شوان سدیق:
دواجار پاش دووساڵ له راگه‌یاندنی ئاگر به‌ست له توركیا چه‌كه‌كان هاتنه‌وه گۆڕه‌پان و پیاوانی جه‌نگ و شه‌ڕكه‌ر هه‌واداری خۆیان له ده‌وروپشتی یه‌ك كۆكرده‌وه. ئاگر به‌ست دوای په‌یامی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان رێبه‌ری زینداینكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، دێت له نه‌ورۆزی 2013 ئه‌وكات گه‌ریلای په‌كه‌كه شه‌ڕیان له دژی حكوومه‌تی توركیا راگرت و قۆناغێكی نوێ له‌پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستیپێكرد. كه‌چی شەوی هەیینی 24.7.2015 فڕۆكەو تۆپخانەكانی توركیا لە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراواندا، بنكەو باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانیان لە باكوور و باشووری كوردستان- هه‌رێمی كوردستان كرده ئامانج.
ئه‌م رووداوانه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی و توركیا‌و به‌تایبه‌تی هه‌ریمی كوردستانیش بووه، جێی سه‌رنجی لایه‌نه سیاسیه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان، هه‌موان پێیانوایه كه قۆناغه‌كه ئه‌وه ده‌خوازێت ده‌وڵه‌تی توركیا و په‌كه‌كه پێكه‌وه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دانوستان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به رێگه چاره‌یه‌ك چونكه كه‌س له شه‌ڕو جه‌نگ نایباته‌وه.
ئێستا ره‌وشی توركیا‌و په‌یوه‌ندیه‌كانی په‌كه‌كه‌و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته خراپه، قۆناغه‌كه‌ش وه‌هایه پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری پاشه‌كشه ده‌كات، ئیدی پیاوان و كه‌سایه‌تی عاقڵمه‌ندی نێوان هه‌ردوولا پاشه كشه ده‌كه‌ن و كه‌سانی سه‌ربازی و چه‌ك و فرۆكه‌كان دێننه‌وه مه‌یدان نوێنه‌رایه‌تی كورد و توركیش ده‌كه‌ن.
ره‌وشی توركیا خراپتر له ئیستا زۆریش به‌ره‌و ئاڵۆزیه‌ك هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌گه‌ر ئاگره‌كه تینی زیاد بێت، به كه‌س ناكوژێته‌وه شه‌ڕ خوازه‌كان ده‌كه‌ونه زۆرانبازی تا بتوانن له‌یه‌ك ده‌كوژن و هه‌وڵی له‌ناو بردنی یه‌ك ده‌ده‌ن. حه‌قوایه بپرسرێت ئایا ئۆباڵی خۆشكردنی ئه‌م “ئاگره” كام لایه‌نه ده‌وڵه‌تی توركیایه یان په‌كه‌كه؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر قۆناغی چاره‌سه‌ری له‌لایه‌ن هه‌ر دوولاوه كاری جدی له‌سه‌ر كرابایه هه‌نووكه وه‌ها جه‌نگ و ئاگره‌كه له نیوان هه‌ردوولا خۆش ده‌بوویه‌وه؟
راسته له‌ماوه‌كانی رابردوو له 22 مانگ هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه-په‌كه‌كه) به‌رپرسیارێتیی خۆی له كوشتنی دوو پۆلیسی توركیا دهربڕیو ڕایگه‌یاند: ئه‌و دوو پۆلیسه هاوكاریی داعشیانكردوه له ناوچه‌كه، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشه‌كه‌ی شاری پرسوس كه به‌هۆیه‌وه 32 كه‌س.. ئه‌م رووداوه‌ش ناره‌زای ناوخۆی لێ كه‌وته‌وه ته‌نانه‌ت هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ره‌خنه‌ی له‌و كرداره گرت. هه‌روه‌ها جۆن كێربی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش گوتی “په‌كه‌كه ئه‌و دوو پۆلیسه‌ی كوشتبێـت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه زۆر كێشه دروست ده‌كات، چونكه توركیا یه‌كێكه له هاوپه‌یمانه هه‌ر به‌هێزه‌كانی شه‌ڕی دژ به داعش‌و هاوكارییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌رێنی پێشكه‌ش به هاوپه‌یمانان كردوه”.
ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه كردی كارێكی خراپ بوو بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی بیانوویه‌كی باشی دایه ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كه به‌ناوی ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر دژی داعش هێرش بكه‌نه سه‌ر په‌كه‌كه‌ش دیاره به ئاگاداری كۆمه‌ڵگه‌ی نێودهوڵیش بووه، ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا گوتی “ئه‌وانیشمان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئاگادار كردوه‌ته‌وه”.
مژاری شه‌ڕ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزیه‌كان له نێوان په‌كه‌كه‌و ده‌وڵه‌تی توركیا چه‌نده په‌یوه‌ندی به پهكهكهوهیه زیاتر ئۆباڵی له ئه‌ستۆی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتارانی توركیاوه‌یه هه‌ڵبه‌ت ئێمه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی راو بۆچوونی شه‌خسی یان كاریگه‌ری لایه‌نێك له‌م لایه‌نانه‌مان به‌سه‌ره‌وه‌بێت ده‌شێ زانیاری بخه‌ڕوو بابه‌ته‌كه‌مان سه‌ركه‌وتووتر ده‌بێت.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو حكوومه‌تی توركیا نه‌یویست ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له نێوان خۆیان په‌كه‌كه كه رێبه‌ری زیندانی كرا‌و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكایه‌تی كرد ئاكپارتی جێبه‌جیان بكات، هه‌مووی گرێ دا به چه‌كدانانی په‌كه‌كه ئه‌مه‌ش به‌لای په‌كه‌كه‌وه مایه‌ی مه‌حاڵ بوو.
ده‌بوو سه‌ره‌تا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا گیراوانی نزیك له په‌كه‌كه ئازاد و بكات فشار بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه هه‌ڵبگرێت، ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ندی به تیرۆر و ره‌وشی ناوخۆی وڵاته‌وه‌یه هه‌مواری بكرێته‌وه، سه‌ره‌تا ده‌بێت سه‌ردان و گفتوگۆكان بۆ لای ئۆجه‌لان ئاسانتر بكرێ و له دوورگه‌ی ئیمراڵی ده‌ربهێنرێت ره‌وانه‌ی شوێنێكی شیاوتر بكرێت.
به‌ڵام توركیا نه‌ك ئه‌مانه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد سه‌ردانی شاندی كوردی بۆ لای ئۆجالانی دواخست و ده‌ستیكرد به گۆشه‌گیركردنی له زینداندا، هه‌روه‌ها هه‌موو پرۆسه‌كه‌ی گرێدا به دانانی چه‌ك له‌لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستان- په‌كه‌كه‌وه، به‌رده‌وامیش ئه‌و حزبه‌ی به تیرۆر ناوزه‌د ده‌كرد ئه‌مه‌ش به‌لای په‌كه‌كه‌وه جێی هه‌ڵوه‌سته‌و نائومێدی بوو له پرۆسه‌ی قۆناغی چاره‌سه‌ری.
هه‌ر زووش ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا گیرا چۆن ئێوه به په‌كه‌كه ده‌ڵێن “تیرۆریست” كه‌چی ده‌ڕۆن دانوستانی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، ئه‌مه مانای وایه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاكپارتی یاری به‌كات ده‌كه‌ن و نایانه‌وێت كێشه‌ی كورد له‌و وڵاته چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ر پێیانوایه په‌كه‌كه نوێنه‌ری كورد نیه و كاریگه‌ری له باكوری كوردستاندا له توركیادا نیه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه هه‌رگیز هێزێك دروست نابێت له باكور هاوشێوه‌ی په‌كه‌كه كاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان له توركیادا.
له‌دواین لێدوانی چاپه‌مه‌نی سه‌رکۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه چه‌ك دانه‌نێت ده‌بێت ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ بگرن”. دیاره ئه‌م لێدوانه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هێرشی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باره‌گای په‌كه‌كه له‌سه‌رسنووری هه‌رێمی كوردستان”.
چی له پشت روودانی ئه‌م رووداوه‌وه ده‌خوێنرێته‌وه یان هه‌یه ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ئاكپارتی كۆتایی به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هاتووه وه‌كو 12 ساڵی رابردوو له توركیادا ناتوانێ سه‌رۆكایه‌تی بلۆكی توركیا‌و ئاراسته‌ی سیاسیه‌تی ئه‌و وڵاته بكات، چونكه به‌ته‌نیا ناتوانێ حكوومه‌ت پێكبهێنێت.
خاڵێكی تریش ئه‌وه‌یه كه ئێستا ده‌سه‌ڵاتی كاربه‌ڕێكه‌ری ئه‌و وڵاته ده‌یكات بۆ راكێشانی نه‌یارانی كورده كه له‌چه‌ند ساڵی رابردوو ره‌خنه له ئاكپارتی ده‌گیرا ده‌ستی بۆ كورد و پرۆسه‌ی ئاشتی شلكردهوه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خستوه‌ته سه‌ر پێگه‌ی كورد و زیادبوونی نفوزیان له توركیا‌و یه‌كێك له دهرهاویشتهكانیش هێنانی هه‌شتا كورسیه له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه.
دوو هۆكاری تریش هه‌یه بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌وه‌ی وایكرد ئاگره‌كه دووباره خۆش ببێت له نێوان كورد و ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ردوولا هه‌م په‌كه‌كه‌و هه‌م ئاكپارتیش كه‌متر به زمانی گفتوگۆ و دیالۆگ قسه‌یان كردوه، ئه‌وان پێناسه‌و دروشمی توند‌و سوكایهتیكردنیان به‌رامبه‌ر یه‌ك هه‌ڵگرتوه‌و به‌رده‌وام سوكایه‌تیان به‌یه‌ك كردوه، بۆنموونه وه‌ك باسمانكرد سه‌رانی ئاكپارتی سه‌ری زمان و بنی زمانیان به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه “تیرۆره” له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رانی په‌كه‌كه و باڵی سه‌ربازی ئه‌و حزبه “ئاكپارتی به هاوكاری داعش و تیرۆر” ناو ده‌به‌ن.
یه‌كێك له كاره‌كته‌ره‌كانی پرۆسه‌ی ئاشتی كه عه‌بدوڵڵا ئۆجالان بوو تا ئێستا له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی هه‌بوو له توكیادا كه‌س نه‌بووه هێنده‌ی ئه‌و داوای كردبێت با دۆخه‌كه بۆ دواوه نهگهڕێتهوهو ده‌بێت، پرۆسه‌ی ئاشتی چالاكتر بكرێ و گرنگی پێ بدرێت.
ئۆجالان له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ جه‌ختی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی كرده‌وه‌و داوایكرد پرۆسه‌كه باشتر بچێته پێشه‌وه، وه‌كو ئه‌و رایگه‌یاند “ئومێده‌وارم له‌به‌ره‌و پێشه‌وچوونی ئه‌م قۆناخه‌دا دڵۆپێک خوێن نه‌ڕژێت، که‌س که‌سی تر تووشی ئێش و ئازار نه‌کات، هه‌موو که‌سێک بهئهشقهوه به‌شداری له‌م قۆناغه‌دا بکات، ئه‌وه‌ی زیاتر قۆناغه‌که ده‌خاته‌ڕوو به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ده‌بات، گه‌له‌که‌مانه گه‌لانی هه‌رێمه‌که‌ن”.
حه‌قیقه‌تێكیش هه‌یه ده‌بێ ئه‌مرۆ له توركیادا په‌كه‌كه ئه‌وه له به‌رچاو بگرێت، كه ئه‌و حزبه هێزی جاران نیه له‌و وڵاته‌و په‌راوێزخرابێت، ده‌شێ په‌كه‌كه ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوبێت، كورد كه پارتی دیموكراتی گه‌لان- هه‌ده‌په خاوه‌نی 80 كورسیه ئه‌مه ژماره‌و كارتێكی به‌هێزی كورده له په‌رله‌مان و پرۆسه‌ی سیاسی توركیادا. وه‌ها بیربكرێته‌وه و په‌نا بۆ چه‌ك ببرێت، كه كورد بێده‌سه‌ڵاته له‌و وڵاته نه‌خێر په‌نابردن بۆ چه‌ك به‌زیانی كورد و خوودی ههدهپهشه ده‌شكێته‌وه. چونكه كه‌س له‌شه‌ڕ نایباته‌وه به‌تایبه‌تی حزبێكی چه‌كدار له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سوپا‌و ده‌سه‌ڵاتدار.
shwan.sdiq88@gmail.com