هۆڕمۆمی “کۆرتیزۆل” یەکێکە لەو هۆڕمۆنانەی جەستە بەشێوەیەکی سروشتی بەرهەمیدەهێنێت، بە هۆڕمۆنی سترێس ناسراوە، کاریگەری لەسەر تەواوی جەستە هەیە، کاتێک رێژەی ئەم هۆڕمۆنە بەرزدەبێتەوە ناتوانیت بە باشی بخەویت، جەستەت وزەیەکی کەمی پێدەبێت و بەردەوام لە دڵەراوکێدا دەبیت، جگە لە مەترسییەکانی بۆ سەر تەندروستی.
ماڵپەری amclinic چەند رێگەیەکی سروشتی بڵاوکردوەتەوە بۆ کەمکردنەوەی ئەم هۆڕمۆنە.
یەکەم: سیستمی خۆراکی تەندروست
چەند خۆراکێک هەیە یارمەتی جەستە دەدەن رێژەیەکی کەم لەم هۆڕمۆنە بەرهەمبهێنێت وەکو شوکولاتەی رەش، مۆز، هەرمێ، چای سەوز و رەش، ماست، ئاو.
دوەم: وەرزش
وەرزش هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ کەمدەکاتەوە، رێگری دەکات لە توشبون بە خەمۆکی.
سێیەم: بەسەربردنی کات لەسروشتدا
هۆکارە بۆ کەمبونەوەی ئەم هۆڕمۆنە و ئارامبونەوەی مێشک، دڵەراوکێ ناهێڵێت.
چوارەم: دەرمانی پزیشکی
چەند دەرمانێکی پزیشکی هەیە چارەسەرە بۆ خەمۆکی، نیگەرانی و فشاری دەرونی، بەڵام پێویستە لەژێر چاودێری پزیشک بێت.