لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت وەزارەتی ناوخۆی عێراق: رێژەی خۆکوشتن زیادیکردوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: رێژەی خۆکوشتن زیادیکردوە

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، دوای کۆتایی هاتنی شەڕی دژی داعش لە ساڵانی 2018 و  2019 رێژەی خۆکوشتن زیادیکردوە و 50%ـی ئەوانەی لە زیندانەکاندان ئاڵودەی مادە هۆشبەرەکان بون.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ساڵی 2018 رێژەی خۆکوشتن 518 کەس بوە و ئامارەکە لە ساڵی 2019دا بۆ 588 کەس بەرزبوەتەوە، هەروەها 50%ـی ئەوانەی لە زیندانەکاندان ئاڵودەی مادە هۆشبەرەکان بون و مادەکانی کریستاڵ و Fenethylline لەدو مەترسیدارترینی مادە هۆشبەرەکانن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، عێراق لەڕوی مادە هۆشبەرەکانەوە وڵاتێکی بەرهەمهێن نیە و لە وڵاتانی دیکەوە مادە هاوردە دەکرێت، لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە دو هەزار و 936 کەس لەسەر مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە