هیوا عومەر :
مامەڵەكردن لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا، تەنیا بابەتێك نییە، پەیوەندی داربێت بە زانستی پزیشكی و تاقیگەپزیشییەكا
تادێت چڕتر مۆدێلی سیستەمی سەرمایەداری تازە، هەنگاو بە هەنگاو بەسەر كۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەگشتی و رۆژهەڵاتی ناوەرست بە تایبەتی فەرزدەكرێت . بەتایبەتیكردنی كەرتی تەندورستی و نەهێشتنی وەك موڵكی گشتی و هەراجكردن و فرۆشتنی بە مافیاكانی بزنس لە چوارچێوەی سیاسەتی بەتایبەیتكردن و بە تاكیكردنی هەمووشتێك، بەشێكی سەرەكی پاكێجە فراوانەكەیە، لە چوارچێوەی رەچەتەی نیولیبرالیزمدا .
لە سایەی ئەم سیستەمەدا هەمووشتێك لە چوارچێوەی قازانج و كۆكردنەوەی پارە بۆ كەمینەیەك دیزاین دەكرێت ، لە وەها دۆخێكدا نەخۆشكەوتنی زیاتری مرۆڤ یەكسان دەبێت بە قازانجی زیاتری ئەوان، بۆیە سیاساتی تەندروستی لەمرۆدا بۆ نەخۆشە نەك بۆ مرۆڤێكی ساغ ، واتە مامڵەكردن لەگەڵ دەرئەنجام نەك هۆكارەكەی.
لە ئاستی جیهان و ناوەخۆدا بەرزبونەوەی رێژەی نەخۆشییە جەستەیی و دەرونی و درێژخانەكان ، سەرەنجام دابەزینی ئاستی ناوەندی تەمەن هتد … دابڕاونییە لە لێكەوتەی ئەم سیستەمە. لە كاتێكا رۆژ لە دوای رۆژ حكومەتەكان واز لە ئەرك و بەرپرسیارەتییە جڤاتییەكانیان دەهێنن و پاشگەزدەبنەوە لە بیمە تەندروستی و كۆمەڵایەتییەكان
لە ئاستی ناوەخۆی هەرێمی كوردستان تا نوسینی ئەم وتارە دەزگا فەرمییەكان هیچ حالەتێكیان رانەگەیاندوە، بەڵام پرسیارێك رووبەروومان دەبێتەوە، رەنگە زۆربەشمان لە خۆشمان كردبێت . لە حالەتی بڵاوبونەوەی لە هەرێمی كوردستان سیستەمی تەندروستی ئێمە تاچەند بەرگەی رووبەروو بونەوەی پەتایەكی وەها دەگرێت؟ لە كاتێكا ماوەی چەندساڵێكە كەوتونەتە هەراج كردن و فرۆشتنی كەرتی تەندروستی گشتی، بۆ كەرتی تایبەت.
– لە چوارچێوەی سیاسەتی نیولیبرالیزم شتێكمان ماوە بەناوی سیاساتی تەندورستی نیشمانی و پاراستنی تەندروستیمان ؟
– ئەمرۆ سیاساتی تەندروستیش نەدراوەتە دەست بزنسوانان و كۆمپانیا حزبییەكان ؟
– نەبوونی بیمەی تەندروستی و تەرخانكردنی تەنها لە %5 بودجەی هەرێم بۆ كەرتی تەندروستی دەتوانێت چی پێ بكرێت ؟
– ئەی كەرتی تایبەت چ رۆلێكی هەیە، تەنیا وەك بازرگانێك دەرفەتەكە دەقۆزێتەوە وەك لە ئێستاوە دەستیان پێكردوە، ماسكێك واتە دەمامك بە بڕی 15هەزار دیناری بەخەڵكی دەفرۆشنەوە، كە خۆی هەزاردیناری تێناچێت ؟
– رۆڵی میدیا چییە؟ ئەوەیە كە ئێستا دەیبنین ! لە بڕی بەرزكردنەوەی گیانی بەرگری ، دەبێتە ماشێنی بڵاوكردنەوەی ترس و تۆقاندن و بەشێك لە هیرۆشی پەتاكە .
– ئیستغلالكردنی ئەم پەتایە لە لایەن كۆنەپارێزەكان و بەشێك لە پیاوانی ئاینی لە بڵاو كردنەوەی جەهل و نەزانینی و هێرشەكانیان بۆسەر عقل چی بەرهەم دەهێنێت ؟ ئەی ئێستا چی دەڵێن، ئەوە وڵاتانی ئیسلامیشی گرتەوە.
بینینی دیالیكتیكی نەك میكانیكی هاوكێشەكە، لە چوارچێوەی هەلومەرجی ئەمرۆمان، گرنگە، جگە لە گەڕانەوەش بۆ زانست و هێز و ئیرادەی خۆمان، شتێكی تر، نامان پارێزێت. بەهێزكردنی روحی بەرگری ، رووبەرووبونەوەی