لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان پیرۆزبایی لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەکات

بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان پیرۆزبایی لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەکات

0 تێبینییەکان 28 بینینەکان

به‌رێز/ جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌رێزان / كاك نێچیرڤان بارزانی و كاك مه‌سرور بارزانی
جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌رێزان / ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان

دوای سڵاو ورێز…..
به‌ بۆنه‌ی ( 77 ) ساڵ تێپه‌ر بوون له‌ ته‌مه‌نی (پارتی دیموكراتی كوردستان ) تێكۆشه‌ر به‌ ناوی (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) به‌ گه‌رمی ئه‌م یاده‌تان پیرۆز ده‌كه‌ین . دیاره‌ دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و رۆژگاره‌دا گوڕو تین وئومێدێكی گه‌وره‌ی به‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌خشی ، پارتی وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ری وه‌رچه‌رخێنه‌ر له‌ گۆره‌پانی تێكۆشاندا رۆلی گه‌وره‌و به‌رچاوی بینیوه‌ له‌ گۆره‌پانی تێكۆشان و به‌رگریدا ، به‌تایبه‌ت له‌ بواره‌ سیاسی و شۆڕشگێری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و خه‌باته‌ بێ‌ وچانه‌كانی مایه‌ی پێزانینی خه‌ڵكی كوردستانه‌ له‌ پێناو هێنانه‌كایه‌ی ماف و داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بێگومان یادی 77ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی له‌ ئان و ساتێكدایه‌ كه‌ ناوچه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و عێراق و كوردستان به‌ تایبه‌تی به‌ دۆخێكی هه‌ستیار دا تێپه‌ر ده‌بێ ،به‌ تایبه‌تی ململانێ ی تایه‌فی و په‌ره‌سه‌ندنی بیری شۆڤێنی و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌بارودۆخی ناوخۆیی عێراقدا . له‌م روانگه‌یه‌وه‌ پێویسته‌ پارتی دیموكراتی كوردستان هاوشان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی دیكه‌ رۆڵی خۆی بگێرێ‌ به‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌ی له‌ گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێت ..
جارێكی دیكه‌ له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دێرینی نێوانمان (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان )پیرۆزبایی خۆمان دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

هه‌رشادبن……..
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

0 FacebookTwitterPinterestEmail