لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ وەزارەتی پلاندانان: زیاتر لە ملیۆنێک منداڵ لە مافەکانیان بێبەشن

وەزارەتی پلاندانان: زیاتر لە ملیۆنێک منداڵ لە مافەکانیان بێبەشن

0 تێبینییەکان 33 بینینەکان

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە عێراقدا هەندێک لە منداڵان بەدەست جیاکاری لە نێوان نێر و مێدا دەناڵێنن لە لایەنی پەروەردەیی و کات بەسەربردن، بە تایبەت لە ناوچە گوندنشینەکان، دەشڵێت، ڕێژەی ئەو منداڵانەی کار دەکەن لە عێراقدا دەگاتە 7%، واتا ملیۆنێک و 100 هەزار منداڵ لە مافەکانیان زەوت بێبەشکراون.

عەبدولزەهرە ئەلهنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاندوە، منداڵانی عێراق وەک باقی هاوتەمەنەکانیان لە وڵاتانی جیهان، پێویستە منداڵیی خۆیان بژین و چێژ لە کەشوهەوای یاریکردن و پەروەردە وەربگرن لەبری ئەوەی لە بازاڕدا کاربکەن بەتایبەتی لە توێژە هەژارەکانی کۆمەڵگادا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەرچەندە ڕێژەی ئەو منداڵانەی کار دەکەن لە عێراقدا دەگاتە 7%، بەڵام ئەو ئامارە بەکەم دادەنرێت، ئەوەش بەو مانایەیە کە ملیۆنێک و 100 هەزار منداڵ لە مافەکانیان زەوت بێبەشکراون.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، منداڵان بەدەست جیاکاری لە نێوان نێر و مێدا دەناڵێنن لە لایەنی پەروەردەیی و کات بەسەربردن، بە تایبەت لە ناوچە گوندنشینەکان و پاراستنیان بەرپرسیارێتی هەم دەوڵەت و هەم کۆمەڵگایە.

ئەوەشی خستەڕو، پێویستە منداڵان چێژ لە منداڵییان وەربگرن و مافەکانیان بپارێزرێن، نەک تەنها لە بواری پەروەردە و تەندروستیدا، بەڵکو لە پاراستنیان لەو توندوتیژیانەی ڕوبەڕویان دەبێتەوە، جا چ لەلایەن خێزانەکەیەوە بێت، یان لە دامەزراوەی پەروەردەیی یان کۆمەڵگا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە