رۆژی 5ی ئەم مانگە، دوای ئەوەی رۆژنامەنوس زانكۆ بورهان، لەلاپەڕەی خۆی لەفەیسبوك، ریكلامێكی ڤیدیۆیی بۆ راپۆرتێك بڵاودەكات كە راپۆرتەكەی لەسەر ژیانی “جاشایەتی” قاسم ئاغای كۆیەیە، کوڕێکی قاسم ئاغا بەناوی (فارس قاسم تاهیر مستهفا)لەڕێگەی تەلەفۆنەوە هەڕەشەی كوشتن و دوژمنایەتی لە ڕۆژنامەنوس زانکۆ بورهان دەکات..
هەڕەشەی ئاشکرا و ڕاستەوخۆی دەستە و تاقمی تاوانکار لە ڕۆژنامەنووسان و خەڵکی کوردستان، بە مافیاکردنی سیستەمی دەسەڵاتدارەتی کوردستانە. ئەو سیستەمە چەندین ساڵە لە کوردستان بەو شێوەیە بەڕێوەچووە، هەرکەسێک دڕندانەتر ڕۆلەکانی کوردستان بکوژێ لە هەمووان شیاوترە بۆ چوونە نێو بازنەی دەسەڵات و حوکمڕانی لە کوردستان. کاتێک دەیان تاوانی ئاشکرای کوشتن ئەنجام دەدرێت، تۆمەتباران بەبەڵگەی ڕوون لەلای سەرجەم خەڵک دیارو ئاشکران. کەچی دۆسیەکان دەکرێنە سیناریۆ. لەسەر خۆپیشاندانو بەشداری لە خۆپیشاندان گەنجانو ئازادیخوازان، زیندانیو بێسەروشوێن دەکرێن. دادگاکان بۆتە کایەی یاریکردن بە دۆسیەی تیرۆر و کوشتنی ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان. ئەو هەڕەشانە پشتئەستوورە بە تێپەڕاندنی دۆسیەی تیرۆری سۆران، سەردەشت، کاوە و ویداد و ئەوانیتر.
ڕۆژنامەنووسان و ئازادیخوازن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، پێویستە کەمپینی سەراسەری و فراوان بەڕێبخەن، دۆسیەی رۆژنامەنوس زانكۆ بورهان و تەواوی دۆسیەکانی تیرۆری رۆژنامەنووسانی کوردستان بکەین بە یەک، لە دژی دەستەوتاقمی چەکدار و دەسەڵاتی ستەمکاری ئێستا، بۆ کۆتایی هێنان بە هەڕەشەی سەرکوتگەران و و دادگایی کردنی سەرانی تاوانکاری.
کۆمیتەی پشتگیری لە داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان لە یۆتۆبۆری
2019-07-06
دەقی هەڕەشە و قسەکانی کورەکەی قاسم ئاغا :