كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌رۆكه‌كانی روسیا‌و توركیا‌و ئێران له‌ئه‌سته‌مبول به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی پاشه‌ڕۆژی سوریا‌و دۆسیه‌ی كورد، ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی گفتوگۆكانیان ده‌بێت.
كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ڤلادیمیر پوتین‌و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان‌و حه‌سه‌نی روحانی له‌ئه‌سته‌نبول، دوه‌م كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌رۆكه‌كانی روسیا‌و توركیا‌و ئێرانە، پاش كۆبونه‌وه‌ی سوچی كه ساڵی برد‌و له‌روسیا ئه‌نجامدرا.
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مجاره له‌هه‌لومه‌رجێكی هه‌ستیاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، داعش كۆتایهاتوه‌و ده‌ركه‌وته‌كانی كۆتایهاتنی جه‌نگی سوریاش له‌سه‌رهه‌ڵداندان، ترامپ رایگه‌یاندوه كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سوریا ده‌كشێننه‌وه‌و فشاری سه‌ربازی توركیا‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغانیش له‌سه‌ر كورد هه‌م له‌رۆژئاوای كوردستان‌و هه‌م له‌سه‌ر باشوری كوردستانیش به‌رده‌وامه. به‌تایبه‌تی كه رۆژانه هه‌ڕه‌شه له‌ناوچه‌كانی ژیچر ده‌سه‌ڵاتی هێزه كوردییه‌كان ده‌كات له‌منبج‌و شه‌نگال‌و قه‌ندیل‌و چه‌ندین كیلۆمه‌تریش له‌سێگۆشه‌ی سنوری ئێران‌و عێراق‌و توركیاوه هاتوه‌ته پێش‌و رۆژانه له‌شكركێشی‌و هێزی زیاتر به‌كێش ده‌كات.
سه‌رۆكه‌كانی روسیا‌و توركیا‌و ئێران، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2017ه‌وه گفتوگۆكانیان سه‌باره‌ت به‌ئاینده‌ی سوریا ده‌ستپێكردوه، چه‌ندین ناوچه‌یه‌ك وه‌ك ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی دیاریكردوه له‌و وڵاته‌داو له‌چه‌ندین شار‌و جه‌نگیشدا هاوكاریی یه‌كتریان كردوه، وه‌ك حه‌له‌ب‌و ئیدلب‌و غۆته‌و عه‌فرین.
پوتین له‌ساڵی 2015ه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی راسته‌وخۆی له‌جه‌نگی ناوخۆی سوریادا ده‌ستپێكردوه. ئێران له‌سه‌ره‌تای نائارامییه‌كانی سوریاوه پشتیوانی دارایی‌و سه‌ربازی گه‌وره‌ی به‌رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د كردوه. توركیا پشتیوانی له‌هێزه ناڕازییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د كردوه، به‌ڵام باڵاده‌ستی كورد به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی فراوانی باكوری سوریا‌و رۆژهه‌ڵاتی فوراتدا، وایكردوه له‌روسیا‌و ئێران نزیك بێته‌وه‌و هێزه سه‌ربازییه‌كانی ره‌وانه‌ی ناو خاكی سوریا بكات به‌مه‌به‌ستی سه‌ركوت كردنی كورد.
ئێران‌و روسیا‌و توركیا، هه‌رسێكیان له‌دژی هه‌وڵ‌و كۆششه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو وڵاتانی رۆژئاوان له‌سوریادا. ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه رۆژئاواییه‌كانیشی به‌توندی ره‌خنه له‌ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی‌و دارایی ئێران‌و روسیا ده‌گرن كه بونه‌ته هۆی مانه‌وه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د‌و پێیانوایه ئه‌م ده‌ستتێوه‌ردانی‌ه بوه‌ته مایه‌ی درێژبونه‌وه‌ی ماوه‌ی جه‌نگ‌و كوشتار‌و ره‌واندنه‌وه‌ی ده‌ره‌فه‌تی ده‌ستگه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری سیاسی‌و باڵاده‌ستی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا. كه هاوكات مایه‌ی نیگه‌رانی سعودیه‌و ئیسرائیلیشه.
تاران‌و مۆسكۆ ده‌ڵێن له‌سه‌ر خواستی ده‌وڵه‌تی سوریا‌و به‌ئامانجی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گروپه توندڕه‌وو تیرۆریسته‌كان چونه‌ته سوریاوه.
هاوكات ئۆپراسیۆنه‌كانی توركیا كوردی كردوه‌ته ئامانج، كه له‌شه‌ڕی داعشدا به‌هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكاو وڵاتانی رۆژئاوا داده‌نرا. توركیا سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لایه‌نێكی به‌شدار نه‌بێت له‌گفتوگۆكانی ئاشتی‌و بۆ چاره‌سه‌ری جه‌نگی سوریا‌و دیاریكردنی پاشه‌ڕۆژی ئه‌و وڵاته، توركیا داوای له‌روسیا‌و ئێران كردوه كه هاوكاری په‌یه‌ده‌و كورد نه‌بن.
روسیا له‌په‌لاماردانی عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه، ئه‌وپه‌ڕی هاوكاری‌و ئاسانكاری بۆ توركه‌كان كرد، به‌بێ ئه‌م هاوكاری‌و پشتیوانییه داگیركردنی عه‌فرین بۆ سوپای توركیا قورس‌تر بو. تەنانەت پۆتین نەیهێشت هێزەکانی سەر بەئەسەد بچنە عەفرینەوە لەدژی تورکیا بجەنگێن، پوتین بەڵێنی بەئەردۆغان داب‌و عەفرین بدات لەبەرامبەر غۆتەی رۆژهەڵات.
ئێران‌و توركیا له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێگه به‌هه‌ڵكشانی ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌سوریا‌و عێراق‌و توركیا‌و ئێران‌دا نه‌درێت، ئه‌م دو وڵاته به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك دژی گۆڕینی سنوره‌كان‌و هه‌ستانه‌وه‌ی كوردن له‌و ولاتانه‌ی تیایدا ده‌ژین. توركیا‌و ئێران چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات له‌بنده‌ستی هێزه كوردییه‌كان ده‌ربهێنن. روسیا‌و ئێران خوازیارن ناوچه پڕ له‌نه‌وتو غازه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات بخه‌نه‌وه ژێرده‌ستی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، كه ئێستا به‌پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست كورده‌وه‌ن. توركیا سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی منبج له‌ده‌ست یه‌كینه‌كانی كورد ده‌ربهێنێت. بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پاشه‌ڕۆژی سوریا‌و دۆسیه‌ی كورد سبه‌ینی ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی گفتوگۆكانی پوتین‌و ئه‌ردۆغان‌و روحانی بێت له‌ئه‌سته‌نبول.
جه‌نگی شه‌ش ساڵه‌ی ناوخۆی سوریا، سه‌دان هه‌زار كوژراو‌و ملیۆنه‌ها ئاواره‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، سوریا بوه به‌گۆڕه‌پانی زۆرانبازی ئاگرو ئاسنی چه‌ندین پێكهاته‌ی مه‌زهه‌بی‌و ئتنی‌و وڵاتانی به‌هێزی ناوچه‌كه‌و جیهان، زۆرێك له‌شارو شوێنه ئاوه‌دان‌و شارستانیه‌كانی ئه‌م وڵاته دێرینه له‌سایه‌ی ئه‌م جه‌نگه‌دا ته‌واو وێران بون، ئێستا سوریا به‌دۆزه‌خی سه‌ر روی زه‌مین داده‌نرێت.
سەرچاوە: ئاوێنه