له‌هه‌ر وڵاتێكدا جیاوازی چینایه‌تی هه‌بوو سه‌رمایه‌داری و خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت تێیدا باڵاده‌ست و زاڵبوو ، ئه‌وا هه‌ژاری و قات و قوڕی ڕووی تێده‌كات ، هه‌ژاری مێژووێكی دوور و درێژی هه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ له لایه‌ن مرۆڤه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای په‌یدابوونی هۆیه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه چینایه‌تیه‌كان تا ده‌گاته قۆناغی سه‌رمایه‌داری به ده‌ركه‌وته و فۆڕمه جیاجیاكانی …له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ده‌بینین شه‌پۆلی نیولیبرالیزم وه‌كو مۆته‌كه‌یه‌كی ترسناك ڕووی له‌هه‌موو جیهان كردووه و هه‌ڕه‌شه له ئاینده‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌كات .
عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش له‌م وڵاتانه به‌ده‌رنین كه هه‌ر له دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسی فاشیست و دیكتاتۆردا ، له سایه‌ی حوكمی تایفه‌گه‌ری عیراق و بۆرژوازی خێڵه‌كی و بنه‌ماڵه‌یی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌روازه‌كان به‌ته‌واوی به‌ره‌و ڕووی كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان و جاسوس و سیخوڕانی وڵاتان كراو‌نه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌ی له‌لای ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته گرنگ نه‌بێت سه‌روه‌ری نیشتمان و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه ، ئه‌و دزی و قاچاغ و تاڵان و برۆیه‌ی له‌م وڵاته‌دا ده‌كرێت له هیچ وڵاتێكی دنیادا وێنه‌ی نیه ، خێر و بێری نیشتمان بۆ هه‌موو كه‌سێكه ته‌نیا بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌بێت ! ئه‌مه‌ش ناكۆكییه چینایه‌تیه‌كانی قوڵتركردۆته‌وه و وایكردووه هه‌ژاره‌كان هه‌ژارتر و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بن ، چین و توێژی ناوه‌ند به ته‌واوی نه‌ماوه .
ئاخر ئه‌و حكومه‌ته‌ی بازرگانیه‌كی قومار ئاسا به پاره‌ی حكومه‌ت بكات ئه‌گه‌ر بباته‌وه قازانج بچێته گیرفانی خۆیان ئه‌گه‌ر بدۆڕێنێت ئه‌وا ده‌بێت حكومه‌ت قه‌رزه‌كه‌ی بداته‌وه ئه‌ویش له‌سه‌ر حسابی داهاته‌كانی نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كان و باج و گیرفانی مووچه‌خۆران و كاسبكاران ، چۆن هه‌ژاری ته‌شه‌نه ناكات ؟!
سه‌رباری نادادپه‌روه‌ری و سته‌مكاری و سه‌ركوتكردنی ئازادیخوازان و كپكردنی ده‌نگی ئازاد ، ئه‌وا ا. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا وای لێدێت هه‌ژاران له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ته‌واوی له خوێندن و فێركردندا بێبه‌ش ده‌كرێن و له‌ڕووی ته‌ندروستیشه‌وه ده‌بێت به سواڵكردن پاره په‌یدابكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاره‌سه‌ری ساده‌ترین و سوكترین نه‌خۆشی بكه‌ن .
ئه‌م ڕه‌وشه سه‌خت و دژواره وایكردووه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكه هه‌ژار و نه‌داره‌كان خۆزگه به ژیانێكی یه‌كسان و دادپه‌روه‌رانه بخوازن و خه‌ونی ڕه‌نگاو ره‌نگی پێوه‌ببینن ، كه‌چی هه‌ر ئه‌م خه‌ڵكه‌شه فۆبیایان به‌رامبه‌ر وشه‌ی سۆشیالیزم هه‌یه ، سه‌یره ئه‌وانه سیسته‌مێكی سۆشیالیستیان ده‌وێت و كه‌چی وڵاتێكی سۆشیالستیان ناوێت كه زۆربه‌ی مافه‌كانیان تێیدا پارێزراوه ، هه‌رچه‌نده ئه‌وه په‌یوه‌سته به‌و سایكۆلۆژیه‌ته‌ی كه ساڵه‌هایه سه‌رمایه‌داران و كۆنه‌په‌رستان كاریان له‌سه‌ریكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رزه‌میندا دۆزه‌خ بۆ هه‌ژاران و چه‌وساوان بكه‌نه واقیع و به‌هه‌شتیش بكه‌نه خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه . جا پێویسته خه‌ڵكی هه‌ژار و چه‌وساوه هۆشیاربكرێنه‌وه به‌وه‌ی كه كه‌رتی تایبه‌ت و خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌ت بۆ ئه‌وان دۆزه‌خه و بۆ سه‌رمایه‌دارن به هه‌شته ، به‌هه‌شتی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ژاران و چه‌وساوان سوشیالیزمه ..تاكه ڕێگه‌ش بۆ شاد بوون به به‌هه‌شتی سۆشیالزم هۆشیاری چینی كرێكار و هه‌ژاران و شۆڕشه ڕه‌واكه‌یانه ، هه‌ر به‌م پێودانگه كارل ماركس ده‌ڵیت : هەژاری شۆڕش دروست ناکات ، بەڵکو هۆشیاری هەژاری شۆڕش دروست دەکات .