مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری عادل عەبدولمەهدی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق بۆ کاروباری دارایی:
?قەرزە دەرەکییەکانی عێراق کەمتر لە ۳۰ ملیار دۆلارە
? قەرزەکانی عێراق لەقۆناغی بەر لە ساڵی ۱۹۹۰ کە بڕەکەی ۱۲۸ ملیار دۆلارە، رێژەی ۸۰٪ی بەپێی رێککەوتنی یانەی پاریس سڕدراوەتەوە.
?بڕی ٤۱ بۆ ٤۲ ملیار دۆلار هەیە کە قەرزی وڵاتانی کەنداو و هەندێک وڵاتی ترەو مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە ساڵی ۱۹۹۰، ئەمانە قەرزی دەرەوەی رێککەوتنی یانەی پاریسن.
? ئەو قەرزانەی کە دەکەونە چوارچێوەی رێککەوتنی یانەی پاریسەوەو تائێستا نەگەڕێندراونەتەوە، کەمترە لە ۹ ملیار دۆلار.
? هەندێک قەرزی نوێ هەن کە کەوتونەتەسەر عێراق بەهۆی شەڕی داعشەوە، رێژەی ئەم قەرزانە نزیکەی ۱۳ ملیار دۆلارە.
? رێژەی ئەو قەرزانەی کە لەسەر عێراق ماونەتەوە بەڕێژەکەی یانەی پاریس و قەرزەکانی دەرەوەی هەروەها قەرزی دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان کە ملکەچ نین بۆ رێککەوتنی یانەی پاریس، بەنزیکەی ۲۸ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
?پێدانەوەی ئەو قەرزانە بەشێوەی قیست دەبێت لەساڵی ۲۰۲۰وە بۆ ساڵی ۲۰۲۸.
? قەرزی ناوخۆیی عێراق کە پارەی بانکی ناوەندی و بانکی رافیدەین و بانکی ئێڵ تی بی ئای و بانکی رەشیدە، نزیکەی ٤۲ ملیار دۆلارە.