
لەكاتێكدا ، هەرێمی كوردستان ، چاوەڕێی دۆستایەتی لەكۆماری ئیسلامی ئێران دەكات و خۆی بەدۆستی گەلانی ئێران دەزانێت ، بۆیە ئەنجامدانی تاوانی راستەوخۆ لەلایەن دەزگایەكی فەرمی وەكو سوپای پاسداران، جێگای نیگەرانی گەلی كوردستانەو ، هەرچییەكیش كەوەكو بیانوو بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانە گەورەیە، باس دەكرێت ، تەنها بیانوێكە و بۆ شەرعییەتدانە بەكارێكی تێكدەرانەو نانەوەی ناسەقامگیری لەناوچەكەدا.
لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان وێرای پرسەو سەرخۆشی بۆ شەهیدەكان و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازێت ، داوا لەتەواوی هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان دەكات، لەبەرامبەر هێرشی بەردەوام بۆسەر هەرێمی كوردستان و هەولێربەتایبەتی، كۆدەنگی بكەن و هەموو رێگانی فشار و شەرعی بگرنەبەر بۆ كۆتایی هێنان بەو هێرشانەو هەروەها داوا لە حكومەتی ئیتحادی و هێزەكانی هاوپەیمانان دەكات ئەركی سەرشانی خۆیان بۆ پاراستنی خەڵكی كوردستان لەئەستۆ بگرن.
لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان
16/1/2024