خانمە گۆرانیبیژی شۆخی توركی، سیبل جان نوێترین كلیپی بڵاوكردەوە و بینەرێنی زۆری كۆكردەوە.
سیبیل جان لە كەناڵی یوتیوبی خۆی كلیپی “Yalnız Beni Sev” بڵاوكردەوە، كە گۆرانییەكی ئەلبومە نوێیەكەیەتی بەناوی “حەیات”، لە مانگی ئابی ساڵی رابردو بڵاویكردەوە، بەڵام ئەم مانگە كلیپی بۆ دەركرد.
سیبل جان یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەستێرەکانی تورکیا و خاوەنی جوانیەکی سەرنجڕاکێش و دەنگێکی خۆشە لەهەمانکاتدا ئەکتەرێکی ناسراوی نێو فیلم و دراماکانی تورکیایە، ئەم خانمە لە ساڵی 1970 لە دایکبوە، بەڵام باوکی ساڵی لەدایکبونەکەی دەکاتە 1964 بۆ ئەوەی رێگەی پێبدرێت کاری هونەری بکات.
https://www.youtube.com/watch?v=ElL9PO2JZr0&feature=emb_title