وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ساڵی نوێی خوێندنه‌وه، سیستمی وه‌رگرتنی زانكۆیی جێبه‌جێ ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تیایدا هاتووه: به‌ئامانجی ره‌چاوكردنی حه‌زوئاره‌زوه‌كانی خوێندكار و پێدانی سه‌ربه‌خۆی زیاتر به‌زانكۆكان و، به‌فیڕۆنه‌دانی هه‌وڵ و تواناكانی مامۆستا و خوێندكار و خه‌رجیه‌كی زۆر، بۆ یه‌كه‌مین جار له‌سه‌ر پێشنیازی د. یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی نوێی خوێندنه‌وه سیستمی وه‌رگرتنی زانكۆیی جێبه‌جێ ده‌كات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به ئیمزای د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رێنمایی ژماره 10ی ساڵی 2016 تایبه‌ت به وه‌رگرتنی زانكۆیی به‌نوسراوی ژماره (11043) په‌سند كرد.
له‌و رێنمایه‌دا خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی سیستمی وه‌رگرتنی زانكۆیی و ئه‌و به‌شانه ده‌ستنیشان كراوه كه له ساڵی خوێندنی (2016-2017) خوێندكار به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ وه‌رده‌گرن.
به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می رێنماییه‌كه پلانی وه‌رگرتنی سیستمی زانكۆیی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن (زانكۆ، كۆلێژ، فاكه‌ڵتی، په‌یمانگه، سكوڵ، به‌ش) ئاماده‌و جێبه‌جێ ده‌كرێ، هه‌روه‌ك به‌پێی ئه‌و رێنماییه خوێندن به‌م سیستمه كۆلێژه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی، ئه‌ندازیار و به‌شه‌كانی یاسا ناگرێته‌وه.
له‌هه‌مان كاتدا و به‌پێی خاڵێكی دیكه‌ی رێنماییه‌كه كه‌مترین نمره‌ی پیشبڕكێی وانه‌ی پسپۆڕ له‌لایه‌ن به‌شی زانستی به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی و پسپۆڕییه‌كانیان دیاری ده‌كرێت، له رێنماییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ده‌رچوانی ئاماده‌یی ساڵی خوێندنی (2015-2016)، كه كۆنمره‌یان له 60 زیاتره ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی كه ته‌مه‌نیان له 30 ساڵ زیاتر نه‌بێت، به‌هه‌مان شێوه ده‌رچوانی ئاماده‌یی ساڵی خوێندنی (2014-2015) كه له هیچ شوێنێك وه‌رنه‌گیراون و كۆنمره‌یان له 60 زیاتره ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
رێنماییه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردۆته‌وه كه خوێندكار بۆی هه‌یه ته‌نها داواكاری پێشكه‌ش به یه‌ك زانكۆ بكات.
سه‌باره‌ت به واده‌ی پێشكه‌شكردن، به‌پێی رێنماییه‌كه خوێندكارانی ده‌رچوی ئاماده‌یی ده‌توانن له رێكه‌وتی (24-7-2016) تا (24-8-2016) سه‌ردانی تۆماری زانكۆكان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی فۆرم و پێشكه‌شكردنی داوا، هه‌روه‌ك له 28-8-2016 تا 1-9-2016، تاقیكردنه‌وه به‌شێوه‌ی (نوسین و زاره‌كی) ئه‌نجام ده‌درێت و، رێژه‌ی (40%)ی وه‌رگرتن له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ده‌بێت و، رێژه‌ی (60%) له‌سه‌ر كۆنمره‌ی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ده‌بێت و له 18-9-2016، ناوی وه‌رگیراوان له‌لایه‌ن زانكۆوه راده‌گه‌یه‌ندرێت، هه‌ر خوێندكارێكیش كه وه‌رگیرا مافی پێشكه‌شكردن بۆ وه‌رگرتن له زانكۆكان به رێگه‌ی (زانكۆلاین)ه‌وه نامێنێت.
جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیستمه نوێیه، كه بۆ ساڵی نوێی خوێندن له 102 به‌شی زانستی له زانكۆكان جێبه‌جێی ده‌كرێ، له كۆبونه‌وه‌ی ژماره 4ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت بڕیاری له‌سه‌ر درا، كۆبونه‌وه‌كه له 31-5-2016، له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی به‌سه‌رپه‌رشتی د. یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌ئاماده‌بونی راوێژكارانی وه‌زیری خوێندنی باڵا و سه‌رۆكی سه‌رجه‌م زانكۆكان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چو و تایبه‌ت كرابو به‌بڕیاردان و دانانی هێڵه گشتیه‌كانی سیستمی زانكۆیی بۆ وه‌رگرتن خوێندكارانی ده‌رچوی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.