لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن لیژنەی کاری هاوبەشی چەپ سەردانی ئۆفیسی HDP یان کرد لەپەرلەمانی تورکیا

لیژنەی کاری هاوبەشی چەپ سەردانی ئۆفیسی HDP یان کرد لەپەرلەمانی تورکیا

0 تێبینییەکان 23 بینینەکان

مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ئیش و کار و پڕۆژەکانیان و گۆڕینەوەی بیروڕا لیژنەی کاری هاوبەشی چەپ لەهەرێمی کوردستان کە لەچەند پارت و کەسایەتیەکی چەپ و ئازادیخواز پێکهاتووە  لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا سەردانی ئۆفیسی HDP یان کرد لەپەرلەمانی تورکیا .

لای خۆیانەوە ئەندامانی پەرلەمانی فراکسیۆنی هەدەپ بەگەرمی پێشوازییان لێکردن و بە گرینگیەوە لە کار و پلان و پرۆژەکانی بەرەی چەپیان ڕوانی بەتایبەت لە بواری فراوانکردنی ئازادییە فەردی و مەدەنیەکان و کەمکردنەوەی جیاوازی چینایەتی لەکۆمەڵگا کە ئەو بەرەیە لەم پێناوەدا ستراتیژێکی رۆشنی هەیە .هەر لەم کۆبوونەوەیەدا بەرەی چەپ هەموو ئامادەیی و پشتیوانیەکیان راگەیاند لە هەر هەڵوێستێک لە پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە