1
شەهیدی قەڵەم، سۆرانی مامەحەمە.
تیرۆركردنی لەسەر كاری ڕۆژنامەنوسیی بو، نەك سیاسیی.
بەیەكەمین شەهیدی ڕۆژنامەنوسیی كوردیی دادەنرێت.
2
سۆران محەمەد عەزیز، ناسراو بەسۆرانی مامەحەمە،
لەساڵی 1986 لەشاری كەركوك لەدایكبووە.
خەڵكی گوندی (مۆردانە)ی ناوچەی جەباریین.
3
لە كۆڕەوەكەی 1991 ماڵیان ڕوودەكاتە سلێمانی.
لەخانەوادەیەكی هەژارو ئاوارە پەروەردە بووە.
پاش پڕۆسەی ئازادیی عێراق دەگەڕێنەوە كەركوك.
4
خوێندنی سەرەتاییو ناوەندی لەسلێمانی تەواو كردووە.
لە كەركووك خوێندكاری پەیمانگای هونەرەجوانەكان بو.
هاوكات بەرپرسی نوسینگەی گۆڤاری لڤین بو.
5
لەچەندین دەزگای میدیایی كوردیی كاری كردووە.
سەرەتا بەشیعرو پاشان كاری ڕۆژنامەنوسی كردووە.
كەسێكی سەنگینو ڕۆژنامەنوسێكی بوێرو جددی بو.
6
بەهۆی كارە ڕۆژنامەوانییە جدییەكانییەوە،
چەند جارێك هەڕەشەی كوشتنی لێكراوە.
لەمانگی تەمموزی 2008 هەڕەشەكان زیاتر بون.
7
كاتژمێر 9ی شەوی 21-22ی تەمووزی 2008،
لەكەركوك چەند چەكدارێك دەچنە سەرماڵیان.
لەكاتی كردنەوەی دەرگا دەیدەنە بەردەستڕێژی فیشەك.
8
چەندین فیشەك دەنێن بەسەر دڵو ڕانو ناوسكیەوە.
بەو شێوەیە سۆرانی مامەحەمە تیرۆر دەكرێت.
هەمان شەو تەرمەكەی لە چەمچەماڵ ئەسپەردە دەكرێت.
9
تا ئێستاش دۆسێی شەهیدكردنی سۆرانی مامەحەمە،
یەكلایی نەكراوەتەوەو بكوژانی نەدۆزراونەتەوە.
بەدوای شەهیكردنی سۆراندا زنجیرەیەك تیرۆری تر،
ڕووی لە قەڵەمبەدەستانی كورد كرد.
10
ئێستا دایكی سۆران، دایكی سێ شەهیدە.
تا هەنوكەش چاوەڕوانی سەندنی تۆڵەی كوڕەكەیەتی.
بەڵام دەزگاكانی حكومەتی هەرێم هیچیان بۆ نەكردووە.