به‌پێی دوایین ئاماری كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقه‌وه تا ئێستا 550 خۆپیشانده‌ر كوژراون.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆمسیۆنه‌كه، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تا ئێستا، 550 خۆپیشانده‌ر له‌ئه‌نجامی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌و توندوتیژییه‌كان كوژراون.
كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق ڕاشیگه‌یاندووه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 22 چالاكوان تیرۆر كراون‌و 72 كه‌سی دیكه‌شیان بێسه‌روشوێنن.
زیاتر له‌چوار مانگه شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی به‌غدای پایته‌خت‌و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراقی گرتۆته‌وه‌و خۆپیشانده‌ران داوای ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و ئه‌نجامدانی چاكسازیی‌و خزمه‌تگوزاریی ده‌كه‌ن.