نوسینی: ئیسماعیل عه‌رفه
وه‌گێڕانی:عمر علی ئه‌حمه‌د
“وه‌زیفه،كۆیلایه‌تی سه‌ده‌ی بیسته‌م”
(عه‌باس مه‌حمود عه‌قاد)
له‌ساڵی1907، ئه‌دیبی میسری ناسراو(عه‌باس مه‌حمود عه‌قاد) وتارێكی رۆژنامه‌وانی به‌ناونیشانی” فه‌رمانبه‌ریی حكومی كۆیلایهتیسهدهی بیسته‌مه”،ده‌نوسێت.ئه‌مه‌ش دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له ئه‌ركه حكومییه‌كه‌ی، كه له‌و ده‌مه‌دا عه‌قاد له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا بوو، بۆ كاركردن له رۆژنامه‌دا،له(ئه‌سوان)ی زێدی خۆیه‌وه رووی له قاهیره‌ی پایته‌خت كردبوو، ، له‌ساڵی (1907)وه له‌رۆژنامه‌ی ده‌ستور ده‌ستی به‌كاركردن كرد، تا ساڵی(1912) ئه‌و كاته‌ی رۆژنامه‌كه راگیرا، دواتر له هه‌ریه‌ك رۆژنامه‌ی موئه‌یه‌د و ئه‌هالی و ئه‌هرام كاریكرد،پاشان له رۆژنامه‌ی به‌لاغ له‌ساڵی1923ده‌ستی به‌كاركردن كرد.
به‌ڵام كاری رۆژنامه‌وانی داهاتی پێویستی بۆ عه‌قاد ده‌سه‌به‌ر نه‌ده‌كرد تا پیداویستییهكانی پێ پڕبكاته‌وه، بۆیه پێویستی به پاره وایلێكرد به‌دوای كارێكی حكومیدا بگه‌ڕێ(فه‌رمانبه‌ر)، ئه‌و كاره‌ی هه‌میشه رایكردووه لێی، گه‌شته‌كه‌ی به‌كاركردن له فه‌رمانگه‌ی ته‌له‌فۆنات ده‌سیپێكرد و دواتر بۆ فه‌رمانگه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و دیوانی ئه‌وقاف، كهدانه به دانه له‌هه‌مویان ده‌سی له‌كار كێشایه‌وه. دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی، وتاره‌كه‌ی به‌ناونیشانی” فه‌رمانبه‌ریی واته كۆیلایه‌تی سه‌ده‌ی بیسته‌م”نوسی و له‌و وتاره‌یدا بڕیاڕی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی،به بڕیارێكی شۆڕشگێڕانه وه‌سفی ده‌كات بۆ ئه‌وكاته و ده‌ڵێت” من له‌پێشینه یان له‌وانه‌یه یه‌كه‌مین فه‌رمانبه‌ری میسری بم،كه به‌ویستی خۆم و به‌خۆشحاڵییه‌وه له‌كاری حكومی وازم هێنابێت، ئه‌و رۆژگاره وازهێنان له ئه‌رك و ده‌ستبه‌رداربوون له چینهكهت یه‌كێك بوو له‌شته سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كان و به‌لای زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌وه كهرێتی بووه”.
دواتر عه‌قاد هۆكاری ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت” رق لێبوونه‌وه و راكردنم له كاری حكومی له‌و ده‌مه‌دا كه پیرۆزكرابوو، له‌پێشینه‌ی دڵخۆشییهكانم بوو و سوپاسی خودام كرد بۆ ئه‌و كاره‌م…هه‌رگیز ئه‌و رۆژه‌م بیرناچێته‌وه كه هه‌واڵی پهسهندكرنم له كاری یه‌كه‌ممدا به‌ده‌ستگه‌یشت، كه رۆژگار ناچاریكردبووم داوای بكه‌م، وه‌كو ئه‌وه وابوو هه‌واڵی زیندانی كردنم یا به دیل گرتنم یا كۆیلایهتیم پێگه‌یشتبێت…من به‌ته‌واوه‌تی له‌و باوه‌ڕه‌دا بووم كه فه‌رمانبه‌ریی كۆیله‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌مه”.
عه‌قاد له پێشه‌نگی عه‌ره‌به‌كان بوو، كه بانگه‌شه‌ی وازهێنانی له دیلی كاری جێگیر یا فه‌رمانبه‌ری كردووه، له‌كۆندا چوێنراوه به كۆیلایه‌تی، له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا چه‌ندین وتاری دووباره ده‌نوسرێت سه‌باره‌ت به چواندنی چه‌مكی وه‌زیفه له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا، به چه‌مكی كۆیلایه‌تی له‌سه‌رده‌می كۆندا، ئایا رووی له‌یه‌كچوون چییه له‌نێوانیاندا؟چۆن ده‌توانریت به‌راورد بكرێت له نێوانیاندا؟ ئایاده‌توانین وایدانێن به‌راستی وه‌زیفه شێوه‌یه‌كه له‌شێوه‌كانی كۆیلایه‌تی؟
چۆن كۆیلایه‌تی له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا سه‌ریهه‌ڵدا؟
له‌پێناسه‌ی زمانهوانییداكۆیلایهتی، واتای ملكه‌چبوون و گۆێڕایه‌ڵی ده‌گه‌یه‌نێت، له زاراوه‌دا كۆیلایه‌تی، واته مۆڵكداری مرۆڤ بۆ مرۆڤ، ناوزه‌ند ده‌كرێت به به‌نده، كۆیله واته ئه‌و مرۆڤه‌ی له مافی خاوهنتداریهتی هه‌مه‌كی یا هه‌نده‌كی بێبه‌شكراوه، سه‌رده‌مێكی دیاریكراو نییه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی كۆیلایه‌تی به‌ڵام زۆربه‌ی به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كان ئه‌وه روونده‌كه‌نه‌وه دیارده‌ی كۆیلایه‌تی كۆنه و له‌مێژووی زۆربه‌ی شارستانییه‌ته‌كانی دونیا بوونی هه‌بووه،هه‌ر له فیرعه‌ونه‌كانه‌وه بۆ ئاشورییه‌كان له عه‌ره‌به‌وه بۆ فارسه‌كان و له شارستانیه‌تی چینه‌وه بۆ شارستانیه‌تی گریك، بۆچی سه‌ره‌تا دیارده‌ی كۆیلایه‌تی سه‌ریهه‌لدا؟
ویڵ دیۆرانتی مێژوونوسی ئه‌مریكی ده‌ڵێت” دیارده‌ی كۆیلایه‌تی له دوای گواستنه‌وه‌ی مرۆڤ له سه‌رده‌می راوشكارییهوه بۆسه‌رده‌می كشتوكاڵی سه‌ریهه‌ڵدا، راوچی،هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی دیۆرانت ده‌ڵێ” بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی خۆراك بۆ خۆیی و خێزانه ناوه‌كیه‌كه‌ی پشتی به‌خۆی ده‌به‌ست،پێویستی به‌هاوكاریكردنی كه‌سی تر نه‌بوو،به‌ڵام كاتیك مرۆڤ له‌شار و وڵاتاندا گردبوونه‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی هاته بوون،داخوازی له‌سه‌ر خۆراك زیادی كردوو پاشان پێداویستی بۆ ده‌ستی كار سه‌ریهه‌ڵدا،ئیدی هانایان برد بۆ بیرۆكه‌ی كۆیله و خاوزهنداریهتی مرۆڤ بۆ مرۆڤ، تا بتوانێت ببێته ئامڕزێك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ده‌ستی كار.
دیورانت ده‌ڵێت” له‌كاتێكدا قۆناغی كشتوكاڵ مه‌ده‌نیه‌تی بونیادنا،شانبه‌شانی كۆتایهاتنی به‌ره‌و رژێمی موڵكداری و سیتمی كۆیلایه‌تی هه‌نگاوی نا، پێشتر ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی بۆ ژیانكردنیان به‌ته‌نها پشتیان به‌راو ده‌به‌ست، ئاشنا نه‌بوون پێی. له وته‌كانی دیورانتدا، ئه‌وه ده‌ره‌كه‌وێت، موڵكداری مرۆڤ بۆ مرۆڤ یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مرۆڤی شارنشین،به‌و جۆره نییه كه‌هه‌ندێك واهه‌ستده‌كه‌ن كۆیلایه‌تی بهمۆڵی هی كۆمه‌ڵگه سهرهتهاییهكانه و مرۆڤی ئهشكهوتهكانه.
بیرمه‌ندی چه‌پ كارل ماركس، هاوڕایه له‌گه‌ڵ دیورانتدا و وایده‌بێنێت كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌ناواخنیدا له‌سه‌ر بنه‌مای كۆیلایه‌تی درووستبووه،مرۆڤ به‌سروشتی خۆی به‌سه‌ر دوو چیندا دابه‌ش بووه،چینی خاوه‌ندار و ژێرده‌سته،هه‌وه‌ها ده‌ڵێت” كۆمه‌ڵگه و كۆیلایه‌تی پێكه‌وه له‌دایك بوون”. پاشان پرسیاره‌كه لای ئه‌و، له بوونی كۆیلایه‌تی لهنهبوونیا نییه به‌ڵكو له ته‌رز و شێوه‌ی كۆیلایه‌تییه، كهدابهشبوونی چینایه‌تی بۆ كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر بونیادنراوه.
كه‌واته خاوه‌نداریه‌تی مرۆڤ بۆ مرۆڤ بۆ دابه‌شبوونی چینایه‌تی بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كارێكی پێویسته ، دواتر بیرۆكه‌ی به‌كارهێنانی مرۆڤ بۆ مرۆڤ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ی له‌چوارچێوه‌ی هه‌ر شارستانیه‌تێك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تی بووه بیرۆكه‌یه‌كی مه‌حاڵ.له سهردهمێكداخهڵك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌سه‌رده‌مێكی پێشكه‌وتوو ده‌ژین و بازرگانی كۆیله و به‌كارهێنانی مرۆڤ له‌لایه‌ن برا مرۆڤه‌كه‌یه‌وه شاراوه‌یه، كه‌واته چۆن له كۆیلایه‌تی له‌سه‌ده‌ی نوێ‌دا تێبگه‌ین؟ تا چ راده‌یه‌ك به‌راورد له‌نێوان چه‌مكی وه‌زیفه و كۆیلایه‌تیدا بكه‌ین؟
له كۆیلایه‌تی به‌نده‌وه بۆ كۆیلایه‌تی كرێ
له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی له قۆناغی كشتوكاڵییه‌وه بۆ قۆناغی پیشه‌سازی، پێناسه‌ی وه‌زیفه‌ی نوێ له‌چوارچێوه‌ی جیهانی سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخدا گۆڕا به” ته‌رخانكردنی چه‌ند كاژێڕێكی دیاریكراو له كاتی تاكه‌كه‌سێك بۆ خزمه‌تی دامه‌زراوه‌یه‌ك یا كۆمپانیایه‌ك یا كه‌سێكێك،له به‌رامبه‌ردا وه‌رگرتنی كرێیه‌كی دیاریكراو یا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی دیاریكراو”.
ماركس ئه‌م گۆڕانه‌مان له شێوه‌ی به‌ندایه‌تی له كۆیله‌ی فیوداڵیزمی نه‌ریتییه‌وه بۆ وه‌زیفه‌ی نوێ، بۆ راڤه ده‌كات و ده‌ڵێت” له‌ماوه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه و لابردنی كۆیلایه‌تی هیچ كه‌س راینه‌گه‌یاند سه‌روه‌ت و ئیمتیازاته‌كانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه….پاشان به‌ناچاری ئه‌و شتانه مانه‌وه به‌ڵام له‌ژێر ناوی جیاوازدا…. كه‌واته كۆیلایه‌تی به‌نه‌مری له‌سه‌ر زه‌وی مایه‌وه،به‌ڵام له‌ژێر ناوێكی ناسكدا،له ئێستادا له‌ژێر ناوێكی جواندایه به‌ناوی خزمه‌تكردن یان وه‌زیفه”.
ئه‌م ناوه ناسكه(وه‌زیفه)،خه‌ڵك بیرۆكه‌ی كاركردن لای سهردراێك په‌سه‌ند ده‌كات له‌ژێر ناونیشانی(فه‌رمانبه‌ر)نه‌ك(به‌نده)،سه‌ره‌ڕای جیاوازییان له ده‌ربڕیندا به‌ڵام له‌مانادا یه‌ك شتن،بۆیه د‌یڤید جریبهر،مامۆستای ئه‌نسرۆپۆلۆجیا له قوتابخانه‌ی له‌نده‌نی ئابوری پێی وایه، یه‌كه‌م ئه‌ركی كرێكاریی له كۆتاییه‌كانی شۆڕشی پێشه‌سازیدا كهسهریههڵدا،سه‌ره‌تا له باخچه‌ی كۆیله‌كانه‌وه گه‌شه‌ی كردووه،هه‌روه‌ها ده‌ڵێت”له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوودا خه‌ڵك ئهیانكڕین و بهكرێێان ده‌گرتین، ئێستا خۆمان خۆمان بهكرێدهدهین”.
ئه‌م كۆیلایه‌تییه وه‌زیفییه نوێیه، پاڵی به فردریك دۆگڵاسه‌وه نا،كه یه‌كێكه له كۆیله ئه‌فریقیه‌كان له ئه‌مریكا، ئه‌وانه‌ی رزگارییان ببوو له دۆزه‌خی كۆیلایه‌تی پیاوی سپی و توانیبویان خۆیان ئازاد بكه‌ن،له‌دوای ئازادبوونی له كۆیلایه‌تی وتی”ئه‌زموونه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه‌له‌وانه‌یه كۆیلایه‌تی هه‌بێت بۆ كرێ به‌ڵام شوێنه‌واره‌كانی كه‌متر ناڕه‌حه‌تتره وه‌ك له به‌ندایه‌تی نه‌ریتی،كۆیلایه‌تی بۆ كرێ و هاوشێوه‌كه‌ی له به‌ندایه‌تی پێویسته كۆتای پێبهێنرێت.
وه‌زیفه و كۆیلایه‌تی….له‌یه‌كچوونه بنه‌ڕه‌تیه‌كانیان
له‌چه‌ندین لێكچهریی خۆیدا،بیرمه‌ندی ئه‌مریكی(نه‌وام چۆمسكی)،چهغد ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر چه‌ند جیاوازییه‌كی ساده له نێوان كۆیلایه‌تی به‌نده‌یی و كۆیلایه‌تی فه‌رمانبه‌ریی، له‌یه‌كێك لهچاوپێكهوتنهكانیدا ده‌ڵێت”له كۆندا كۆیله ده‌كڕا و ده‌فرۆشرا،به‌ڵام ئێستا مرۆڤ به‌كرێ ده‌گێرێ،جیاوازییه‌كی زۆر نییه له نێوان ئه‌وه‌ی خۆت بفرۆشی یا خۆت به‌كرێ بده‌ی”.
هه‌روه‌ها چۆمسكی له دیمانه‌یه‌كی تردا ده‌ڵێت” كۆیلایه‌تی كرێ جیاوازی زۆری نییه له‌گه‌ڵ كۆیلایه‌تی به‌نده‌یی، بۆ ماوه‌یه‌كی نزیك ئه‌م رایه نامۆ نییه به‌ڵكه باوه، گه‌ر بیروباوه‌ڕێكی باو هه‌بێت كه ته‌نها جیاوازی له نێوان كاركردن به كرێ و كاركردن وك كۆیله، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له‌وانه‌یه كاركردن به‌كرێ كاتی بێت به‌ڵام كاركردن وه‌ك كۆیله كارێكی هه‌میشه‌ییه”.له ده‌رئه‌نجامی وروژاندنی بابه‌تی به‌راوردكاری ده‌رباره‌ی راده‌ی لێكچوون و جیاوازی له‌نێوان وه‌زیفه‌ی نوێ و كۆیلایه‌تی كۆن،چه‌ند پرسیارێك دروستده‌بن، له‌كاتی بهرگوێكهتنمان بۆ وشه‌ی كۆیله ئه‌وه‌ی به‌مێشكماندا ده‌ڕوات ئه‌وه‌یه كه كاری قورس و كۆششی بێ سنور به‌درێژایی ساڵ له‌پێناوی سهردارێكدا،له‌به‌رامبه‌ردا مۆڵه‌ت و پشووی ساڵانه یا هه‌فتانه‌ی فه‌رمانبه‌ر،به‌ڵام ئایا ئه‌م وێنایهكردهیی و واقعییه؟
له‌ساڵی2013ئاژانسی رۆیته‌رزی جیهانی وتارێكی وروژێنه‌ر و سه‌رنجراكێشی بڵاوكرده‌وه به‌ناونیشانی” بۆچی جووتیارێكی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ماوه‌ی مۆڵه‌ت وه‌رگرتنی له ئێستای تۆ زیاتربووه؟ وتاره‌كه باس له‌وه ده‌كات كه جوتیارێك له‌ژێرده‌ستی سه‌ردارێكی ده‌ره‌به‌گدا، مۆڵه‌ته‌كه‌ی له‌ساڵێكدا له‌نێوان 8 هه‌فته بۆ 6 مانگ بووه،به‌ڵام له ئێستادا فه‌رمانبه‌رێكی ئه‌مریكی مۆڵه‌تی ساڵانه‌ی 8 رۆژه له‌ساڵێكدا،ئه‌مه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ره‌خات كه روشی به‌كارهێنان و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی به‌ئاراسته‌یه‌كی خراپ‌دا رۆشتووه نه‌ك باش.
گه‌ر هاتبایه كۆیله‌یه‌كی كۆن كاركردنی بۆ سه‌رداره‌كه‌ی رهتبكردایهتهوه ئه‌وا رووبه‌ڕوویی سزادانی جه‌سته‌یی و بێبه‌شكردنی له‌خۆراك ده‌بوویه‌وه،ئه‌مه‌ش له‌زۆربه‌ی باره‌كاندا واتا هه‌ژاری وبێبه‌شبوون له‌خۆراك.به‌ڵام جیاوازییه‌كی جه‌وهه‌ری هه‌یه له كاری فه‌رمانبه‌ریدا،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه فه‌رمانبه‌ر توانای وازهێنانی له ئه‌ركه‌كه‌ی هه‌یه و ده‌توانێت بڕوات بۆ پانتایی كارێكی تر،به‌ڵام ئه‌مه له‌سیسته‌می كۆیلایه‌تیدا نه‌بووه،چونكه سه‌روه‌ر ده‌ستی له‌بینه‌قاقای به‌نده‌كه‌یدا بووه.به‌ڵام ئه‌مانه رێگر نه‌بوون له گۆڕانی پانتایی به‌كارهێنان و چه‌وساندنه‌وه له تهرزێكهوه بۆ ته‌رزێكی تر له‌سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی تر.
كه‌واته به‌مجۆر زنجیره‌كانی به‌كارهێنانی مرۆڤ و پاشكۆیه‌تی مرۆڤ بۆ مرۆڤێكی به‌رده‌وامی ده‌بێت، همێژوودا و له‌ماوه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی و له‌قۆناغی كشتوكاڵیدا، بازاری كۆیله‌كان هه‌بووه،له شۆڕشی پێشه‌سازیدا بازاڕی فه‌رمانبه‌ران و كرێكاران دروستكرا،باری ئابوری كۆیله و فه‌رمانبه‌ران زۆر له‌یه‌ك جیاواز نیین، له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا،دوای ئه‌وه‌ی مرۆڤ له له‌زه‌لیلی كۆیلایه‌تی رزگاری بوو ئازادكرا، به‌كۆت و به‌ندی وه‌زیفه‌وه به‌سترایه‌وه.
سه‌رچاوه:مه‌یدان ئه‌لجه‌زیره
دیبلۆمات مەگەزین