نەسرین ئەسەد ئیبراهیم ناسراو بە ئوم سەیاف سەرۆکی تۆڕی کویلە سێکسییەکانی داعش و ژنی بەرپرسی مەلەفی نەوتی داعش لە زیندانێکی هەولیر لەژیر چاودیری ئاشایشدایە.
بەرپرسانی کورد و ئەمریکی ڕایدەگەیەنن کە ئوم سەیاف زانیاریی پێداون و ئەو زانیاریانەش ڕەوتی شەڕی داعشی گۆڕیوە و بۆته هۆی تێکشکانی زیاتری ئەو گرووپە.
ئوم سەیاف تەمەن ٢٩ ساڵ کە ناوی تەواوی، نەسرین ئەسعەد ئیبراهیمە، چوار ساڵ لەمەوبەر لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی ئەمریکادا دەستگیرکراو هاوسەرەکەی کوژرا، دواتر ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم کرا.
بەرپرسانی کورد بە گاردیانیان وتووە کە ئوم سەیاف سەرەتا رەتیکردۆتەوە زانیاریان پێبدات بەڵام لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٦ دوای دستپێکردنی لێکۆڵیەنوە لەگەڵیدا لە لایەن دەزگای سی ئای ئەی ئەمریکیەوە کە چەند کاتژمێریکی خایاندوە، زانیاری “نهێنی و هەستیاری” لەسەر رێکخراوەکەو بەغدادای ئاشکرا کردوە.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، ئوم سەیاف لەم دواییەدا هەندێ زانیاری وردی لەبارەی شوێنی خۆحەشاردانی ئەبوبەکر بەغدادی لە عێراق ئاشکرا کردوە لەگەڵ شوێنی ناوەندە گرنگەکانی داعش و حەشارگەی بەرپرسانی باڵای ئەو گروپە، بەجۆرێک جارێک خەریک بوو شوێنی خۆحەشاردانی سەرکردەی داعش لە مووسڵ لە لایەن سوپای ئەمریکاوە بۆردومان بکرێت، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکی بە بیانۆی قەرەباڵغی ئەو شوێنە و ئەگەری کوژرانی خەڵکێکی زۆری سڤیل، ئۆپەراسیۆنەکەیان هەڵوەشاندەوە.
هەروەها زانیارییەکانی ئەو ژنە بوونە هۆی ناسین و دەستگیرکردن و کوژرانی کەسانێکی نزیک لە بەغدادی لەوانە ئەبوو سەیاف کە بە وتەی بەرپرسانی کورد بەڕێوەبەریی فرۆشی نەوت لە سوریای لە ئەستۆ بووە و بەو کارەی رۆژانە دوو ملیۆن دۆلار داهاتی بۆ داعش دەستەبەر کردووە.
بەرپرسانی ئەمریکی و وکوردی هەرێمی کوردستان دەڵێن بە دەستگیردنی ئەو ژنە و دەستکەوتنی زانیاری لێیەوە، هەنگاوی باشیان بۆ لەناوبردنی ئەو گروپە هاویشتووە، لەوانە کوژرانی ئەبوو سەیاف کە بۆتە هۆی لەناوچوونی سەرچاوەی ماڵی داعش و ڕووخانی دوا بنکەی لە باغۆزی سووریا.
نەسرین ئیبراهیم لە ساڵی ٢٠١٥ لە سووریا دەستگیر کرا و گواستراوە بۆ هەولێر و لەوێ زانیاریگەلێکی گرنگی لەبارەی داعش و شوێنێ خۆحەشاردانی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی ئەو گرووپەی خستە بەردەست بەرپرسانی کورد و ئەمریکی و پێی ڕاگەیاندن کە بەغدادی زیاتر حەز بە خۆحەشاردان لە قائیم و ئەبوکەمالی عێراق دەکات و ئەو شوێنانەی لە خاکی سووریا پێ هێمنترە.
ئوم سەیاف لە ئێستادا لە هەولێر زیندانیکراوە، گاردییان لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەش داوە کە لە لایەن دادگای هەولێرەوە بە تاوانی بەشداری و دەستهەبوون لە تاوانی دژە مرۆیی حوکمی لەسیدارەدانی بە سەردا سەپینراوە.
ئوم سەیاف باسی لەوەشکردووە، بەهۆی هاوسەری پێشوویەوە (ئەبو سەیاف) متمانەی لای سەرکردە باڵاکانی داعش پەیداکردووە و یەکێک بووە لەو ژمارە ژنە کەمەی کە توانیویەتی پەیوەندی بە سەرکردایەتی ڕێکخراوەکەوە بکات تا ئەوکاتەی دەستگیرکرا.
ئوم سەیاف لە چاوپێکەوتنەکەیدا ئاماژەی بە مامەڵەی خراپی چەکدارانی داعشیش کردووە لەگەڵ کچانی ڕفێندراوی ئێزیدی، کە بەسەرهاتی ڕفێندراوەکان پشتڕاست دەکاتەوە.
دواتر لەلایەن دادگای هەولێرەوە بەتۆمەتی تێوەگلان لە تاوانەکانی دەستدرێژیکردنە سەر دوو کچی ئێزیدی و کوشتنی کایلا موڵەر چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.