گومان لەوەدا نییە كە ژیان بە بێ ئامانج بێزاركەرە، دانانی ئامانج ژیان نوێ دەكاتەوە، تەنانەت ئەگەر ئامانجەكانیش بچوك بن، كاریگەریی لەسەر ژیان دادەنێن، كە چۆن كاتەكانت بەسەردەبەیت و چی دەكەیت، كاتێك هەست دەكەیت ژیانت بەمشێوەیە نییە واتە پێویستە ژیانت بگۆڕێت.
ئەم ئاماژانە دڵنیات دەكەنەوە لەوەی ژیانت پێویستی بە گۆڕانكارییە.
1. بەبێ ئامانجێكی رون دەژیت، نازانیت بۆ چی هەوڵدەدەیت و دەتەوێت بە چی بگەیت.
2. دوبارە بونەوەی زۆر هەیە لە ژیانتدا، ئەمەش وایكردوە هەست بە بێزارییەكی زۆر بكەیت و تەنانەت وزەت نییە بۆ ئەنجامدانی هیچ كارێك، بەو واتایەی زو بێزاردەبیت بەهۆی رۆتینی ژیانتەوە.
3. هیچ گەشبین نیت دەربارەی داهاتوت، وە نازانیت داهاتوت چۆن دەبێت، كە بیر لە داهاتوت دەكەیتەوە ناڕون و تەنانەت ترسناكیش دیارە.
4. لە بازنەیەكدا گیرتخواردوە و هەست دەكەیت لێی دەرناچیت.