رەنگە لە دۆخی ئێستای ژیانت لە خۆشەویستییەكدابیت كە نەزانیت بەڕاستی خۆشەویستی راستەقینەیە یان تەنها خۆشەویستییەكی كاتییە و زو لەبیری دەكەیت. ماڵپەڕی livetheglory چوار نیشانەی خستوەتەڕو بۆئەوەی خۆشەویستی راستەقینەی پێبناسیتەوە.
1. لە كاتە سەختەكانیش خۆشیدەوێیت
بۆئەوەی بزانیت بەڕاستی بەرامبەرەكەت خۆشیدەوێیت، لە كاتە سەختەكان و بونی كێشە دڵنیادەبیتەوە، كاتێك بەڕاستی لە دۆخێكی خراپی تەندروستی یان دەرونیدایت، گومانت نییە لەوەی خۆشەویستی بەرامبەرەكەت كاڵ بێتەوە.
2. بەرامبەرەكەت سنوردارت ناكات، بەهێزتدەكات
لە خۆشەویستی راستەقینەدا هەمیشە باشترینی خۆتیت، بەو واتایەی هەمو دیوێكی كەسایەتی خۆت باسدەكەیت و شەرمیان لێناكەیت، هەمیشە وزە و ئارەزویەكی زۆرت هەیە بۆ ژیان و كەسایەتیت بەهێزتر دەبێت.
3. دڵپیسی و نائارامی بونی نییە
هیچ شتێك وەكو دڵپیسی خۆشەویستی لەناونابات، چونكە دەریدەخات كە بەرامبەرەكەت متمانەی پێتنییە، كاتێك دڵپیسی بونی نییە و متمانەتان بە یەك هەیە، لەگەڵ یەكتر هەست بە پارێزراوی و ئارامی دەكەن، واتای ئەوەیە پەیوەندییەكەتان خۆشەویستی راستەقینەیە.
4
. گومان لە خۆشەویستیت ناكەیت
چونكە بەڕاستی یەكترتان خۆشدەوێت، هیچ كاتێك گومان لە خۆشەویستی خۆت یان بەرامبەرەكەت ناكەیت، دەزانیت ئەگەر كێشەیەكیش بێتە بەردەمتان، دەتوانن پێكەوە چارەسەری بكەن.