نرخی زێڕ له‌گه‌ڵ نرخی نهوتو دۆلار گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت، به‌نمونه ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌رزبێته‌وه ئه‌وا نرخی زێڕیش به‌رزده‌بێته‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ش په‌یوه‌ندی به‌نرخی دۆلاره‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش كاتێك نرخی دۆلار نزم بێـته‌وه ئه‌وا نرخی زێڕ به‌رزده‌بێته‌وه.
له‌ئێستادا نرخی نه‌وتی خامی برنت سه‌دا شه‌ش روی له‌به‌رزبونه‌وه كرد به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر بهرمێلێك نه‌وتی برنت سێ دۆلار زیادی كرد، واته بو به 59.71 دۆلار‌و نرخی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكاش به‌دو دۆلار به‌رزبوه‌وه كه نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 51.24 دۆلار.
هه‌ڵبه‌ته به‌ڕونی دیاره هۆكاری ئه‌م به‌رزبونه‌وه‌یه به‌هۆی كێشه‌كانی یهمهنو پرۆسه سه‌ربازییه‌كه‌ی سعودییه‌و هاوپه‌یمانه‌كان بو، وه‌كو له‌سه‌ره‌وه باسمان له‌وه كرد كه‌نه‌وت كاریگه‌ری هه‌یه بۆ سه‌ر نرخی زێڕ كه‌واته ئه‌گه‌ر لێكدانه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌وتی عێراق بكه‌ین كه به‌شێكه لهئۆپیك ئه‌وا نه‌وتی ئۆپیك جگه‌له‌وه‌ی كه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت بۆ ساڵه‌كانی داهاتو ورده ورده به‌رزبێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك بۆ ساڵی 2040 خواست له‌سه‌ر نه‌وت له 21 ملیۆن به‌رمیل بگاته 111 ملیۆن به‌رمیل؟! ئه‌گه‌ر باس له‌ئه‌م دوساڵه بكه‌ین له‌ساڵی 2014 گه‌شه له‌سه‌ر خواستی نه‌وت ته‌نها ملیۆنێك به‌رمیل بو.
ته‌نانه‌ت بۆ ساڵی 2015 گه‌یشته 1.2 ملیۆن به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا كه ئه‌مه‌ش هه‌ر زۆر كه‌مه‌و دابه‌زینی نرخی نه‌وتی له‌گه‌ڵ خۆی دروستكرد‌و به‌مه‌ش ئه‌مساڵ ئه‌گه‌ر به‌پێی نرخی نه‌وت بێت ئه‌وا زێڕ نرخه‌كه‌ی رو له‌دابه‌زینه.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌نرخی زێڕ كه له‌م ماوه‌یه‌دا روی له‌به‌رزبونه‌وه كرد به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژانی 26 مارسداو دواتر له27و 28 هه‌ندێك نرخه‌كه‌ی دابهزییهوهو له‌چاو رۆژه‌كانی سه‌ره‌تای مانگ كه نرخه‌كه‌ی به‌رزبو، خۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی به‌هۆی داكشانهوهی یۆرۆ‌و سستبونی ئه‌و دراوه به‌مه‌ش خواسته‌كان به‌ره‌و زێڕ چون‌و نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه جگه له‌وه‌ش گرانبون یان به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت نرخی كاڵا به‌نرخه‌كان له‌وانه زێڕ زیاد ده‌كات، به‌تایبه‌ت كاتێك كه قه‌واڵه‌كانی خهزینهو نرخی دۆلار دابه‌زینی بهخۆهبینی به‌مه‌ش نرخی دۆلار روی له‌هه‌ڵكشان كرد، یان هه‌ندێك جار به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هه‌ندێك بۆچون وای لێكده‌ده‌نه‌وه كه ئه‌و به‌رزبونه‌وه‌یه له‌ئه‌نجامی هه‌ڵئاوسانه‌وه دهبێتو زۆرجار هۆكاره بۆ گرانبونی كاڵاكانی تر به‌تایبه‌ت به‌نزین كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێـته‌هۆی گرانبونی ئامرازه‌كانی هاتۆچۆ له‌ئه‌نجامدا هۆكاره بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كانی بازاڕ بێگومان زێڕیش یه‌كێكه له‌و نرخانه‌ی بازاڕ.
هه‌رله‌م ماوه‌یه‌دا به‌هۆی دابه‌زینی قه‌واڵه‌ی خه‌زینه‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌وه نرخه‌كانی زێڕ روی له‌به‌رزبونه‌وه كرد، به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌ر كاتێك رێژه‌ی نرخی سوده‌كان له‌ئه‌مه‌ریكا روو له‌زیادبون بكات ئه‌وا نرخی زێڕ داده‌به‌زێت، به‌تایبه‌ت له‌مكاته‌دا كه‌بانكی فێدراڵی ئه‌و وڵاته له‌به‌رنامه‌یدایه كه نرخی سود به‌رزبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تاكه كاشی بازاڕ بریتی بێت له‌دۆلار بۆ به‌كارهینانی له‌لایه‌ن وهبهرهینهرهكانهوه، به‌مه‌ش زێڕ روو له‌دابه‌زین ده‌كات، به‌مشێوه‌یه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی سوده نرخی زێڕ روو له‌دابه‌زین بكات تاوه‌كو وه‌رزه‌كانی پایز له‌وانه‌یه بگاته 1180$!
به‌ڵام ده‌نگۆو باسی ئه‌وه هه‌یه كه‌كۆمپانیای ئه‌پل جۆره مۆبایلی وتش ئه‌پل به به‌كارهێنانی زێڕ دروستبكات به‌مشێوه‌یه نزیكه‌ی 746 ته‌ن له‌م مادده‌یه به‌كارده‌هێنێت، واته ده‌بێته سیێه‌م وڵاتی به‌كارهێنه‌رو خواست له‌سه‌ر زێڕ له‌پاش چین‌و هند له‌سه‌ر ئاستی دونیا، كه‌واته له‌م هه‌نگاوه‌دا له‌وانه‌یه نرخی زێڕ به‌رزبێته‌وه بۆ جارێكی تر، ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه ئه‌م هه‌نگاوه نه‌كراوه جارێ بۆیه ئه‌م پێشبینییه لهچاوهڕوانكراویدا ده‌مینێته‌وه.
هه‌ر له‌سه‌ر پرسی زێڕ كۆمه‌ڵی كۆمپانیا‌و ده‌زگای تایبه‌ت له‌له‌ندن وه‌ك سوسیتیه جنراڵو بانكی باركلیزو سكوتیا جۆره سیستمێكی ئه‌لكترۆنی بۆ جێگیركردنی نرخی زێڕ كه ئه‌مه‌ش چه‌ند جاری تر كۆبونه‌وه كراوه له‌مه‌ر ئه‌م بابه‌ته، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان وا پیشاندراوه كه به‌ته‌واوه‌تی شه‌فافبن له‌كاره‌كانیاندا، زیاتر له‌سه‌ر وڵاتی یۆنان گفتوگۆ كرا به‌وه‌ی ئایا مامه‌ڵه‌كانی زێڕیان بهیۆرۆ ده‌مینێت یان ده‌گۆڕێت، بێگومان ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكی گرنگه بۆ گۆڕینی نرخی زێڕ.
له‌كۆتایشدا به‌پێی بنه‌ماكان‌و رێڕه‌وه‌كانی ئێستای دونیا زێڕ رو له‌دابه‌زین ده‌كات تاوه‌كو چه‌ند مانگێك به‌مه‌رجێك نرخی سوده‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌جێگری بمێنیته‌وه‌و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌سیاسه‌تی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی نه‌كرێت.
ماسته‌ر لهكارگێڕی كار