
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی News Weekی ئه‌مریكایی، هۆكینگ ئه‌و پێشبینییانه‌ی له فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی نوێیدا به‌ناوی (نێردراوی نوێی زه‌وی) تۆمار كردووه كه بڕیاره له وه‌رزی هاوینی داهاتوودا له له‌سه‌ر شاشه‌كان و ئێزی بی بی سی له به‌رنامه‌ی زانستیی (جیهانی داهاتوو) پێشكه‌ش بكرێت.
ئه‌و زانا فیزیاییه به‌ناوبانگه باسی له مه‌ترسیه‌كانی مرۆڤ كردووه بۆسه‌ر گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا، ئه‌مه جگه‌له زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان و زۆربوونی په‌تا و پێكدادانی نێوان هه‌سارۆچكه‌كان به‌تایبه‌ت له سه‌ده‌ی داهاتوودا، هۆكینز به‌نیازیشه نوێترین پێشكه‌وتنه‌كانی زانستی گه‌ردونناسی و زینده‌زانی و ته‌كنه‌لۆجیای موشه‌ك ئاشكرا بكات كه هۆكارن بۆ فه‌راهه‌مكردنی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساری مه‌ریخ.
ئایا مرۆڤ ده‌گاته هه‌ساره‌كانی دیكه؟
له میانی به‌رنامه‌كه‌ی بی بی سی دا هۆكینگ پرسیاری ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت كه ئایا له توانای مرۆڤدایه بگاته ئه‌ستێره‌كان و جموجوڵ له‌نێوان هه‌ساره جیاوازه‌كاندا بكات؟ ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه كه خه‌ونه‌كانی ئه‌و زانایه خه‌یاڵی نین و ئه‌و راستییه زانستییه زۆر دوورترن له‌و خه‌یاڵه زانستییانه‌ی كه له رابردوودا به‌بیری مرۆڤدا هاتووه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی News Week، هه‌وڵی راسته‌قینه له ئارادایه بۆ بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مرۆڤیی له‌سه‌ر رووی ههسارەی مه‌ریخ و ملیاردێرێكیش به‌ناوی ئیلۆن موسك كه خاوه‌نی كۆمپانیای ئاسمانیی SpaceXه به‌نیازی ئه‌و كاره‌یه، موسك له ساڵی 2016 رایگه‌یاندبوو كه هیچ پێشبینیه‌كی بۆ كۆتایی زه‌وی نییه، به‌ڵام به‌پێی مێژوو بێت له‌وانه‌یه هه‌ندێك كاره‌سات روو بده‌ن.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه هۆكینگ گوزارشت له ره‌شبینیی خۆی سه‌باره‌ت به مرۆڤایه‌تی ده‌رده‌بڕێت، پێشتریش چه‌ندینجار هۆشداری له مه‌ترسیی گه‌وره دابوو كه له داهاتوودا به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی ده‌گرێت، لهوبڕوایهشدایه كه ئه‌م سه‌رده‌مه مه‌ترسیدارترین قۆناغی مرۆڤایه‌تییه و چاره‌نوسی به‌رده‌وامبوونی مرۆڤ له ژیاندا له‌سه‌ر چه‌ند بڕیارێكی گرنگ وه‌ستاوه كه ده‌بێت ده‌ربكرێن.
په‌له بكه‌ن
به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانی ستیڤن هۆكینگ، بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ بتوانێت له‌سه‌ر ئه‌م ژیانی ئێستای به‌رده‌وام بێت، دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره‌یه‌كی نوێ به زوترین كات زۆر پێویسته، چونكه زه‌وی وای لێ دێت كه كه‌س ناتوانێت له‌سه‌ری بژی و له هه‌زار ساڵی داهاتووشدا مرۆڤ له ناتوانێت له‌سه‌ر “دایكه زه‌وی” بژی.
هۆكینگ وتویه‌تی: “له‌ماوه‌ی 50 ساڵی رابردوودا بۆچونمان به‌رامبه‌ر گه‌ردوون ته‌واو گۆڕدراوه و پێویسته به‌رده‌وام بین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ زانینی نهێنییه‌كانی ئه‌م جیهانه تا بتوانین داهاتوویه‌ك بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌ستبه‌ر بكه‌ین”، ده‌شڵێت: “مرۆڤ ناتوانێت درێژه به ژیان بدات، تا ئه‌م زه‌وییه له‌رزۆكه جێنه‌هێڵێت”.
ساڵی رابردووش ئه‌و زانایه پێشبینی كردبوو ئه‌وه‌نده دڵنیا نین له روودانی كاره‌ساتێك كه مرۆڤایه‌تی له‌ناوبه‌رێت، له‌وباره‌یه‌شه‌وه له كۆڕێكی زانكۆی ئۆكسفۆر وتبووی: “هه‌رچه‌نده پێشبینیی روودانی كاره‌ساتێكی گه‌وره له‌سه‌ر زه‌وی له چه‌ند ساڵی داهاتوودا ناكرێت، به‌ڵام به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات و له ماوه‌ی هه‌زار بۆ 10 هه‌زار ساڵی داهاتوودا، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوه رووده‌دات و دێته‌دی.”
ستیڤن هۆكینگ له‌دایكبووی شاری ئۆكسفۆرد-ی به‌ریتانیایه و یه‌كێكه له دیارترین زانان فیزیاییه‌كانی جیهان، ئه‌و زانایه له زانكۆی ئۆكسفۆرد خوێندوویه‌تی و پله‌ی شه‌ره‌فی یه‌كه‌می له زانستی فیزیا وه‌رگرتووه و له زانكۆی كامبریج خوێندنی بۆ دكتۆرا له زانستی گه‌ردوون ته‌واو كردووه و چه‌ندین توێژنه‌وه‌ی زانستیی په‌یوه‌ست به (چاڵه ره‌شه‌كانی گه‌ردون) و (گه‌رمیی داینهمیكی) و (ریزبه‌ندیی كات) هه‌یه.
هۆكینگ به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نه‌وه ده‌ناڵێنێت كه دوچاری ئیفیلیجبوونی كردووه و نه‌خۆشییه‌كه هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو به‌درێژایی ژیانی توشی ئیفلیجیی كردووه.