
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە بەیاننامەیەکی تایبەتدا رۆژی ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ رای گەیاند، “رۆژی یەکشەم ٣ی کانوونی دووەم لەکاتێکدا پارێزەران یادی رۆژی پارێزەرانیان دەکردەوە، تاوانێکی قێزه‌ونی گه‌وره، ده‌رحه‌قی یه‌کێک له پارێزه‌ران ئه‌نجام درا و پارێزه‌ر ناز سلێمان یه‌عقوبی له‌لایه‌ن ده‌ستێکی نادیار، دوای ڕفاندنی، به‌داخه‌وه خنکێنراوه و تیرۆر کراوه”.
سەندیکای پارێزەران ئاشکرای دەکا، “ته‌نانه‌ت دوور له هه‌موو به‌هایه‌کی مرۆڤانه و بێ به‌زه‌ییانه، ده‌م و چاویشی شێوێندراوه”.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، “پارێزه‌ری خوالێخۆشبوو، خاتوونێک بووه، خاوه‌ن ره‌وشتێکی به‌رز، زیره‌ک و لێهاتوو، خۆشه‌ویستی ده‌وروبه‌ر، له خێزانێکی ناوداری شاری هه‌ولێرن و جگه له خۆشه‌ویستیی و ته‌باییی و مرۆڤدۆستی، هیچ ناکۆکییه‌کیان له‌گه‌ڵ که‌س نییه”.
زیاتر دەڵێ، “به‌هه‌موو پێوه‌رێک، کوشتنی ئه‌و خاتوونه بێتاوانه، تاوانێکی گه‌وره‌ی ناشیرینه و ئه‌وپه‌ڕی بێده‌سه‌ڵاتیی و بێ به‌هایی تاوانباره‌که‌ی نیشان ده‌دات”.
لەو روانگەیەوە، سه‌ندیکای پارێزه‌رانی کوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌توندی پرۆتستۆی کوشتنی پارێزه‌ر ناز سلێمان یه‌عقوبی ده‌کات، داوا له گشت داموده‌زگە پێوه‌ندیداره‌کان دەکات که “به زووترین کات، به‌دواداچوونی جیدی بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانبارانی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه بکه‌ن و به توندترین سزایان بگه‌یه‌نن”.