ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان که‌وتۆته‌به‌ر هێرشی هێزی تاریک و ره‌شی دژ به‌ژیان. ده‌نگوباسه‌کان له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕه‌وه بۆته باسی سه‌ره‌کی نێو هه‌موو ماڵێکی کورد. رۆژانه ئازایه‌تی و نه‌به‌ردی کچان و کوڕانی پێشمه‌رگه سه‌رانی وڵاتانی دیموکراسی سه‌رسام کردوە. مناڵان و خوێندکارانی کوردستان گوێبیستن، بینه‌رن و به‌به‌رده‌وام چه‌ندین پرسیاری بێوه‌ڵام له‌لایان دێت و ده‌چێت و نازانن پرسیاره‌کانیان به‌ره‌و روی کێ بکه‌نه‌وه. ره‌نگه چه‌ندین خوێندکار ئه‌مڕۆ ئاواته‌خوازبن، پێشمه‌رگه‌ئاسا، چه‌ک له‌شان روبکه‌نه کۆبانی و شه‌نگال‌و که‌رکوک.
لەکاتی تەنگژەو کێشەی گەورە لەکۆمەڵگەدا، مناڵ و قوتابیان نادڵنیادەبن، دەبینن کەدایک‌و باوکیان بێئارامن و لەخەمدان، حه‌زده‌که‌ن له‌خه‌م و ئازاره‌کاندا هاوبه‌ش و به‌شداربن. قوتابخانه شوێنێکی گرنگه که نادڵنیایی و خه‌می قوتابیان به‌هه‌ند وه‌ربگرێت و بواریان بۆ بڕەخسێنێت تابتوانن به‌سه‌ربه‌ستی و بوێرانه بیروبۆچونی خۆیان باسبکه‌ن.
گرنگه که له‌قوتابخانه‌کاندا توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت، به‌تایبه‌تی له‌کۆتا پۆله‌کانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی و قۆناغی ئاماده‌ییدا. بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان له‌نزیکه‌وه توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بناسن پێویسته توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ردانی پۆله‌کان بکات و باس له‌ڕۆڵ و ئه‌رکه‌کانی خۆی بکات. توێژەری کۆمەڵایەتی له‌قوتابخانه‌کاندا، له‌کاتی ته‌نگژه‌و کێشه‌دا، چ له‌سه‌ر ئاستی تاکه‌که‌س یا له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگه، رۆڵێکی زۆر گرنگی هه‌یه.
قوتابیان ده‌بێت که‌ی ویستیان، بێدودڵی له‌ده‌رگای ژوری توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بده‌ن و هاوکات له‌وتوێژه‌کانیاندا ده‌بێت هه‌ست به‌دڵنیایی و ئارامی ته‌واوبکه‌ن. توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت جێگای متمانه‌و باوه‌ڕی قوتابیان بێت و په‌یوه‌ندیه‌کی باشی له‌گه‌ڵیاندا هه‌بێت. له‌کاتی وتوێژدا گرنگه که‌ش و ژینگه‌یه‌کی وا بخوڵقێنرێت که‌قوتابیان به‌بێ سڵه‌مینه‌وه‌و ترس و رارایی، بیرکردنه‌وه‌و پرسیاره‌کانی خۆیان باس بکه‌ن. گرنگه توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی گوێبیستێکی باش بێت و بوار به‌خوێندکاران بدات تائه‌وان زیاتر قسه‌بکه‌ن. له‌زۆربه‌ی کاتدا پرسیاردانانیش له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌و پرسیاره‌کانی قوتابیان، واده‌کات که‌خۆیان بگه‌نه ده‌رئه‌نجامێکی باشتر‌و چاره‌سه‌ر، وه‌ک له‌وه‌ی ئامۆژگاری بکرێن و باس له‌سزادان و ئه‌رکه‌کانیان بۆ بکرێت. هه‌ندێجار ته‌نیا ده‌رفه‌ت ره‌خساندن بۆ قوتابیانی که‌خۆیان قسه‌بکه‌ن و بیروبۆچونه‌کانیان به‌سه‌ربه‌ستی ده‌ربڕن به‌سه تائارام ببنه‌وه‌و له‌زۆر بیروبۆچونی نابه‌جێ و توندڕه‌و دوربکه‌ونه‌وه.
له‌قوتابخانه‌کانی سویددا، توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی پشتگیرو جێ باوه‌ڕو متمانه‌ی خوێندکارانه. قوتابی دڵنیایه له‌وه‌ی که هه‌ر بابه‌تێک له‌گه‌ڵ توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیدا باس‌بکات ناگاته هێچ جێگایه‌کی تر. هه‌روه‌ها به‌پێی یاسا توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی «ئه‌رکی بێده‌نگی» له‌سه‌ره، واته بۆی نیه هیچ نهێنیه‌کی خوێندکار له‌هیچ شوێنێک بدرکێنێت. گه‌ر ویستیشی په‌یوه‌ندی به‌دایک و باوکی خوێندکاره‌وه یا به‌لایه‌نێکی تره‌وه بکات بۆ هاوکاری و یارمه‌تی خوێندکار، ده‌بێت به‌ڕه‌زامه‌ندی و ویستی خوێندکاربێت.
گه‌ر خوێندکارانی قوتابخانه‌کانی کوردستان متمانه‌ی ته‌واویان به‌توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت و بزانن که‌بیرکردنه‌وه‌و گرفته‌کانیان ده‌پارێزێن، ئه‌وه زۆر کێشه‌و گرفتی خوێندکاران له‌قوتابخانه‌کاندا چاره‌سه‌ری بۆ ده‌دۆزرێته‌وه‌و کێشه‌کان گه‌وره‌ترناکرێن وه‌ک له‌وه‌ی که‌هه‌ن و خوێندکارانیش ده‌رونیان ئارامتر ده‌بێت. قوتابخانه‌ش ده‌بێته ژینگه‌یه‌کی ئارام و دڵنیا بۆ خوێندکاران.
له‌بارودۆخی ئه‌مڕۆی کوردستاندا، نه‌ک ته‌نیا توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵکو ئه‌رکی هه‌موو کارمه‌ندانی نێو قوتابخانه‌کانه که‌کاریگه‌ری راسته‌وخۆیان لهپه‌روه‌رده‌ی قوتابیان به به‌هاجوانه‌کانی مرۆڤایه‌تی و خۆشه‌ویستی بۆ خاک و نیشتمان هه‌بێت تادوربکه‌ونه‌وه له‌بیروبۆچونی توندره‌وی و دژ به‌ژیان. له‌فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ی کورددا هه‌میشه هه‌وڵ و تێکۆشان و ته‌نانه‌ت مردنیش له‌پێناوی جوانی ژیان و خاکی کوردستاندابوه.