پارێزگای موسل كه نه‌ك هه‌ر عێراقه به‌بچوكی، به‌ڵكو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشه به‌بچوكی، ئێستا موسڵ له‌به‌رده‌م وه‌رچه‌خانێكی چاره‌نوسسازدایه.
پارێزگای موسل كه نه‌ك هه‌ر عێراقه به‌بچوكی، به‌ڵكو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشه به‌بچوكی، ئێستا موسڵ له‌به‌رده‌م وه‌رچه‌خانێكی چاره‌نوسسازدایه، شەڕی کۆنترۆڵکردنی بەڕێوەیەو پلانی ئەوە لەئارادایە کە دوای ئازادكردنی له‌دەستی داعش به‌سه‌ر پێكهاته ناكۆك‌و جیاوازه‌كانیدا دابه‌ش بكرێت.
مه‌سیحییه‌كان
مه‌سیحییه‌كانی ده‌شتی موسڵ، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه به‌ر گێژه‌ڵوكه‌ی پێكهاته گه‌وره‌و زۆرینه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه له‌بونیان نه‌كرێت، باشترین چاره‌سه‌ر به‌لایانه‌وه دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆیه له‌ده‌ستی موسڵدا كه تائیفه مه‌سیحییه‌كان‌و شه‌به‌كه‌كانی تیا كۆبێته‌وه
سوننه‌كان
سوننه عه‌ره‌به‌كان كه زۆرینه‌ی ئه‌م پارێزگایه‌ن، بونی سه‌ره‌كییان له‌ناوه‌ندی پارێزگای موسڵ‌و چه‌ند قه‌زایه‌كدا كورت ده‌بێته‌وه، خوازیارن ده‌ستی شیعه‌و ده‌ستی كورد نه‌گاته ناوچه‌كانیان، توركیا‌و وڵاتانی كه‌نداویش بۆ ئه‌و ئامانجه‌و پارێزگاری كردن له‌بون‌و پێگه‌یان پاڵپشتیانن
ئێزیدییه‌كان
خوازیارن شه‌نگال ببێته پارێزگا یان هه‌رێمێك كه هه‌مو ئێزیدییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی سنوره‌كه‌یدا كۆبكاته‌وه، ته‌حسین به‌گی میری ئێزیدی ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه “عه‌ره‌به‌كان په‌لاماریاندان‌و كوشتاریان لێكردن‌و كورده‌كانیش به‌ته‌نها به‌جێیانهێشتن، بۆیه خوازیاره هێزێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بیانپارێزێت”.
كورد
كورد چاوی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه روبه‌رێكی فراوانی ده‌وروبه‌ری موسڵ، کە لەده‌شتی نەینەواوە درێژ ده‌بێته‌وه تا سنوری سوریا‌و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی كورد‌و ئێزیدی‌و شه‌به‌ك‌و مه‌سیحین بخاته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان
شیعه‌كان
دانیشتوانی شیعه‌ی پارێزگاکە كه له‌ناوچه‌ی ته‌لعفه‌ردا چڕ بونه‌ته‌وه، جێی بایه‌خی ئێران‌و هێزه شیعییه‌كانی عێراقیشه، هه‌ربۆیه سه‌رسه‌ختانه خوازیارن له‌ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ‌و ئه‌گه‌ری دابه‌شكردنیدا بێبه‌ش نه‌بن‌و به‌شێكیان به‌ربكه‌وێت