لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت خانمان چیان لە پیاوان دەوێت؟

خانمان چیان لە پیاوان دەوێت؟

0 تێبینییەکان 76 بینینەکان

كاتێك پیاویت و دەتەوێت ژوان لەگەڵ خانمێك ببەستیت، گرنگە بزانیت سروشتی خانمان چۆنە و چیان دەوێت، تا بتوانیت دڵی بەدەستبهێنیت.

خانمان چیان دەوێت لەو پیاوەی كە هەڵیدەبژێرن؟

1. كەسێكی بەڕێز بێت، هونەری گفتوگۆكردن بزانێت و بزانێت چۆن لە بەردەمی خانمەكە یان لە دەرەوە مامەڵە دەكات.

2. توانای گفتوگۆكردنی هەبێت و گوێ لە قسەكانی بەرامبەری بگرێت.

3. پێزانینی هەبێت بۆ ئەو كارانەی بۆی دەكرێت.

4. لە بەرپرسیارێتی نەترسێت و توانای هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی خێزانیی هەبێت، خانمان بتوانن پشتیان پێببەستن.

5. متمانەی بە خۆی هەبێت، بەڵام متمانەبەخۆبونەكەی زیادەڕەوی نەبێت..

6. كەسێكی قسەخۆش بێت و گاڵتە و پێكەنینی هەبێت لەگەڵ خانمەكە.

7. راستگۆ بێت و واقیعبین بێت.

8. خانمان ئەو پیاوانە هەڵدەبژێرن كە وەكو كەسێكی پێگەیشتو مامەڵە دەكەن، چاوەڕێی ئەوەش ناكەن خانمەكانیان وەكو دایك گرنگییان پێبدەن.

9. خانمان كۆتا شت خۆشەویستی هەڵدەبژێرن، دەیانەوێت ئەو پیاوەی دەستنیشانی دەكەن، كەسێك بێت هەست بە خۆشەویستییەكەی بكەن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە