سه‌ره‌ڕای ئه‌و نادادی و سته‌مه‌ی ناوخۆ ، سه‌ره‌ڕای بوونی گه‌نده‌ڵی و ناڕوونی و دزی و وازی زۆر ، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ش له سه‌ر نه‌ك باشوری كوردستان ، ته‌واوی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان هه‌یه‌و توركیاش پێشه‌نگی ئه‌و هێزانه‌یه كه هه‌ڕه‌شه‌كه جێبه‌جێده‌كه‌ن ، بێده‌نگی پارله‌مانی كوردستان له په‌لاماره‌كانی توركیا ، له ناو باشوری كوردستاندا ، په‌ره سه‌ندنی تیرۆری ئازادیخوازان و چالاكانی سیاسی به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركی له هه‌رێمی كوردستان ، كاركردنی په‌یتا په‌یتای توركیا بۆ تێكدانی ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان ، هه‌موو ئه‌مانه به به‌رچاوی پارله‌مانی كوردستان و پارله‌مانتارانی كوردستانه‌وه ده‌گوزه‌رێن ، بێئه‌وه‌ی پارله‌مان دانیشتنێكی تایبه‌تی له سه‌ر بكات.
له ناو پارله‌مانی توركیا پارله‌مانتاری هه‌ده‌پ به ده‌نگی به‌رز باسی په‌لاماره‌كانی توركیا له باشوری كوردستان ده‌كات ، وێنه‌كان نیشانده‌دات و ویژدانی پانتوركییزمهكان ئازار ده‌دات ، له باشوری كوردستان و له ناو جه‌رگه‌ی سلێمانیدا ئاسایش رێگری له چالاكی پرۆتستۆی په‌لاماره‌كانی تورك ده‌كات و به‌رله‌وه‌ی بگه‌ینه شوێنی چالاكیه‌كه دهمانگهڕێنێتهوهو چالاكیه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه ، له دهۆك و هه‌ولێر زۆر خراپتر به‌ر له شه‌ش مانگ چالاكی سیاسی كورد له شیلادزێ ده‌گیرێت و دواتر ده‌رده‌كه‌وێت له شیرناخ له زیندانه ، له كوێی دنیا حكومه‌ت ئه‌ندامی وڵاته‌كه‌ی خۆی بۆ زیندان راده‌ستی وڵاتێكی تر ده‌كات.
پارله‌مانی كوردستان له ماوه‌ی رابردوودا له سه‌ر گرتنی ژن و منداڵ ، له سه‌ر داخستنی نوسینگه‌كانی ئێن ئاڕ تی ، له سه‌ر سه‌ركوتی ئازادیخوازان و زۆر پرس و بابه‌تی دیكه خۆی كردوه به كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت و پارله‌مان له به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته‌وه ره‌نگی باره‌گاو مه‌قه‌ڕی حزبی گرتوه ، كه ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌ڕی بێبایه‌خ كردن و په‌رپوت كردنی نه‌ك هه‌ر نوێنه‌رانی خه‌ڵكه ته‌نانه‌ت ده‌نگده‌رانیشه.
له‌م بار‌و دۆخه ههستیارو ناسكه‌دا سیاسیه‌كانی كورد شه‌ڕیانه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كامیان زیاتر ماكرۆنیان بینیوه‌و كامیان زیاتر بایه‌خیان پێدراوه ، له كاتێكا ئه‌م شته لاوه‌كیانه هیچ نین له چاو ئه‌وه‌وه كه پارله‌مان نازانێ بۆ ده‌بێت وه‌فدی وڵاتان نوێنه‌ری حزب ببینێ و ئه‌وان نا ، نازانێ سه‌رۆكی هه‌رێم ، یان سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌و گه‌شت و بینین و دیدارانه‌دا باسی چی ده‌كات و چۆن ، له كاتێكا ده‌بوو پارله‌مان زانیاری ته‌واوی له‌و باره‌یه‌وه له به‌رده‌ست بوایه.
كورد له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه‌و كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مان بوه‌ته ئه‌وه‌ی فڵان شێوازی داوای پرساندن یاسای نیه‌و فڵان پارله‌مانتار ده‌بێت پارێز به‌ندی لێبسه‌نرێته‌وه، جگه له‌و شه‌ڕه حزبیه‌ی به‌شێكی زۆری پارله‌مانتاران بۆ ره‌زامه‌ندی حزبه‌كه‌یان و بۆ دوو باره كردنه‌وه به نوێنه‌ر ده‌یكه‌ن ، ئه‌مه‌ش وای كردووه حزبهگهورهكان له بری خه‌ڵكانی به ئه‌زمون و یاساناس و شاره‌زا، حزبیی كه‌وی و باش بنێرنه ئه‌و ده‌زگایه‌وه كه خه‌ریكه هیچ مانایه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی نامێنێ.