
کرێکاران لەنێوان هەردوو بەرداشی حکومەت و کۆمپانیاکانیدا ڕۆژانەو مانگانە دەهاڕدرێن و دەخرێنە ناو تەڵەی سیاسی و ساختەکاری و چەواشەکارییەکانی ئەوانەوەو خۆیان ئەدزنەوە لەو سواڵ و سەدەقەیەی ئەوان کەبەناوی موچەوە ئەیدەن بەکرێکاران … هەموو ئەم تاوانکاری و سیاسەتە دژی کرێکارییە ئاشکرایانە بەحەقی ئەوان دەڕواتە پێشەوە ، هەرلە خۆدزینەوەی پێنەدانی مووچەوە ، هەتا ئەگاتە کلک و گوێ کردنی موچەکانیان ، هەتا دەگاتە ڕاگرتنی موچەکانیان ٤٠ ڕۆژو چەند مانگ جارێک ، هەتا دەگاتە لەسەرکار دەرکردن و ترساندنی ئەوان بەبێکاری ، هەتا دەگاتە هێنانە پێشەوەی دەیان کێشەو گرفتی کۆمەڵایەتی و خێزانی ، هەتا دەگاتە دووبەرەکی نانەوەو جیاکاری لەنێوان کرێکاراندا، هەتا دەگاتە ناچارکردنی کرێکاران بۆ ملدان بەسیاسەت و خواستی دژی مرۆیی خۆیان لەپێناوی قازانج و کەڵەکەی چەتەیی سەرمایەدا …
ئیتر بۆ کرێکاران هیچ ڕێگایەک نەماوەتەوە بۆ دەربازبوون لەم هەمووە میحنەت و کێشەو دەردە سەریانە جگەلە خۆڕێکخراوکردنی خۆیان ، جگەلە کۆبوونەوەی خۆیان لەدەوری یەکتری ، جگەلە توندو تۆڵ کردنی ڕیزەکانی خۆیان لەپێناوی خۆیاندا ، لەپێناوی گەورەکردنەوەی فشارەکانی خۆیاندا ، لەپێناوی گێڕاندنەوەی ئیرادەی خۆیان بۆ فەرزکردنی خواست و داخوازییەکانی خۆیان بەرەو ژیانێکی باشتر لە ئێستایان … تەنها ئەم ڕێگایەیە کە زامنی ئەوان دەکات بۆ پێشگرتن بەشاڵاو و بەسیاسەتی دژی کرێکاری ئەوان … ئەگەر ئەم ڕێگایە هەڵنەبـژێرن ، ئایا ڕێگایەکی تر ماوە لەبەردەم ئەواندا!
لەدەنگی کرێکارەوە وەرگیراوە