نێرگز ماندوو بوو، به‌ڵام چاوه‌روانى ئه‌وه‌بوو كۆتا كاتژمێرى كاره‌كه‌ى ته‌واو بكات له دارك بلو كافى له نزیگ گردى زه‌رگه‌ته. چه‌ندین كچ و كورى گه‌نج له كافتریاكه‌دا دانیشتبوون و سه‌رقاڵى نێرگه‌له كێشان و قسه‌كردن بوون ده‌رباره‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن.
زیاتر له ١٠ ملیۆن عێراقى به‌شدارى یه‌كه‌مین ده‌نگدانى گشتى وڵاته‌كه‌یان كرد له دواى تێكشكانى داعش. له‌گه‌ل ئاشكرا كردنى ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان له هه‌رێمى كوردستان بۆیان ده‌ركه‌وت كه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان دۆراندوهو دوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌رواننه‌كراو كورسى زیاتریان به‌ده‌ستهێناوه.
زۆر كه‌س پێیانوابوو كه ئه‌و دوو حیزبه، یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سزاى قورس ده‌درێن له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه ناله‌باره‌ى به‌سه‌ر كوردستاندا هێنایان دواى ئه‌وه‌ى چونه ریفراندۆمێكى شكستخواردوه‌وه وهه‌روه‌ها خراپ به كارهێنانى ده‌سه‌ڵات و بڵاوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمه‌كه‌دا.
“گرده‌كه” بنكه‌ى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ى گۆران، یه‌كێك له پارته سه‌ره‌كییه‌كانى ئۆپۆزسیۆنه له كورستاندا.
ته‌نها پاش كاتژمێر ١٠ى شه‌و، نێرگر گروپێك چه‌كدارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى به‌دى كرد كه پێكهاتبوون له ٥ سه‌یاره‌ى پیكاب و چه‌كى قورسیان له‌سه‌ر جێگیر كرابوو، به به‌رده‌م كافتریاكه‌دا تێپه‌رین به‌ره‌و ده‌رگاى سه‌ره‌كى باره‌گاى سه‌ره‌كى بوتنهوهى گۆران، له كاتێكدا نوێنه‌ى چوار حیزبى ئۆپۆزسیۆن له بیناكه‌دا سه‌رقاڵى كۆبونهوهبوون.
بانگه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى به خێرایى له كه‌ناڵه‌كانى ئۆپۆزسیۆنه‌وه بڵاوبویه‌وه‌و ئه‌وه بوه‌هۆى زیاتر ئاڵۆزكردنى بارودۆخه‌كه له كاتێكدا لایهنگرنى یه‌كێتى سه‌رقاڵى ئاهه‌نگێران و ته‌قه‌ى خۆشى بوون.
دواى ئه‌وه‌ى كه‌ناڵى KNNى زمانحاڵى بزوتنه‌وه‌ى گۆران، یه‌كێتى نیشتیمانى تۆمهتیباركرد به ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى. یه‌كێك له به‌رپرسانى باڵاى یه‌كێتى، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، وه‌زیرى پێشوهى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، به توره‌ییه‌وه ته‌له‌فۆن بۆ دوو به‌رپرسى باڵا گۆران ده‌كات و داوا ده‌كات كه ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌یان بێده‌نگ بكه‌ن و دۆرانهكهیان قبوڵ بكه‌ن ئه‌گه‌ر نا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر باره‌گاى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌كه.
كاتێك نێرگز بینى گروپى دووه‌مى چه‌كداره‌كان كه له نزیكه‌ى ١٠ سه‌یاره پێكهاتبوون به چه‌كى قورسه‌وه به‌ره‌و گرده‌كه ده‌رۆشتن، ئه‌و هه‌ستى كرد كه شێك روو ده‌دات. له ناكاو ناوچه‌ى ده‌وروبه‌رى كافتریاكه بویه میدانى جه‌نگ.
پێشمه‌رگه‌كان له‌ناو سهیارهكانهوه به چه‌كى قورس ده‌ستیان كرد به ته‌قه كردن به‌سه‌ر گرده‌كه‌دا و پاسه‌وانه‌كانى گرده‌كه‌ش وه‌ڵامیاندانه‌وه. له‌وكاته‌دا فیشه‌كێك به‌ر دیوارى ده‌ره‌وه‌ى كافتریاكه كه‌وت، نێرگرز و نزیكه‌ى ٥٠ كه‌س له میوانانى كافتریاكه رایان كرد بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان له ژێر مێزه‌كان و له ته‌والێته‌كان حه‌شار بده‌ن.
یه‌كه‌مین ته‌قه له‌لایه‌ن هێزه هێرشبه‌ره‌كانه‌وه به‌ر كێبڵێكى كاره‌با كه‌وت و ناوچه‌كه به ته‌واوى بویه شهوهزهنگێكى تاریك. “من ده‌له‌رزیم، هه‌ندێك كه‌س له‌ده‌ورم ده‌گریان، شتێكى زۆر سامناك بوو.” نێرگز وتى: “ئێمه یه‌كسه‌ر رامانكرده ژوره‌كانى پشته‌وه‌و ته‌والێته‌كان بۆ ئه‌وه‌ى خۆمان بپارێزین.”
له ناو گرده‌كه‌دا نوێنه‌رانى چوارپارته سیاسیه‌كه‌ى ئۆپۆزسیۆن كه له ده‌ورى مێزێك دانیشتبون، به‌په‌له خۆیان دا به زه‌ویداو به خۆ خشاندن خۆیان گه‌یانده به‌شى پشته‌وه‌ى بیناكه له كاتێكدا فیشه‌كه‌كان به‌ر په‌نجه‌ره‌ى ژوره‌كه‌و دیوار‌و كه‌لوپه‌له‌كان ده‌كه‌وتن.
كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن بانگه‌وازى به په‌له‌ى كرد و داواى له‌لایه‌نگرانى گۆران كرد كه به‌رگرى له گرده‌كه بكه‌ن. له ماوه‌ى كاتژمێرێكدا هه‌زاران كه‌س گه‌یشتنه ده‌روبه‌رى گرده‌كه‌و داواى تۆله سه‌ندنه‌وه‌یان ده‌كرد كه هه‌نێك له‌وان چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌بوو. “دوو كه‌س له ئێمه به فیشه‌ك برینداربوون،” یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانى به‌رده‌م گرده‌كه واى وت: “پێموایه ئه‌وانیش برنداریان هه‌یه.”
له‌كاتێكدا ره‌نگه ئه‌وه‌ى شه‌وى ١٢ى ئایار رویدا به روداوێكى بچوك بزانرێت به‌راورد به ناوچه‌كانى تر‌ى عێراق، به‌ڵام روداوه‌كه كاریگه‌رى گه‌وره‌ى ده‌بێت له‌وه‌ى پرسیارى جدى دروست بكات سه‌باره‌ت به ئه‌منیه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
به‌ڵام له‌وه گرنگتر، بڵاوكردنه‌وه‌ى بانگه‌شه‌ى بوونى ته‌زویرو ساخته‌كارى له هه‌ڵبژاردنه‌كان ماناى ئه‌وه‌یه خه‌ڵكى جارێكى تر متمانه‌یان به سیستمى هه‌ڵبژاردن نامێنێت.
له نێوان لایه‌نگرانى گۆران‌دا داواكارى ئه‌وه هه‌یه بزوتنه‌وه‌كه چهكدرا بكرێت و چه‌ك هه‌ڵبگرن بۆ پاراستنى خۆیان پاش ئه‌وه‌ى متمانه‌یان نه‌ما به‌هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ پاراستنیان.
ره‌نگه ئه‌مجاره هه‌رێمى كورستان له سه‌رهه‌ڵدانى كاره‌ساتێك رزگارى بوبێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێك نه‌دۆزرێته‌وه بۆ ئه‌و ته‌زویر و ساخته‌كارییه‌ى باس ده‌كرێت، كوردستان روبه‌روى داهاتویهكى نادیار ده‌بێته‌وه.
“هه‌ستم كرد كه ئه‌وه فیلمه،” رۆژى دواتر له دارك بلو كافى نێرگز وتى: “ئه‌م به‌یانییه كاتێك خه‌به‌رم بویه‌وه، نه‌متوانى بروا بكه مكه چۆن زیندوو ماوم له‌ناو ئه‌و ترس وتیرۆرهدا.”