له‌کۆی زیاتر له‌دوو هه‌زار رێکخراوی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژنان، له‌م ره‌وشه قورسه‌ی ئێستای شه‌ڕو جه‌نگ‌و قه‌یرانی ئابوری و داراییدا، ده‌کرێت بپرسین له‌کوێی ئه‌م هاوکێشه‌یه‌دان؟ ئایا ئه‌وان ته‌نیا کار له‌سه‌ر روتکردنه‌وه‌ی بواره‌که‌ی خۆیان له‌ته‌واوی کایه‌ی رامیاری و جه‌نگ‌و ره‌وشی ئاواره‌ی کوردستان ده‌که‌ن؟، ئه‌گه‌رنا به‌درێژایی ئه‌و پێواژۆیه‌ی جه‌نگ‌و قه‌یران‌و خراپی گوزه‌رانی خه‌ڵک‌و سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه، له‌کوێن‌و بۆچی که‌مترین چالاکی و ده‌نگی پشتگیری یان ناڕه‌زایی و هه‌ر جۆره جموجۆڵێکی تریان هه‌بوه؟
ئایا رێکخراوه‌کان‌و تاک ئاماده‌ی ره‌وشی جه‌نگن‌و به‌ئه‌رکی خۆیانی ده‌زانن؟، یان ته‌نیا به‌رگریکاری سه‌ر تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوکن، یان پاساوی نه‌بونی بودجه بۆ چالاکی وه‌ڵامه؟، ئه‌م بۆشاییه فراوانه په‌یوه‌ندی به‌ئامرازو چۆنیه‌تی رامیاریکردنی ده‌سه‌ڵات‌و حزبه‌کانه‌وه هه‌یه، که‌پانتاییه‌کی زۆریان له‌نێوان خۆیان‌و خه‌ڵکدا دروستکردوه‌و له‌هیچ کات‌و بوارێکی هه‌ستیاردا بۆ خه‌ڵک نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و کایه‌کانیان نه‌کردوه به‌موڵکی خه‌ڵک؟، یان هۆکاره‌که‌ی دروستنه‌بونی رای گشتیه له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا به‌گشتی، ئه‌گه‌روایه کێ رای گشتی دروستده‌کات؟.
ئه‌م ره‌وشه‌ی ئێستا ته‌نیا له‌ئه‌ستۆی توێژێکی دیاریکراو‌و وه‌زاره‌تێکی په‌یوه‌ندیداردایه‌و ته‌واوی توێژه‌کانی تر نابه‌رپرسیارن‌و هیچ ئه‌رکێکیان له‌سه‌رشان نیه؟، یان ده‌بێت سایکۆلۆژیای کۆمه‌ڵگه به‌پێی پێواژۆی جه‌نگ ئاماده‌بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو تاکێک به‌رپرسیارێتی ئه‌م قۆناغه‌ی بکه‌وێته ئه‌ستۆو له‌ڕوی ده‌رونیه‌وه ئاماده‌بێت؟
ره‌وشی تازه‌ی شه‌ڕی تیرۆر‌و قه‌یرانی ئابوری، لاوازی ئیداره‌دان‌و داڕمانی هێزی چاکسازی و ئه‌و بۆشاییه‌یان به‌ئاشکرا نیشاندا، که‌چه‌مکی هاوڵاتیبون له‌کۆمه‌ڵگه‌دا گه‌شه‌ی نه‌کردوه‌و سیستمی سیاسیش لێی بێئاگایه، بۆیه تاک وه‌ک پێویست به‌ماف‌و ئه‌رکه‌کانی ئاشنانیه‌و نازانێت ده‌که‌وێته کام جه‌مسه‌ری به‌رپرسیارێتی و هۆشیاری رامیارییه‌وه.
ئه‌و گێژاوه‌ی هه‌مومانی تێدا ده‌خولێینه‌وه‌و په‌ی به‌هۆکارو ده‌ره‌نجامه‌کانی نابه‌ین‌و ئاسۆی روناکی دیارنیه، که‌هه‌موو که‌سێک وه‌ک خۆی ده‌ژی بێ ئه‌وه‌ی بزانێت ئه‌م که‌شتیه له‌کام که‌نار رایده‌گرێت، حزب خێڵه‌کیانه بێ رێکخستن‌و ئامانج رێگه‌ی گرتوه، هۆکاره سه‌ره‌کیه‌که‌ی دروستنه‌بونی رای گشتی و نه‌چه‌سپاندنی بنه‌ماکانی هاوڵاتیبونه.
پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه به‌رینه‌و گێڕانه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌و حه‌شاماته‌ی خه‌ڵک، که‌بێ ئامانج به‌دوای حزبدا رۆیشتون، ئه‌رکی ئه‌و ژماره زۆره‌ی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژنان‌و گه‌نجان بوه، به‌ڵام ئه‌وانیش کێن؟، له‌حزب بێ رێکخستن‌و بێ پلانتربون، مه‌رامیان هۆشیاری و گێڕانه‌وه‌ی ئاراسته‌ی خه‌ڵک به‌ره‌و روناکی و تیرێژێکی گه‌ش نه‌بوه.
زانستگه‌کان له‌پڕکردنه‌وه‌ی کات‌و رۆتینات زیاتر، هیچ مژار‌و ئامانجگه‌لێکی مه‌ده‌نی و زانستیان بۆ کایه‌ی زانستی و هۆشمه‌ندی تاک‌و کۆمه‌ڵگه زیادنه‌کردوه.
راگه‌یاندن له‌به‌ڕێکردنی بوار‌و ده‌رفه‌تی به‌رده‌ستیان‌و سه‌رپڕکردنی کاژێری به‌رنامه‌و وروژاندنی کۆمه‌ڵێک بابه‌تی نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ سایکۆلۆژیای تاک‌و نانه‌وه‌ی ئه‌نگێزه‌ی دواکه‌وتوانه، که‌تاکیان به‌ره‌و خورافه‌و نائومێدبون ئاراسته‌کردوه، کارێکی پیشه‌یی ئه‌وتۆیان ئه‌نجامنه‌داوه.
که‌کایه سه‌ره‌کیه‌کان هیچ زیاده‌یه‌کیان له‌هۆشمه‌ندی له‌و هه‌موو ساڵ‌و ماوه‌یه‌ی به‌رده‌ستیان نه‌خستبێته سه‌ر خه‌رمانی تێفکرین‌و بیرکردنه‌وه‌و گومان دروستکردن لای تاک، بێگومان له‌حاڵه‌تی هاتنی جه‌نگێکی گرانی وه‌ک ئێستا‌و سه‌ر ده‌رهێنانی قه‌یرانێکی وه‌ها سه‌خت‌و تاقه‌ت پڕوکێن، سه‌رخانی هۆشمه‌ندی و زانستی و چاکسازی به‌ته‌واوی داده‌ڕمێت و به‌رگه‌ناگرێت.
ئه‌رکی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیه له‌خۆیان بپرسنه‌وه بۆچی دروستبون و چیان له‌تێزی مه‌ده‌نیه‌ت و بیردۆزی زانین و هوشیاری زیادکردوه؟، ئه‌گه‌ر نا پێویسته فه‌رمانگه‌ی رێکخراوه ناحکومیه‌کان، ئه‌گه‌ر به‌پێوانی حزبی مامه‌ڵه نه‌که‌ن، له‌و ژماره زۆره‌و جه‌وهه‌ری کارکردنیان بپرسنه‌وه.
زانستگه‌کان ده‌بێت ببنه شوێنی ئافراندنی رای گشتی و به‌هێزکردنی بنه‌ماکانی شارۆمه‌ندی و هاوڵاتیبون و سه‌رچاوه‌ی هۆشمه‌ندی و خۆیان له‌قاڵبی خورافه‌و عه‌وام په‌رستی رزگاربکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵیان له‌ئاماده‌کردنی تاک بۆ هه‌ر پێواژۆیه‌کی نوێ به‌رجه‌سته بێت.
راگه‌یاندن به‌هێزترین ئامراز‌و ده‌زگای دروستکردنی رای گشتیه، تائێستا ده‌زگاکانی راگه‌یاندن راوێژکاری میدیایی و پسپۆڕی بواره‌که‌یان نیه، بونه‌ته شوێنێک بۆ نمایشکردنه‌وه‌ی ئایدۆلۆژی و ماکینه‌ی حزب و سه‌رقاڵکردنی خه‌ڵک به‌هیچه‌وه، که‌ده‌بێت ئه‌م قه‌یرانه ده‌ربازبکه‌ن.
گرفتی کارانه‌بونی ئه‌م کایه گرنگانه، په‌یوه‌ندی به‌ڕاهێزانی سیاسی سیسته‌می حوکمڕانی و کارگێڕیه‌وه هه‌یه، به‌ڵام له‌ڕه‌وشێکی وه‌ک ئێستادا، که‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بێ رۆڵه و حزب له‌پای به‌مێگه‌لکردنی رای گشتی و خه‌ڵکه‌وه‌یه، هه‌ر ده‌بێت رێکخراوو راگه‌یاندن و زانستگه‌کان رۆڵی ئه‌رێنی به‌ئاراسته‌ی چاکسازی سیاسی و دروستکردنی رای گشتی، له‌ڕێگه‌ی فشارکردنه‌وه ببینن و مه‌کۆیه‌ک بن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی تاک له‌ده‌وری چه‌مکی هاوڵاتیبون، بۆ ئه‌وه‌ی تاک له‌قه‌یران و ساته هه‌ستیاره‌کاندا ئامانجی لێ بزرنه‌بێت.