لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت ئەم ترس و تۆقاندنە ڕابگرن

ئەم ترس و تۆقاندنە ڕابگرن

0 تێبینییەکان 90 بینینەکان

ڕوداوی ھۆتێل لالەزار و ھێنانی تانک و زریپۆش و چەکی قورس بۆ ناو شار بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەی سیاسی نێوان دوو ھێز و،  ڕوداو گەلی پێشتر پێمان دەڵێن؛ لەم وڵاتە ھێشتا چەک سەرداری گشتە و ئاوەز و بیرکردنەوەی ئاوەزیانە بۆ چارەسەری کێشە بوونی نییە ، بە سەربازگەکردنی شار ، شکۆ شکاندنی دەسەڵاتی دادوەری و دادگا لە دۆسیەی شێروان شێروانیەوە تا داننان بە دەستوەردانی سیاسی ، ھەوڵدان بۆ قڕ و قەپ پێکردنی دەنگانی ناڕازی ، بێبایەخکردنی ئازادی ، ھەموو ئەمانە پێمان دەڵێن کوردستان بەرەو تونێڵێکی تاریک دەبرێت.
لەم کوردستانە ساڵانی ھەشتا یەک زانکۆ ھەبوو ، ھەمیشە دەنگی ناڕەزایەتی بەرزو بەعس زیڕەی کردبوو لە دەستی، بۆیە دەیگوازتەوە و بەردەوام سەرکوتی دەکرد ، ئێستا دەیان زانکۆی حکومی و ئەھلی ھەیە ، دەسەڵات نوزەی لێبڕیوون ، بە ئاستەم دەنگی نەخێر نابیستی کەواتە ئەمە ھەنگاونانە بەرەو ستەمکاری ڕەھا و، پێچەوانەی ئەو پەیام و پەیڕەو سیاسەتەی دەسەڵات خۆشیەتی .
خەڵک بێ موچە دەکرێت ، بێ ژیان دەکرێت ، بێ ھەڵوێست دەکرێت ، ناچار دەکرێت پەنا بەرێتە بەر ئەو بەغدایەی بە درێژای حوکمڕانی ستەمی لێکردوە ، لەم لاشەوە ھەڕەشە و تۆقاندن بەردەوامە، پێویستە ھەردوو حزبی دەسەڵات ، لە خۆیان بپرسن چی تر ماوە بیکەن، ھەر بەڕاست ئەوان ئەو ھەموو ساڵە بۆ ئەم حوکمڕانییە بە ناو خۆماڵیە تێکۆشاون ؟
ناکرێت ھیچ ناکۆکیەک لە ناو جەرگەی شاردا بە چەک یەکلایبکرێتەوە، شار مانانی جیاوازی و پێکەوە ژیان ، شار شاری یەک لایەن و یەک گروپ و یەک حزب و یەک بنەماڵە نییە، شار موڵکی ھەموو ھاوڵاتیەکانیەتی.
ناکرێت دۆسیەی یاسایی بە بڕیاری حزبی و ھێزی چەکدار یەکلایی بکرێتەوە ، ناکرێت بێ ھیچ پاساوێک کەناڵی میدیایی دابخرێت ، ناکرێت ئەو چەک و چۆڵەی ھاوپەیمانان بۆ شەڕی داعش داویانە بە بە یەکێتی و پارتی و حکومەت ، لە شەڕی خۆ بە خۆدا بە کار بھێنرێت ،  لەبەرئەوەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەشێوێت و متمانەی ھەموو لایەک لە دەست دەدرێت .
نەخێر بۆ ترس و تۆقاندن 

ناوەکان 
-شوان محەمەد   ڕۆژنامەنووس 
ـ عەزیز ڕەوف  نوسەر مامۆستای زانکۆ 
ـ عەبدولڕەزاق شەریف  سیاسی نوسەر 
– ئاسۆس ھەردی  ڕۆژنامەنووس 
– سان سارڤان  میدیا کاری ژینگەی 
– لەتیف فاتیح فەرەج   نوسەر 
– ڕزگار مستەفا  نوسەر  پێشمەرگەی شاخ 
– کەمال ڕەئوف  ڕۆژنامەوان 
– دڵشاد ئەنوەر ڕۆژنامەنووس 
– دکتۆر جەعفەر عەلی  مامۆستای زانکۆ 
– ھاوکار عیزەت ڕۆژنامەنووس 
– تاگۆر زەردەشت  نوسەر 
ـ ھیوا سەید سەلیم   نوسەر 
– زۆزک سابیر ڕۆژنامەنووس 
-ھەندرێن شێخ ڕاغب  رۆژنامەنووس 
– گەلاڤێز ھەمزی  چالاکوان 
– کاروان سابیر رۆژنامەنووس 
– کاوە نادر نوسەر 
– مەریوان زەنددی چالاکوان 
– عوسمان زیندانی  چالاکی کرێکاری 
– نەھرۆ عاڵای  رۆژنامەنووس 
– کارزان فازیل پارێزەر 
– ئارام جەمال نوسەرو چالاکی مەدەنی 
– شۆڕش ئەمین نوسەر و چالاکوان
– خەبات عەبدوڵا نوسەر 
– لەتیف شێخ مستەفا دادوەر
– پەروا عەلی چالاکی سیاسی نوسەر 
– د کامیل عومەر مامۆستای زانکۆ
– د شێرکۆ محەمەد ئەمین مامۆستای زانکۆ 
– نامۆ مەجید نوسەر 
– پەیمان عەزەدین نوسەر، پارێزەر  
– گەشە حەفید مافناس 
ـ ئەڤین نەسرین.. میدیاکار
– بڕوا ڕەسول ئەحمەد مامۆستای زانکۆ
– عەباس قادر عەبدوڵا.. مافناس
-بارزان شەلال مامۆستا و شاعیر
– شادمان ئەحمەد- پارێزەر
– نەیبل موسا.. چالاکوانی ژینگەیی

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە