لاپەڕەی سەرەکی دۆسیەی تایبەت هەموشیان ناڕازین

هەموشیان ناڕازین

0 تێبینییەکان 22 بینینەکان

ئا: محەمەد رەئوف

– كارەبای سلێمانی لای یەكگرتووە، پارێزگاری سلێمانی لای گۆڕانە، قایمقامی سلێمانی لای یەكێتیە، كاروباری كۆمەڵایەتی لای كۆمەڵی ئیسلامیە….. هەموشیان ناڕازین…
– بەرپرسی ئیدارەی گەرمیان لای یەكێتیە، قایمقام‌و تەندروستی لای گۆڕانە، رۆشنبیری لای یەكگرتووە…. هەموشیان ناڕازین…
– پارێزگاری هەڵەبجە لای یەكێتیە، جێگری پارێزگار لای یەكگرتووە، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیە لای گۆڕانە… گوڵە خانەش لای سۆسیالیستە… كەچی هەموشیان ناڕازین…
– پارێزگاری هەولێرو  قایمقام‌و هەمووی لای پارتیە.. گلەییشیان هەیە…
– پارێزگارو قایمقامی دهۆك پارتیەو 14 پۆستی ئەو پارێزگایە لای یەكگرتووە… بەڵام ناڕازین  …؟؟
– ئیبراهیم خەلیل‌و حاجی ئۆمەران لای پارتیە، باشماخ لای یەكێتیە، پەروێزخان لای گۆڕانە… هەموشیان دەڵێن دزی‌و قاچاغچێتی هەیە ….؟؟؟
– سەرۆكی حكومەت لای پارتیە، جێگرەكەی لای یەكێتیە، داراییەكەی لای گۆڕانە، شەهیدانەكەی لای سۆسیالیستە…. ئینتەرنێت‌و پەیوەندییەكانی لای مەسیحیەكانە…. هەموشی دەڵێت ناڕازین……؟؟؟
– پارلەمان لای یەكێتیە، جێگرەكەی لای پارتیە، سكرتێرەكەی دەڵێن سەر بەپێكهاتەكانە… نازانین هەڵدەپەسێرن یان شكۆی بۆ دەگەڕێننەوە..؟؟؟
– سەرۆكی هەرێم لای پارتیە، جێگرێكی لای یەكێتیە، جێگرێكی لای گۆڕانە… لایەنگرەكانیشیان ناڕازین ….؟؟؟
– سەری رەش لای پارتیە، دەباشان لای یەكێتیە، زەرگەتە لای گۆڕانە، گوڵەخانە لای سۆسیالیستە.. دەروازەی سلێمانی لای تەریقەتی قادریە… دەشڵێن شەر لەسەر مافی خەڵكی دەكەین ..!!!؟؟؟

ئاو بێنەو دەستت بشۆ..!!!

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە