لاپەڕەی سەرەکی هاوپۆلنه‌كراو میترۆ: له‌ ساڵی 2025دا، 315 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نوسان و راگه‌یاندنه‌كان كراون

میترۆ: له‌ ساڵی 2025دا، 315 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نوسان و راگه‌یاندنه‌كان كراون

0 تێبینییەکان 95 بینینەکان

سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی‌ رۆژنامه‌نوسان، رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی ساڵی 2025دا، 315 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ 252 رۆژنامه‌نوس و ده‌زگای راگه‌یاندن له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامدراون.

 سه‌نته‌ری میترۆ، رۆژی شه‌ممه‌(١٧\١\٢٠٢٦)، له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، له‌ ماوەی ساڵی 2025دا، 315 پێشێلكاری بەرامبەر 252 رۆژنامەنوس و دەزگای راگەیاندن له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئەنجامدراون.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌، حاڵه‌ته‌كانی پێشێلكارییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بون:

تەقەكردن لە رۆژنامەنوس: 1

تیرۆركردن بە درۆن: 1

رێگری و جیاكاری: 120

لێدان و هێرش و هەڕەشەو سوكایەتی: 74

شكاندن و زەوتكردنی كەلوپەلی رۆژنامەگەری: 53

هەڵكوتاننە سەر ئۆفیس، داخاستنی كەناڵ: 3

دەستبەسەركردنی رۆژنامەنوس: 52

پڕكردنەوەی فۆرمی زانیاری و بەڵێنامەی نایاسایی: 4

هێرشی ئەلیكترۆنی: 7

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە