27
ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان دا تێپه‌ڕده‌بێت كه له به‌هاری 1991 دا به‌ڕێوه‌چوو و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ڕژێمی به‌عسی له شار و شارۆچكه‌كانی باشوری كوردستان ڕاماڵی.

بۆچونی چالاكوان و سیاسیه‌كان وخه‌ڵكی كوردستان لهسهرڕاپهڕینه مه‌زنه‌كه چیه؟له‌م راپۆرته‌دا بیخۆینهرهوه:
موحسین کەریم(وتەبێژی بزوتنەوەی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان)بۆئاراسته ووتی:خەڵکی کوردستان لە بەهاری ساڵی ١٩٩١دا دژی ستەم و چەوساندنەوەو بێمافی و سەرکوتی رژێمی بۆرژوا- ناسیۆنالیستی عەرەبی راپەڕی، بەو ئومێدەی کە بە کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی ئەو رژێمە ودەرگای بەهەشتی ئازادی و خۆشگوزەرانیان بەڕوودا بکرێتەوە.
موحسین کەریم ده‌شڵێت، بۆیەکەمجار لە کوردستاندا خەڵك خۆیان وەکو جموجوڵێکی فراوانی سیاسی و بەرەنگاری پێیان نایە مەیدانەوە و توانییان دوژمنێکی بەهێز لەماوەیەکی کەمدا بەچۆکدا بهێنن،بەڵام بەداخەوە ئاکامی ئەم ماندووبون و قوربانیەی خەڵکی کوردستان لەلایەن چەند حزبێکەوە کرایە کەرەستەی کۆکردنەوەی سامان و پاوان‌کردنی دەسەڵات لەدەستی خۆیاندا، هەر لەسەرەتاوە، ئەو حزبانەی کە لەبەرەی کوردستانی‌دا کۆبووبونەوە، کەوتنە دژایەتیکردنی ئەو تروسکاییەی کە نیشانەی بەرجەستەکردنی ئیرادەی خەڵك بوو لە راپەڕیندا؛ واتە شوراکان! سەرەنجام ئەم تروسکاییە لەناو ئاوارەبوون و بەندوبەستی ئەمریکاو عێراق و حزبەکانی بەرەی کوردستانی‌دا، خامۆش کرا. خۆشباوەڕی خەڵکیش بەو حزبانە کە ساڵانێکی زۆربوو لە بەرامبەر بە عسدا شەڕی چەکدارییان کردبوو، فاکتەرێکی دیکە بوو کە دەسەڵاتی ئەوانی بەسەر خەڵکدا زاڵ کرد.
وتەبێژی بزوتنەوەی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان باسی له‌وه‌شكرد:دوای ٢٧ ساڵ لە بەڕێوەبردنی کوردستان لەلایەن ئەو حزبانەوە کار بەوە گەیشتوە کە خەڵك پەنجەی پەشیمانی بگەزن،پەشیمان بن لەهەموو قوربانی و خەبات و بەگژاچونەوەیەك کە دژی بەعس و رژێمە سەرکوتگەرەکان کردویانە. بەداخەوە، بارودۆخەکە بەوە گەیشتوە کە بەشێکی خەڵکی کوردستان ئومیدی باشبوونی ژیان و گوزەرانیان بەعەبادی و رژێمی نەتەوەپەرست و ئیسلامی عێراقەوە ببەستنەوە، خەڵك باجی خۆشباوەڕی خۆیان دەدەن، ماوەی ٢٧ سالە باجی خۆشباوەڕیەکانی دەورانی راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ دەدەن. ئێستاش ئومێد بەستنەوە بە عەبادی و فڵانە حیزب و لیست، جارێکی دیکە وونبوونە لەناو خۆشباوەڕی و چەواشەبووندا، باجەکەی بێگومان ئەمجارە قورس‌تر دەبێ، بۆیە پەیامی من لە ساڵیادی راپەڕیندا ئەوەیە کە خەڵک ئیتر بۆ خۆیان سیاسەت بکەن. خۆیان رێکخراو بکەن و ئۆرگانەکانی دەسەڵاتدارێتی خەڵك لەخوارەوە دروست بکەن، شوراکانی ساڵی ١٩٩١ نمونەیەکی تازەو چەکەرەکردووی ئەم جۆرە دەسەڵاتە بوو، پێویست دەکات جارێکی دیکە ئەزمونەکەی بەڵام بەشێوەیەکی هوشیارانەترو کامڵتر زیندوو بکەینەوە.
سالار سه‌راوی چالاكوانیش بۆئاراسته ووتی:سێ سەرەکیترین ئامانج و دروشمەکانی ڕاپەرینی بەهاری ۱۹۹۱ بریتیبوون لە “ئازادی، عەدالەتی کۆمەڵایەتی، سەربەخۆیی بوونه.
ئازادی؛ یەکێک لەئامانج و دروشمەکانی ڕاپەرین بوو ، “ئازادی تاک ، ئازادی ژن ، ئازادی سیاسی و دینی و رۆژنامەگەری و قسەکردن و نوسین” ، بەڵام ئێستا لە خراپترین دۆخدایە، هیچ کات هێندەی دوای ڕاپەرین ژن نەکوژراوە، رۆژنامەنوس تیرۆرنەکراوە، سنور بۆ ئازادیەکانی تاک دانەنراوە، ڕێگری لە ئازادی سیاسی نەکراوە..
هەرچی لە بارەی “عەدالەتی کۆمەڵایەتیەوە”، دەسەڵاتی کوردی لەماوەی حکومڕانیدا ئەم دروشمەشی تەواو پێچەوانە کردەوە، دۆخی ئێستا رۆژەکانی دوای ڕاپەرینم بیردێنێتەوە، کە دەمبینی بەشێک لە سەرکردە و سیاسیەکان سەرگەرمی شۆڤڵ ئاودیوکردن بوون، کێبڵی کارەبا و فافۆنیان دەدزی و دەیانبرد بۆ ئێران، ئێستاش هەمان دۆخ و قۆناغە بە فۆرمێکی جیاواز ئەویش بریتییە لە نەوت و غاز دزین و گیرفان پڕکردن، پرۆژەی بازرگانی و باخ و ڤێلا …. هتد.!
سه‌راوی ده‌شڵێت:سەرەکیترین دروشم و ئامانجی راپەرین “سەربەخۆیی” بوو، بەڵام بەدرێژایی ۲۷ ساڵی دوای راپەڕین سەربەخۆیی هێندەی وەکو کارت بۆ ختوکەدانی میللەت و هەرەشەپێکردن لە بەغدا بەکارهات، نیو هێندە وەکو ئەمری واقع و خواستی میللەت و خەمی راستەقینەی دەسەڵات نەبوو بۆ ئەو خەونە مەزنە، سەرەنجام لە پرۆسەیەکی گاڵتەجاڕی ریفراندۆمدا بۆ سەدان ساڵ ئەو خەونەشیان لەباربرد.
ئه‌و چالاكوانه ده‌شڵێت:بۆیە؛ دەڵێم راپەرین ئامانج و دروشمەکانی بەدی نەهێناوە و ئێستاش ئێمە لە باشوری کوردستان لە خراپترین دۆخ و قۆناغی ژیانی سەدەی ۲۱ دا دەژین، کێشەکەش ئەوەیە کە ئەوانەی خۆیان بە خاوەنی ڕاپەرین دەزانن، ئێستا خۆیان لە ڕاپەڕین دەترسن، چونکە ئەمە سەلماندنی ئەوەیە کە راپەرین لە خەون و دروشم و ئامانجی گەلێکەوە گۆڕدرا بۆ کورسی پەرستی و خەمی گیرفان و قەڵەو بوون و دەوڵەمەندبوونی گروپێک بازرگانی سیاسی، لەولاشەوە میللەت بە برسێتی و ژیانی رەزیلانە و بێ مووچەیی و بێ شکۆیی ژیانێکی رسوایی دەگوزەرێنێ.
ئایا گرنگی ڕاپه‌رینی 1991 چی بوو؟
خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان له ڕاپه‌ڕیندا شه‌هیدی زۆریان بۆ ئه‌م ڕۆژه‌دا و ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستانیان فه‌راهه‌م كرد، ئایاگرنگی ڕاپه‌رینی 1991 چی بوو؟ .چۆن پێویسته پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕاپه‌رین بكه‌ین ، چی له‌ئه ستۆی سه‌ركرده‌ی كورده له‌م ساڵیاده‌دا.
راپه‌ڕینی 1991 یان راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه بریتیی بوو لهڕاپهڕینێكی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵكی باشووری كوردستان له‌دژی رژێمی به‌عس به‌پاڵپشتی هێزه چه‌كداره‌كانی به‌ره‌ی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه به ئه‌ندازیاری راپه‌رین ناسراوه، كه ئه‌وكات یاخی بوون له‌ڕژێم و له‌چیاكانی كوردستاندا دژ به‌عس ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجام ده‌دا.
راپه‌ڕین له 5ی ئازاری 1991 له‌شاری رانیه‌وه كه ناسراوه به ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین ده‌ستی پێ كرد و تا 21ی ئازاری 1991 له‌پاش ئازادكردنی كه‌ركووك كۆتایی هات كه به‌و شێوه‌یه دام و ده‌زگاكانی رژێمی به‌عس له‌باشووری كوردستان كرانه ده‌ره‌وه‌و سه‌رجه‌م هێزو سه‌ربازه‌كانیان كوژران و راونران. چه‌ند رۆژێك پاش راپه‌ڕینیش، حكوومه‌تی به‌عسی عیراق وه‌ك وه‌ڵامێك بهسووپایهكی بێشووماره‌وه هێرشی كرده‌وه سه‌ر كوردستان و كۆڕه‌وی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستی پێكرد، كه تێیدا خه‌ڵكی كوردستان ئاواره‌بوون به‌ره‌و سنووری وڵاته هاوسێكانی عیراق.
هه‌مان رۆژ چوارقووڕنهو حاجیاواو ده‌شتی بتوێن و سه‌ربازگه‌ی سه‌ركه‌پكان ئازادكران، له‌و هه‌ڵمه‌تی پاككردنهوهیهی ده‌روازه‌ی راپه‌رین به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌و كات 50 كه‌س له‌رژێم كوژران ، ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازیش به‌دیل گیران، بۆیه ئه‌و رۆژه له‌مێژووی كورد به رۆژی راپه‌رین و ڕانیه‌ش به ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین داده‌نرێت، ئه‌گه‌رچی له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان بڕیار بوو 7ی ئازار ده‌ست به‌راپه‌رین بكرێت، وه‌لێ جه‌ماوه‌ر زوو گڕی گرت و ڕاپه‌رینی به‌رپاكرد.
له 6ی ئازاری 1991 ناوچه‌ی بازیانی یه‌ك و دوو ، ده‌شتی پشده‌ر ئازاد كرا.
له 7ی ئازاری 1991دا جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانی راپه‌ڕی و هه‌ر زوو هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر بنكه‌ی حامیه‌یی پۆلیس و سه‌راو ئازادیان كرد.
له 8ی ئازاری 1991 راپه‌ڕین له‌چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ڵه‌بجه و عه‌ربه‌ت و ئۆردوگاكانی زه‌ڕایه‌ن و سمودو نهسڕو باریهكهو پیره‌مه‌گروون و ئه‌ڵڵایی ده‌ستی پێكرد و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌و ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان سلێمانی و كه‌ركووك و به‌عقووبه كۆنتڕۆڵ كران به خوێنی چه‌ندان شه‌هیدو كوژرانی چه‌ندان كه‌س له‌پیاوانی رژێم.
له 9ی ئازاری 1991دا جه‌ماوه‌ری شاری شه‌قڵاوه‌و كۆیه‌ش راپه‌ڕین.
له 10ی ئازاری 1991دا، جه‌ماوه‌ری مه‌سیف و ته‌قته‌ق و ره‌واندوز قه‌ره‌هه‌نجیر و ئاغجهلهرو هه‌ریرو باتاس و خه‌لیفان و سپیلك و سۆران و چۆمان و حاجی ئۆمه‌ران و مێرگهسوورو سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه راپه‌ڕین و له‌چه‌ند سه‌عاتێكدا ئازادكران.
به‌و جۆره له رۆژانی دواتردا شاره شارۆژكهكانی تری كوردستان به ته‌واوی له رژێمی به‌عس پاككرایه‌وه.
سەرچاوە:ئاراستە -عه‌بدول نه‌جم