ڕاپۆرتەكەی دیلۆیت كە تەواوی زانیاری فرۆشتنی نەوتی كوردستانی بە ڕون و ئاشكرایی تیایە و من ماوەی سەعاتێك بەوردی خوێندمەوە. نە سیحرە، نە مەتەلە. نە بەو جۆرەشە كە ٤ ملیار دۆلار دیار نەبێت.
لە ھەرێمی كوردستانەوە كۆمپانیاكانی نەوت ١٧٠ ملێۆن و ٩٧٧ ھەزار و ٧٨٤ بەرمیل نەوتی بە بۆری و غەیرە بوری فرۆشتووە. بەڵام ئەم ژمارەیە ١٥٥ ملێۆن و ٥١٢ ھەزار و ٩٦٠ بەرمیلی نەوتی خاوە. ئەم بڕەش ھەر بەرمیلی بە ٥٢ دۆلار و ٦٧ سەنت حسابی بۆكراوە. كە بەڕای من نرخی زۆریش خەملێنراوە.
بەمە كۆی گشتی پارەی فرۆشتنی نەوت(٨ ملیار و ٣٤٩ ملێۆن و ٧٤٩ ھەزار و ٧٧٣) دۆلارە.. بەڵام ئایا ئەم پارەیە ھەمووی ئەخرێتە ناو خەزێنەی ئە وڵات و دەوڵەتەوە كە نەوتەكە ئەفرۆشێت!؟ بەداخەوە یەكەم تێنەگەیشتنەكە لێرایە و لە ھەمان كاتیشدا گومان لە گەندەڵی لێرەدا دروست ئەبێت كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان میدیایەكی بەھێزی نییە ئەمە ڕونكاتەوە.
لەم (٨ ملیار و ٣٤٩ ملێۆن و ٧٤٩ ھەزار و ٧٧٣) دۆلارە (٤ ملیار و ٥١٥ ملیۆن و ٤٢١ ھەزار و ٦٢٥) دۆلار خراوەتە ناو خەزێنەی حكومەت. حكومەتی ھەرێم بەرپرسە لەم پارەیە.
پاشماوەی ئەم پارەیە بۆ كوێ ڕۆیشتووە، بۆ ھەقدەستی كۆمپانیا ناوخۆییەكانی ھەرێم، كۆمپانیاكانی توركیا، كۆمپانیا بیانییەكان ڕۆیشتووە. كە بڕواشم نییە ھیچ كۆمپانیایەكی سەرمایەداری بە بەبێ قازانجی زەبەلاح كار بكات.
بۆ نموونە: ٤٩٤ ملیۆن و ١٨٦ ھەزار و ٣١٥ دۆلار باجی یان گومرگی كۆمپانیای وزەی توركی (تی ئی سی) یە. یاخود بە ھەمان شێوە كومپانیای وزەی توركی و كۆمپانیای پترۆلی توركی جیھانی قەرزی ٦١٠ ملیۆن دۆلار یان ھەبووە.
یاخود بۆ نمونە كۆمپانیای ھێڵی نەوتی كوردستان (كەی پی سی) ھی كێییە؟! نازانم!
بەڕاستی زۆر وردەكاری تێدایە پێویستە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ ئەوەی ئەو تەپۆتۆزی گەندەڵییە لەسەر خۆی لابەرێت وردی كاتەوە و ڕونیكاتەوە و بڵاویكاتەوە.
بۆ نمونە لە ٨ ملیار و ٣٤٩ ملیۆن و ١٨٦ ھەزار و ٣١٥ دۆلارە :
* ١٠ملێون و ٤٥٠ ھەزار دۆلاری تێچووی گواستنەوەی نەوتە لە گێڵگەوە بۆ بۆرییەكان.
*٩ ملێۆن و ٤٥٧ ھەزار و ٤٢٨ دۆلاری رسوماتی قازانجە كە لێی براوە بۆ ڕسومات.
* ١ ملیۆن و ٧٦٥ ھەزار و ٧٦٧ دۆلاری غەرامە كە كاتی دواكەتنی ناردنی نەوتە.
* ٣٤٢ ملێۆن و ٥٩٢ ھەزار و ١٥٣ دۆلار بۆ پاڵپشتی كارەبای ھەرێم.
*١٨٦ ملێۆن و ٦٢٩ ھەزار و ٣٥٥ دۆلار بۆ چاككردنەوەی پاڵاوگەكان.
* ١ ملێۆن و ٨٠١ ھەزار و ١٤٨ دۆلار بۆ پرۆژەی (پڕۆژەی سمارت میتەرین) وەزارەتی كارەبا.
زۆر وردەكاری تر. پێویستە پەرلەمانتار بەدواداچوون بۆ ئەم پارانە بكات بزانێت، چۆن سەرفكراوە نەك بلێت ٤ ملیار دیار نەماوە.