تا ئێستا دەتزانی كە پاش ئەنجامدانی جوانكاریی، كۆمەڵێك گۆڕانكاریی لە دەرونی مرۆڤدا دروستدەبێت، كە پەیوەستە بە بیركردنەوەی مرۆڤ بۆ ناو خۆی و بۆ دەرەوەی خۆی، كە دەكرێت گۆرانكارییەك ئەرێنی بن و نەرێنیش بن.
كاریگەرییە ئەرێنییەكانی جوانكاری لەسەر دەرونی مرۆڤ:
1. زیادكردنی متمانەبەخۆبون، بەتایبەت لەو كەسانەی كە پێشتر كێشەیەك لە روخسار یان جەستەیان هەبوە و شەرمیان لێی كردوە.
2. پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی بەهێزتر دەبێت، ئەگەر پێشتر بەهۆی كێشەیەك لە جەستە و روخساری تێكەڵ بە خەڵك نەبوبێت.
3. زیاتر هەست بە بەهای خۆی دەكات ئەگەر ئاسودەبێت لەگەڵ شێوە نوێیەكەی.
كاریگەرییە نەرێنییەكانی نەشتەرگەری جوانكاری لەسەر دەرون:
1. گۆڕانكاریی لە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانیان دروستدەبێت، چونكە بەشێك لە خەڵكی بە هەمانشیوەی رابردو مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسە ناكەنەوە.
2. لەدەستدانی متمانەبەخۆبون؛ كاتێك ئەو كەسە ئەنجامی نەشتەرگەرییەكە بەدڵی خۆی نییە، وادەكات شەرم لە روخسار یان جەستەی بكات.
3. خەمۆكی؛ لە هەندێك حاڵەتدا كە ئەنجامی نەشتەرگەرییەكە بە دڵی چارەخواز نەبێت، دەكرێت توشی خەمۆكی ببێت.
4. ئالودەی جوانكاریی دەبێت، چونكە دەیەوێت روخسار یان جەستەیەكی بێ كەموكوڕی هەبێت.
5. دەكەوێتە ژێر فشاری كۆمەڵگە و هەوڵدەدات بە پێی ستانداردەكانی جوانی بێت، بۆیە بەردەوام بەدوای كەموكورییەكانی دەگەڕێت.