له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا جگه له قه‌یران كێشه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆلار به‌رۆكی بازاڕه‌كانی گرتووه هه‌ڵبه‌ته به‌رده‌وام به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆه بینی و جێگیری نه‌ما له نرخه‌كه‌ی له‌به‌رامیه‌ر دیناری عێراقی ، خۆی بۆ خۆی ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه قیمه‌تی دراوی دینار داده‌به‌زینێت و له نرخه‌كه‌ی كه‌مده‌كاته‌وه به‌و پییه‌ی ئێمه له وڵاتیكین دراوه‌كه‌مان دیناره بۆیه ئه‌مه كاریگه‌ری نه‌رینی ده‌خاته نێو ماڵی ئابوری و داهاتی وڵاتمان كه‌متر ده‌كات و نرخی كاڵاكان به‌رز ده‌كات ، چونكه ئه‌م وڵاته ته‌واو پشت به كاڵای هاورده‌كراو ده‌به‌ستێت و هه‌مووشیان به دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت كه‌واته له‌م نێوه‌نده‌دا ته‌واوی فرۆشیار و كڕیار دوچاری زیان ده‌كه‌ون به‌وه‌ی بازاڕه‌كان سست ده‌بن به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان و كه‌مبونه‌وه خواست ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه له هه‌موو وڵاتیك ئه‌وه‌ی به‌رپرسه له به‌رزنرخاندنی قیمه‌تی دراوه‌كه‌ی بریتیه له بانكی مه‌ركه‌زی به‌ڵام له عێراق سیاسه‌تێكی ناروونی هه‌یه له‌و به‌رزبوونه‌وه به‌رده‌وامه‌ی نرخی دۆلار و ناشه‌فافیه‌تی كاری بانكی مه‌ركه‌زی ،رۆژانه 100 ملیون دۆلار له بانكی مه‌ركه‌زی ده‌فرۆشری كه ده‌كاته 500 ملیون له هه‌فته‌یه‌كدا و به بڕی 26 ملیار دۆلار ده‌روات به‌مه‌به‌ستی هاورده ، و هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك خاوه‌نی پاسه‌پۆرتی عێراقی بێت ده‌توانیت له رێگه‌ی هه‌ندی بانكی تره‌وه به بڕی 5 هه‌زار دۆلار بكریت به نرخی 1189 به‌رامبه‌ر یه‌ك دۆلار ، به هۆی ئه‌و جیاوازییه گه‌وره‌ییه‌ی له نێوان نرخه‌كان له بانك و بازاڕ وایكردوه بازرگانه‌كان به بڕیكی زۆر دۆلار بكڕن بۆ قازانجی زیاتر ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گومانه به‌و نرخه به‌رزه‌ی دۆلار به‌ڵام خواست زۆره له‌سه‌ر كڕینی ؟! به‌ڵام گومانه‌كان ئه‌وه‌یه كه به بیانوی هاورده‌كردنه‌وه دۆلاریكی زۆر ده‌نیردرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ك ئاودیوكردنێك و مامه‌ڵه‌یه‌كی قاچاخچیتی به‌و مامه‌ڵه‌یه كراوه به تایبه‌ت له بارودۆخی ئیستای ئیران و هه‌روه‌ها سوریا ، كه‌واته هۆكاری زۆری خواست له بازاڕه‌كان ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌م حاڵه‌ته و قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی نایاسایی له لایه‌ن هه‌ندێك له بازرگانه قاچاخچیه‌كان ، جگه له‌وانه‌ش پیش‌تر له بانكی مه‌ركه‌زی حه‌واڵه ده‌كرا به‌ڵام له ئێستادا به بیانوی گورێنی سیسته‌م ئه‌م كرداره راوه‌ستاوه بۆیه هه‌ندێكجار كرێن و حه‌واڵه‌ی دۆلار له لایه‌ن بازرگانه‌كان زیاتر له بازاڕه‌كان بۆ ئه‌م هۆكاره ده‌گه‌رییننه‌وه . ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت كه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتیش به دراوی تره نه‌وه‌ك دینار كه ئه‌ویش دۆلاره به‌مه‌ش هه‌ر گورانكارییه‌ك له‌و دراوه یا ئابوری جیهانی ئه‌وا كاریگه‌رییان ئه‌بێت له گورێنی قیمه‌تی دیناری عێراقی ، به‌داخه‌وه ته‌نانه‌ت له ناوه‌وه‌ی عێراقیش بانكی مه‌ركه‌زی كه كاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه قیمه‌تی دینار به به‌رزی بهیڵیته‌وه به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا به هۆی سیاسه‌تی حوكمایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی به‌رپرسه‌كان گه‌ممه‌ی ئابوری به نرخه‌كه‌ی ده‌كرا كه خۆیان وه‌ك بانك ناره‌زایه‌تییان ده‌ربڕی به‌وه‌ی كه حكومه‌تی عێراقی ده‌ست له كاری بانكی وه‌رده‌دات ، به‌مشێوه‌یه قازانج بۆ چه‌ند كه‌سێك ده‌گه‌ڕاییه‌وه و ماڵویرانی و زیان بۆ خودی ئابوری وڵات و خه‌ڵكان ئه‌مایه‌وه ، به مانایه‌كی تر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار زه‌ره‌ره بۆ ئابوری وڵات . ئێستاكه قه‌یران دروست بووه گرفته‌كانی ئه‌م وڵاته نه‌ك هه‌ر نه‌وته به‌ڵكو دراوی دیناریش كه به‌رده‌وام چاپ ده‌كرا بۆ دابینكردنی مووچه و داهات له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی بێ گویدانه ئه‌وه‌ی قیمه‌ته‌كه‌ی پارێزراوبێت هه‌ر بۆیه‌شه نرخی دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه و سه‌رنجامیش ئابوری وڵات دوچاری هه‌ره‌سان ده‌بێـت .
ماسته‌ر له كارگیری كار