لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت دەتەوێت کچە هەرزەکارەت خاوەن کەساییەتییەکی بەهێز بێت ؟

دەتەوێت کچە هەرزەکارەت خاوەن کەساییەتییەکی بەهێز بێت ؟

0 تێبینییەکان 19 بینینەکان
پێش ئەوەی بچمە ناو باسەکەم لەبیر مەکە دایکی ئازیز کچەکەت لەو تەمەنە لە لوتکەی گۆڕانی هۆرمۆنە لەو کاتەیە بەدوای خۆی دەگەڕێت خۆی بدۆزێتەوە بۆیە وایلێبکە لەجوانترین وێنە خۆی بدۆزێتەوە…
دایکی ئازیز دڵ گران مەبە کاتێک کچە هەرزەکارەکەت لەهەموو شتێک پێچەوانەت دەکات و وشەی بریندارکەرت بەرامبەر بەکاردەهێنی یان داوای هەندێک شت دەکات کە تۆ قبوڵت نییە،
کە پێت دەڵێم دڵگران مەبە لەبەر ئەوەی ئەو کچەت لەو تەمەنە هێشتا لە گۆڕانی هۆرمۆناتی جەستەیتی هەست ناکات کە قسەکانی هەڵەیە بەلکو بگرە خۆشی لا ڕاستە…
زۆر خاڵ هەیە لە پەروەردەی کچی هەرزەکار دەبیت بەکار بێت بەڵام ئەو جەند خاڵە باس دەکەم نامەوی بابەتەکە دوورو درێژ بکەمەوە:
١- لەسەرتاوە لێمەگەرێ توڕەیی نێوانتان بۆ چەند ڕۆژێک بمێنتەوە بەڵکو دوای چەند کاتژمێریک بڕۆ بۆ لای و پێی بڵێ (هەردوکمان هەڵەمان هەیە زوو توڕە بووین بەڵام لەبەر ئەوەی زۆرم خۆش دەوی و بۆیە هاتمەوە لات تاکو گفتوگۆ بکەین و تا لە بیرۆکەو قسەکانت تێبگەم).
٢- هەندێک یاساو ڕێسا لەماڵەوە دابنی و هەندێک جار وابکە کچەکەشت بەشدار بیت لە دانانی ئەو یاساو ڕێسایە ئینجا ئەگەر ویستی لەو یاسایە دەربچیت زۆر بە دەنگیکی هێمن پێی بڵی( نەخێر ئەوە یاسای ماڵی منە) بەهەموو شێوەیەک دووربە لە بەکارهینانی توندوتیژی.
٣-پەیوەندییەکی پڕ لە خۆشەویستی دروست بکە هیچ توڕە مەبە کە داوای شتێک دەکات تۆ قبوڵت نییە بیرت بێت کە( توڕە بوون گفتوگۆ دەکوژێت).لەبیرت بێت ئەو کچەت لە سەردەمێکی تری ژیانە دوورە لەو سەردەمەی کە تۆی دایک تیادا ژیاوی بۆیە داوایەکەی بە هێمنی وەربگرە ئەگەر ڕازی نەبووی زۆر بەهێمنی بۆی ڕۆن بکەرەوە بۆ ناکرێت داواکارییەکەی جێبەجێبکریت! ئاگاداربە لەو تەمەنە زۆریان حەز لێیە هۆکاری ئەوە بزانن (بۆ نابیت؟).
٤-هەموو رێگایەکی بۆ دامەنێ لێگەری با هەڵە بکات و فیر بیت بە مەرجێک کە کاریگەری مەترسی نەبیت لەسەر ژیانی کچەکەت لێرە بە هێمنی پێی بڵی( پێم باشە وا نەکەی لەبەر ئەو هۆکارە و دوای ئەوەئەو کێشەت بۆ دروست دەبێت). ئەوکاتەی قسەکەی تۆ دێتە جێ ؛ کچەکەت بیری قسەی تۆی دەکەوێتەوە و بۆی دەبێتە وایەک لەبیری ناکات.
دکتۆر دیلمان ئازاد خۆشناو
مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی هەولێری پزیشکی
پسپۆری پزیشکی دادوەری
ئەوخاڵانە لەسەرچاوەی :
McKone, K. M. P., Woody, M. L., Ladouceur, C. D., & Silk, J. S. (2021). Mother-Daughter Mutual Arousal Escalation and Emotion Regulation in Adolescence. Research on Child and Adolescent Psychopathology, 49(5), 615–628. https://doi.org/10.1007/s10802-020-00763-z
⁠Cited by: 20⁠
Morris, A. S., Ratliff, E. L., Cosgrove, K. T., & Steinberg, L. (2021). We Know Even More Things: A Decade Review of Parenting Research. Journal of Research on Adolescence, 31(4), 870–888. https://doi.org/10.1111/jora.12641
⁠Cited by: 117⁠
Onayli, S. (n.d.). The relation between mother-daughter relationship and daughter’s well-being (Unpublished doctoral dissertation or master’s thesis). Middle East Technical University.
⁠Cited by: 27⁠
Rick, E. M. (2025). The mediating role of emotion regulation between parent-child-relationship quality and psychological health of adolescent girls (Honors thesis). Eastern Michigan University.
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە