ئه‌م ڕۆژانه دیسان زه‌مزه‌مه‌ی به‌ڕێكه‌وتنی قه‌تاره‌ی هه‌نده‌ران بازاڕی گه‌رمه؛ هه‌ر گه‌نجه‌و بارگه‌ی ده‌پێچێته‌وه‌و به‌دوای سۆراخی ڕیَگه‌وباندا وێڵه. پۆل پۆل به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی قاچاخچه‌یه‌كی كه‌مێك‌به‌ویژدان‌و برواپێكراوتره‌وه‌ن. له‌خه‌می چۆنیه‌تی به‌ده‌ستهیانی پاره‌و فرۆشتنی ئایه‌ومایه‌كانی خۆیان‌و ڕه‌حمه‌تی گیرفانی ماله‌وه‌یانن. دیسانه‌وه كه‌لكه‌ڵه‌ی چونه خارج و ڕووكردنه ئاینده‌یه‌كی نادیار ته‌نگی به سه‌دان گه‌نج هه‌ڵچنیووه‌و پیده‌چێت شه‌پۆلێك به‌ڕێوه‌بێت…گرنگ نیه بۆ كۆێ ده‌چیت، كه‌ی ده‌گه‌نو چۆن ده‌گه‌ن، گرنگ نیه وه‌رگیریت یا چه‌ند سال له‌چاوه‌رانیداده‌مینه‌وه، ته‌نانه‌ت گرنگ نیه كه‌ده‌گه‌نه ولاتێكی ئه‌من یاوه‌ك هه‌زاران كه‌سیتر بێسه‌روشوێنده‌بن، شه‌پۆلی ده‌ریا لوولت ده‌دات یا له‌شاحینه‌و ڕێگه‌و باندا ده‌بیته قوربانی…گرنگ نیه هیچ گرنگ نیه؛ گرنگ ئه‌وه‌یه له‌م جه‌هه‌نمه ڕزگارتبێت!
پرسیاره‌كانی ئه‌م ده‌رباره ده‌ڵی كوره‌ی هه‌نگن، به ئاسمانی نائومیدی ده‌جمنو له‌باوه‌شی بیقه‌راریدا ده‌نیشنه‌وه…چیبكه‌م له‌م ولاته‌دا، چی تیایه بۆ من بۆ بمیَنمه‌وه، تاكه‌ی سه‌برو ته‌حمه‌ول…، كام خۆشی و به‌خته‌وه‌ری، له‌زه‌ت بردن له كام ساته‌وه‌ختی گه‌نجیه‌تیم، چ به‌شو پشك‌و به‌هایه‌ك شكده‌به‌م، كام سه‌روه‌توسه‌رچاوه‌ی ژیان، كام ئاره‌زو ڕۆشنایو به‌شاره‌ت، كام ئاینده،… له ژان زیاتر چی له‌دست ده‌ده‌م له‌م سه‌فه‌ره‌دا؟ ئاخه‌ر خویَندنه به‌هه‌ر كویَره‌وه‌ریه‌ك بوو ته‌واومكرد، ساڵێك بیكاری، دوو سال شۆفیَری ته‌كسی، دوو سال دووكانداری، ساڵێك كریَكاری بینازای به‌شه‌هاده‌ی زانكۆوه، سه‌رئه‌نجام ئه‌وه دوو ساله له دائیره‌ی كاره‌با دامه‌زراوین. مانگیَك بێ مۆچه‌ی، دوان، سیان، ئه‌مه چوارهه‌مین مانگه، ده‌ڵیَن وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئێمه هه‌فته‌ی ئاینده ئا‌هه‌نگی موچه‌دان ده‌گێڕێت، به‌لام ته‌نیا هی مانگی دوو… ئه‌ی كه‌سوك وهیچ وپوچ و بێبه‌هایه گه‌نجی ئه‌مڕۆ، ئای كه به‌تالو بێبایه‌خ و ڕه‌زیله شه‌هاده‌یه‌ك كه‌پاش پانزه ساڵ خویندن به‌ده‌ستمهێنا.
ده‌زانم هه‌ندیَك له‌ئێوه سه‌رزه‌نیشتم ده‌كه‌ن؛ گه‌نجان ئاینده‌ی ئه‌م ولاته دیاری ده‌كه‌ن، گه‌نجان هه‌ویَنی شۆڕشه‌كان و داینه‌مۆی هه‌موو گۆرانكاریه‌كانن، گه‌نجان له‌مپه‌ری را‌وه‌ستانه‌وه‌ن به‌روی دوژمنانی گه‌لدا، گه‌نجان خولقیَنه‌ری ئاینده‌یه‌كن كه‌ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی له‌سه‌ر بنیاد ده‌نریَتو نه‌واتی به‌ده‌ستهینانی ژیانیكی شكۆدارو پرشانازین بۆ ولات. ده‌زانم هه‌ندیَ له‌ئیَوه سه‌رزه‌نیشتمان ده‌كه‌نو قۆناغی گه‌نجیه‌تی خۆتانمان وه‌بیردیننه‌وه‌و ده‌لین؛ ئیَمه له‌جلپۆشین وهه‌ناسه‌دانێكی ئازاده‌وه تا هه‌رجۆره كۆر‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌بوو قه‌ده‌غه. ده‌ورانی ئیَمه دیواریش گویی هه‌بوو كوڕم ده‌ویست ورته له‌دمیه‌وبیَت وهیَمایه‌ك بۆ ئازادی بكات،…پێمانده‌ڵن ئاخه‌ر ئیَوه هیچ له‌بارانه‌بوون، چیتان دیوه به‌خۆتانه‌وه چیتانكردوه، چ قوربانیه‌كتانداوه… ئێوه له ژان و ئازاره‌كانی ئه‌و هه‌موو كوشت وكۆشتاره، تعریب، تبعیس، تهجیر، ئه‌نفال و كیمیاباران، له‌سیداره‌دان روخان و كاولكردنی شار‌و دێ، حالی نه‌بوونو هاتوونه‌ته سه‌ر حازری، ئێوه خۆتان هیچو ده‌ست سپی و نه‌زۆكن.
باوكم ده‌یگوت
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی باوكم دروستكردنی ئه‌و پردی په‌یوه‌ندیه‌بوو كه هه‌ندێجار هه‌ستم به‌هاورێیه‌كی مانادار ده‌كرد؛ ئاخه‌ر ئه‌و هه‌ر به‌ته‌نیا قاچی له سه‌روه‌ریه‌كانی رابردودا نه‌بوو. هه‌ستمده‌كرد ئه‌و مه‌حكومم ناكات به‌وه‌ی كه من له كات وشوێن و زه‌مه‌نه جیاواز له‌دایك نه‌بووم، هه‌ستمده‌كرد كه ئه‌و ده‌مارگیری حزبایه‌تی نه‌یتوانیبوو كارنامه ناشیرینه‌كانی ئه‌مڕۆی حزب بشاریته‌وه، ئه‌و ده‌یگوت كورم من له یه‌ك شت حالی ده‌بم؛ چه‌وسانه‌وه هه‌ر چه‌وسانه‌وه‌یه، مه‌رگ هه‌ر مه‌رگه ئه‌گه‌ر به كیمیاباران ڕوحت ده‌ركێشن یان به لوكه، سه‌رئه‌نجام تۆ مافی ژیانت لێده‌سێنرێته‌وه. له‌یادمه ئیواره‌كیان پێكه‌وه سه‌یری ته‌لفزیۆینمان ده‌كرو پاش نیشاندانی گۆشه‌یه‌ك له‌كارنامه‌ی درندانه‌ی به‌عس سروودێكی نه‌ته‌وه‌ی خسته‌سه‌ر لێره نارۆم باوباپیرم كه كوردن لێره ئه‌ژیان لێره مردن، لێره ناڕۆم لێره ناڕۆم… باوكم سه‌رێكی ڕاوه‌شاندو ووتی: ئه‌و هه‌موو قوربانیدان و فیداكاریه‌ی كه‌ئه‌نجامدرا له‌ئاست ئه‌م هه‌موو مزایه‌ده‌و بێباكه‌یه‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌دا نیه، ئاخه‌ر باوكم بۆخۆی جه‌نگاوه‌ریَكی ئه‌و ڕۆژانه‌یه كه ئه‌مڕۆیان دروستكرد، هه‌میشه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا ده‌یگتو ده‌یگوته‌وه؛ ئاخه‌ر ئیَمه خه‌باتمانكرد بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی وعه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی به‌رپابیَت، ئیَمه خه‌باتمانكرد بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌رابه‌ری ژیانمان بته‌نێته‌وه‌و خه‌به‌ریَك له سته‌م و چه‌وسانه‌وه نه‌میَنێت…باوكم ده‌یگوت كوڕم ئه‌و ڕۆژانه تاڕاده‌یه‌ك له‌شای وشیندا وه‌ك یه‌ك بووین، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌كه‌وه ده‌یان هه‌زار كه‌س بێ سه‌روشویَن ده‌كران و یا له گۆڕده‌نران، هاوكات ویژدانم ئازارم ده‌دات گه‌ر نه‌لێم ئاخه‌ر ده‌یان سه‌ركرده‌ش له زیندانا شه‌ریان له‌گه‌ل مه‌رگدا ده‌كرد، ده‌یان سه‌ركرده‌ش سه‌نگه‌ریان ده‌كرده دوامه‌نزلگای مان ونه‌مان… باوكم بۆی ده‌گیَرامه‌وه‌و ده‌یگوت كوڕم دنیایه‌كی یه‌كجارسه‌یره هه‌موو شتیَك گۆڕاوه، ته‌نانه‌ت سه‌داقه‌ت، دلسوزی، هاوپشتی، له‌هه‌مووشیان زیاتر هاورێ یه‌تی… به‌لی به‌داخه‌وه باوكم له‌نێوان پاكی و ڕاسگۆی خۆیان و قێزه‌ونی كارنامه‌ی كۆمه‌لێك مافیای سه‌رمایه‌داری هاوسه‌نگه‌ریدا سه‌رینایه‌وه‌و ڕۆشت، ئه‌ی من له‌م دووریانه چی بكه‌م؟
لێره ده‌ڕۆم!
دنیایه‌كی سه‌یره ئه‌م ڕۆژانه ڕاسگۆی، دلسۆزی به‌گیل و گه‌لحۆ له‌قه‌م ده‌درینو له‌خۆبورده‌كانیش له به‌ره‌كانی جه‌نگدا ده‌بێت نان و كوردایه‌تی بخۆن و كریَ گه‌ڕانه‌وه‌و سه‌ردانی ماله‌وه‌یان نه‌بیَت، سه‌رشۆرده‌كه‌نو به‌رمال ڕاخه‌ن بۆ كرێ خانوو دانه‌وه‌ی قه‌رزی بازاریان. ئاخه‌ر ئه‌م چ كارساتیَكه هه‌زاران گه‌نج له به‌ره‌كانی شه‌ری دژی داعشدا گیانیان به‌ختكردو كه‌چی كوری فلان سه‌رۆك و سه‌ركرده میدالی ئازایه‌تی وه‌رگرێت و به‌رزانی ده‌بێته ڕه‌مزی سه‌ركه‌وتنه‌كانی كۆبانی. گه‌نجان خۆێن ده‌ڕژن و سه‌ركرده‌كان گریبه‌ستی نه‌وت ده‌به‌ستن، به‌ڵی دنیایه‌كی سه‌یره چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه به‌شێك له خه‌ڵكی ئه‌م ولاته به‌دیار گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیسكوپرۆسكی ئه‌زیزانیان راده‌گرن و درێژه به سه‌رژمێركردنی قوربانیانی چه‌كی كیمیای ده‌ده‌ن‌و هه‌رڕۆژه هه‌والی دۆزینه‌وه‌ی مریه‌م و عه‌لی‌یه‌ك ده‌كه‌نه هه‌وێنی تراژیدیایه‌ك و دڵی سه‌دان دایك وباوك وخۆشك وبرای پیده‌تاسینن. دنیایه‌كی سه‌ریره، چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه ئێوه ده‌سه‌لاتدارن كه‌چی قه‌ڵشتی به‌رژوه‌ندیه جیاوازیه‌كانی ئه‌م كۆمه‌لگایه گه‌وره‌و گه‌وره‌تر ده‌بێت.
بمبووره بابه گیان، هاتووم دوامالئاوایت لێبكه‌م و پیتبڵێم كه (لێره ده‌ڕۆم) من بێزارنیم له تۆ‌و كارنامه‌ی ئێوه‌مانان، بێزارنیم له‌و خه‌لك دانیشتوانی ئه‌م ولاته…بابه‌گیان من ئێسته تیده‌گه‌م كه بۆ لێبووردن وهاودڵی نه‌ماوه، من به‌وه گه‌شتم كه ئه‌م ده‌سه‌لاته، ده‌سه‌لاتی پارستنی به‌رژه‌وه‌ندی میلیاردیره‌كانه، ده‌سه‌لاتی قاچاخچه‌كانی نه‌وت و سه‌رمایه‌دارانه، ئه‌وان ئێمه ده‌نێرن بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ وخۆشیان یاری به ماف و چاره‌نووسی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌ن. بابه‌گیان له‌یادمه خۆت ده‌تگوت، له ده‌ورانی به‌عسداو له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ئیران وعیراقدا حكومه‌ت شه‌كری له‌سعودیه ده‌كری به 750 فلسو ده‌یفرۆشته‌وه به 150 فلس به‌هاولاتیان، بێئه‌وه‌ی له زاخۆوه تا به‌سره كه‌سێك هه‌بێت جورئه‌تی ئه‌وه بكات بیفرۆشێته‌وه به 160 فلس. ئه‌مڕۆ له سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌دا دوو دوكان نا‌بینیت پاكه‌تیك به یه‌ك نرخ بفرۆشنه‌وه. شوكور وشیاره حكومه‌ت تیده‌گات چۆن سه‌رقالمان بكات هه‌ر رۆژه‌ی به قه‌یرانیكه‌وه، رۆژی سووته‌مه‌نی، به‌نزین، كاره‌با، موچه، بیكاری…سه‌رئه‌نجام ده‌بیت هاولاتیان باجه‌كه‌ی بدات. بابه گیان حكومه‌تیك نه‌توانێت پاش چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك ژیانی هه‌زاران گه‌نجی وه‌ك من به‌هه‌ند بگریت و ته‌نیا چاوه‌رانی ئه‌وه بێت كه چۆن بمانكه‌نه سووته‌مه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان، ئیتر ئه‌وه حكومه‌تی ئێمه نیه‌و من ئیتر سرووده‌كه‌ی سه‌ر زمانی تۆ ناڵێمه‌وه‌و لێره ده‌ڕۆم، كاتێك ده‌سه‌لاتێك باكی نه‌بێت له چاره‌نووسی نه‌ویه‌ك، منیش میز به خێروبێری ئه‌و ده‌سه‌لاته‌دا ده‌كه‌م و لێره ده‌ڕۆم. به‌لی ده‌زانم ئه‌مه ریگه چاره‌نیه، ده‌زانم كه هه‌لدیم، به‌لام جیاوازیه‌كه ئه‌وه‌یه من له‌و حكومه‌ته خۆمالیه هه‌لدێم كه گه‌نجی ئه‌م ولاته خه‌ریكن به‌وه ده‌گه‌ن بلێن هه‌زار ره‌حمه‌ت له كفندز، ئه‌و به‌عسی فاشیست بوو ئه‌مانیش له‌سایه‌ی كوردایه‌تیدا خۆینمان ده‌كه‌نه كاسه‌وه…به‌لی بابه گیان ئێمه بێزارین بێزار ئاخه‌ر سه‌رباری هه‌موو ئه‌م كاراستانه له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌دا ئه‌م كۆمه‌لگایه بۆ ئیمه‌ی گه‌نجان بووته جه‌هه‌نم. بابه باوه‌ربكه من هیچ وڕێنه ناكه‌م، ئه‌مانه كاریان به شیوه‌نیك گه‌یاندوه گه‌ر رۆژگاریك به‌هه‌ر هۆیه‌ك ده‌روازی سنووره‌كان ئه‌مانه پاساوانی به‌رده‌م ماله‌كانیشان ئه‌م ولاته جیده‌هیلن؛ هه‌ر نه‌بێ له گۆشه‌یه‌كتری ئه‌م دنیایه‌دا هه‌ست به به‌هاو حورمه‌تی ئینسانیمان ده‌كه‌ین.