٩ی تشرینی یەکەم، پەنجا ساڵ بەسەر گوللەبارانکردنی چێ گیڤارادا تێدەپەڕێت. ئه‌و پیاوه قژ گڤ‌و ریش ئاڵۆزكاوه‌ی هه‌موومان ده‌یناسین: به‌جله سه‌ربازییه زه‌یتونییه‌كانی به‌رییه‌وه، به‌جگه‌ره كوباییه‌كه‌ی سه‌ر لێوو نێوان په‌نجه‌كانیه‌وه، به‌روخساره سه‌رسامه‌كه‌یه‌وه، به‌چاوه گه‌ش‌و گه‌وره‌كانیه‌وه كه به‌غه‌مبارییه‌وه له‌م دونیایه ده‌ڕوانن، ئەو بووه به‌گه‌وره‌ترین كه‌سایه‌تی ئه‌فسانه‌یی‌و هه‌میشه زیندووی ئه‌م جیهانه‌ی ئێمه.
گیڤارا له14ی ئابی 1928دا له‌ئه‌رژه‌نتین له‌دایك بوو، ئه‌و ژیانی پڕاوپڕ بوو له‌ته‌لیسمی ئه‌فسوناوی: منداڵێكی زیره‌ك‌و لاسار، به‌جێهێشتنی ماڵ له‌پێناو ده‌ستگه‌یشتن به‌ئامانجێكی باڵادا، ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌خوێندن، نه‌سازان له‌گه‌ڵ سته‌مكاری، راستگۆ‌و ئه‌مه‌كدار به‌رامبه‌ر به‌هیواو ئامانجه‌كانی، سه‌رسه‌خت‌و ئازا، سه‌ركه‌وتن‌و گه‌یشتنی به‌باڵاترین پۆسته حكومی‌و حیزبییه‌كان‌و سه‌ره‌نجامیش مه‌رگێكی خه‌مناك‌و ته‌نها‌و پڕ له‌شانازی له 9ی ئه‌كتۆبه‌ری 1967دا، خه‌رمانه‌یه‌كی پیرۆز‌و ئه‌فسانه‌ییان به‌ده‌وری ئه‌م پزیشك‌و پارتیزان‌و سیاسه‌تمه‌داره‌دا كێشا.
له‌دونیای ئه‌مڕۆدا چێ ره‌مزی یاخیبوون‌و ره‌مزی دژ به‌چه‌وسانه‌وه‌و دژ به‌ناعه‌داله‌تییه، ئه‌و به‌ر له‌مردنی وتی «گرنگ نییه كه‌ی‌و له‌كوێ ده‌مرم، گرنگ ئه‌وه‌یه شۆڕشگێڕان، ئه‌م گۆی زه‌وییه ئه‌وه‌نده پڕ كه‌ن له‌هه‌را‌و زه‌نا، كه لێنه‌گه‌ڕێن جیهان به‌هه‌موو قورسایی خۆیه‌وه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی داماوو هه‌ژاره‌كان بخه‌وێت».