دڵخۆشی هەستێكە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێت، هەندێك كەس تەنانەت لە كاتە سەختەكانیش هۆكارێك بۆ دڵخۆشی دەدۆزنەوە، هەندێكی دیكەش بە كێشەیەكی زۆر سادە خەمبار و نیگەران دەبن، بەڵام هۆكاری ئەم جیاوازییە چییە؟
1. زیندەچالاكیی مێشك
كیمیایی مێشك وەكو سیراتۆنین و دۆپامین رۆڵی سەرەكی هەیە لە ڕێكخستنی میزاج و هەستی دڵخۆشی، هەربۆیە هاوسەنگیی ئاستی ئەم هۆڕمۆنانە كە پەیوەندییان بە مێشكەوە هەیە، هۆكارە بۆئەوەی دڵخۆش بیت.
2. بیركردنەوەی ئەرێنیایە
ئەو كەسانەی هەمیشە ئەرێنیین باشتر دەتوانن مامەڵە لەگەڵ فشارەكانی رۆژانە بكەن، هەمیشە دۆخە سەختەكان وەكو هەلێك دەبینن بۆئەوەی گەشە بكەن.
3. پەیوەندی كۆمەڵایەتی و پاڵپشتی
پاڵپشتی خێزان و هاوڕێ رۆڵی كاریگەریی هەیە لەوەی ئاسانتر مامەڵە لەگەڵ دژوارییەكان بكەیت و بە دڵخۆشی بمێنیتەوە.
4. هۆشیاریی تاك
ئەو كەسانەی كار لەسەر كۆنترۆڵكردنی هەستەكانیان دەكەن، باشتر دەتوانن خۆیان بناسن و رێگە نەدەن بیركردنەوەی نەرێنی كاریگەرییان لەسەر بكات.
5. هاوسەنگی ژیانی تایبەت و كار
هاوسەنگڕاگرتنی ژیانی تایبەت و تێكەڵنەكردنی بە ژینگەی كار، یارمەتیدەرە بۆئەوەی زیاتر چێژ لە كاتەكانت ببینیت و پشو بدەیت.