به‌كڕینی خانویه‌ك یان زه‌وییه‌ك بۆ كه‌سوكاره‌كانیان.
رونیشیكرده‌وه، له‌ئه‌نجامی لیژنه‌كانی پشكینی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌كارخستن‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سه‌ندیكای كرێكاران پێكه‌وه كه ساڵی پار زیاتر له 8 هه‌زار سه‌ردان كراوه، 92 كۆمپانیا دراوه به‌دادگا، به‌ڵام له‌و ژماره‌یه هه‌موی روداوی مردنی تیا روینه‌داوه، هه‌ندێكی له‌به‌ر نه‌بونی سه‌لامه‌تی بوه، هه‌ندێكی كرێی كرێكاری لابوه، هه‌بوه كرێكاری ده‌ركردوه، هه‌شبوه روداوی كار رویداوه.
له‌ته‌موزی 2013 به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی كار بۆ كرێكاران له‌پرۆژه‌كاندا، لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچون بۆ دڵنیابون له‌مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی كرێكاران له‌سلێمانی پێكهێنرا.
ئا: شیروان شه‌ریف