پێنجه‌مین، ساڵیادی “تیرۆر”كردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، به‌رێوه‌چوو سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت “یاسا وه‌كو خۆی جێبه‌جێ ناكرێت”.
سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی پێنجه‌مین ساڵیادی “تیرۆركردن”ی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، له به‌رده‌م په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان مه‌راسیمێك به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌راسیمه‌كه له‌لایه‌ن (رێكخراوی زار بۆ به‌رگری له ئازادییه‌كان)، رێكخرا بوو كه‌سوكاری سه‌رده‌شت عوسمان و ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتاران و رۆژنامه‌نووسان و نوێنه‌ری ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون.
برای سه‌رده‌شت عوسمان، به‌شدار عوسمان به ئانادۆڵوی راگه‌یاند “له كه‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان خۆش نابین، كه‌یسه‌كه لای ئێمه و خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان، به كراوه‌ی ده‌هێڵدرێته‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی بكوژانی سه‌رده‌شت له دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن به‌سزای خۆیان ده‌گه‌ن”.
گوتیشی “بكوژانی سه‌رده‌شت به ئاشكرا له نێو شه‌قامێكی گه‌وره‌ی شاری هه‌ولێر رفاندویانه هه‌ر زوو ده‌كرا به ئاسانی ئاشكرا بكرێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌یانكرد”.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان، سۆران عومه‌ر رایگه‌یاند “له هه‌رێمی كوردستان، به‌داخه‌وه یاساكان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ ناكرێن، هه‌روه‌ها بڕیاری سه‌ربه‌خۆیانه‌ش ناده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌ن ماف بگه‌ڕێته‌وه تۆمه‌تبارانیش به‌سزای یاسای بگه‌ن”.
گوتیشی “به‌ڵێن به كه‌سوكاری شه‌هید سه‌رده‌شت و سۆرانی مامه حه‌مه و شەهید كاوه و شه‌هیدانی حه‌ڤده‌ی شوبات ده‌ده‌ین كه به‌شوێن تاوانباران و كهیسهكانیانهوهین، هیچ یه‌كێك له‌و كه‌یسانه نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام”.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد “هه‌وڵده‌ده‌ین لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی دروستبكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بكه‌ین، بۆ كه‌یسی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی تیرۆر كراون، ئه‌نجامده‌رانی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس ئه‌گه‌ر نه‌دۆزرێنه‌وه و سیناریۆی بۆ دروست بكرێت، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی له پشته”.
سه‌رده‌شت عوسمان، قوتابی كۆلێژی ئادابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بوو رۆژی 4/5/2010 له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له هه‌ولێر له نزیك كۆلێژه‌كه‌ی ده‌رفێندرێت، دواتر ته‌رمه‌كه‌ی له‌شاری مووسڵ ده‌دۆزرێته‌وه، تا ئێستاش دۆسیه‌كه‌ی سه‌رده‌شت یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ محه‌مه‌د گۆمه‌شینی گوتی: “به‌داخه‌وه رۆژانه رۆژنامه‌نووسان به‌هۆی رووماڵی هه‌واڵ و رووداوه‌كان، رووبه‌ڕووی پێشێلكاری ده‌بنه‌وه، یان به‌هۆی راستگۆییان باجیان داوه، بێگومان هه‌رێمی كوردستانیش بێبه‌ش نه‌بووه له‌و پێشێلكارییانه”.
گوتیشی: “له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی یاسای 35ی كاری رۆژنامه‌نووسی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان ناكرێت، له‌كاتی كێشه‌كان به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی دادگایی ده‌كرێن”.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ باسی له‌وه‌شكرد له پێنج مانگی رابردوو ئاماری توندوتیژی و پێشێلكارییه‌كان، ده‌ری ده‌خات به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان، روو له كه‌می كردووه، هیوادارین یاساكان جێبه‌جێ بكرێن، بۆ رێزگرتن له ناوبانگی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌ركی پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسان به هه‌ند وه‌ربگرن”.
سەرچاوە : ئاژانسی ئەنادۆڵ