لاپەڕەی سەرەکی بیروڕا کۆدەنگییەک بۆ ژیان

کۆدەنگییەک بۆ ژیان

0 تێبینییەکان 71 بینینەکان
شەدە بەشیر:
ئامارە نافەرمیەکان و هەواڵی رۆژانەی کوشتنی ژنان لە هەرێمی کوردستان، جێگەی نیگەرانی و داخە، لەوەش بەئازارتر نەبوونی هەڵوێست و کاری جدی لایەنی پەیوەندیدارە، بۆیە پێویستەو ئەرکی هەرمرۆڤێکی ژیان دۆست و یەکسانیخوازە کە فشارێکی جددی لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان دروست بکەین، باپێکەوە سنوری جیاوازییەکانمان ببڕین و کۆدەنگیەک دروست بکەین بتوانین کۆتایی بەم رەشە کوژیەی ژنان بهێنین، پێکەوە بەشداربین لە دروستکردنی ڕای گشتی و فشارێکی جددی بۆ ئەوەی کوشتنی ژنان و هەواڵەکانی رۆژانەی کوشتنەکانیان تەنها بابەتی میدیاو سۆشیاڵ میدیا نەبێت و دوای چەند رۆژێک لەبیر بکرێن.

ئێمە پێویستمان بە دەنگی هەمووانە، چالاکوان، ڕۆژنامەنووسان، هونەرمەند، ڕێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵکەی مەدەنی و مافی مرۆڤ، کەسانی کاریگەری کۆمەڵایەتی و هەموو ئەو کەسانەی باوەڕیان وایە ژیانی هیچ ژنێک نابێت بە ژمارەیەک لە ئامارەکان.
ئەمڕۆ و سبەی و دووسبەی حەفتەی داهاتوو…… پێویستە دەنگەکانمان یەک بگرن و سەدایەک دروست بکەین بگاتە گوێی هەموو مرۆڤێکی مرۆڤ دۆست، چونکە تەنها بە کۆدەنگی دەتوانین فشارێکی جددی دروست بکەین.
با دەنگمان یەک بێت، بۆ ئەوەی ژیان بپارێزین.
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە