لەبەر ئەوەی منداڵ هەمیشە لە بەردەستی خۆت نابێت و بۆ هەمیشە رێنیشاندەری ژیانی نابیت، گرنگە بەشێوەیەك پەروەردەی بكەیت كە كەسایەتییەكی بەهێزی هەبێت و متمانەی بە خۆی هەبێت بۆئەوەی هەمو قۆناغەكانی ژیانی بە سەركەوتویی ببڕێت.
هەندێك رەفتاری هەڵەی دایكان و باوكان هۆكارە بۆ لاوازی كەسایەتی منداڵ.
1. پشتگوێخستنی هەستەكانی منداڵەكەت
ئەمە كەسایەتی مندأڵ دەڕوخێنێت، وایلێدەكات خۆی وەكو كەسێكی بێ بایەخ ببینێت، زۆر كات گرفتی دەرونی لێدەكەوێتەوە.
2. تێنەگەیشتن لە هەڵبژاردن و بڕیارەكانی لە ژیان
رێگە نەدان بەوەی منداڵەكەت بیر بكاتەوە و هەڵبژاردن بكات، یان تێنەگەیشتن لێی، زیان بە دەرونی دەگەیەنێت، چیتر متمانەی بە بڕیارەكانی نابێت.
3. چاوەڕێی ئەوەی لێبكەیت كەسێكی نایاب بێت
هەمو دایك و باوكێك حەز دەكات منداڵەكەی باشترین بێت، بەڵام كاتێك ناچاری دەكەیت بۆئەوەی هیچ هەڵەیەك نەكات و هەمیشە پێی دەڵێیت “نابێت ههڵە بكەیت”، هۆكاردەبێت بۆئەوەی نەتوانێت روبەڕوی جیهان ببێتەوە.
4. ناچاری بكەیت یاسای كۆمەڵگە نەشكێنێت
هەمو منداڵێك رێگەی خۆی هەیە بۆ دەربڕینی هەستەكانی، فشاری مەخەرە سەر بەوەی ناچاری بكەیت بەو شێوەیە رەفتار بكات كە چواردەورەی دەیەوێت، ئەگەرنا وایلێدێت هەمیشە لە هەوڵی رازیكردنی كەسانی دیكەبێت.
5. ناچاری بكەیت دوای خەونەكانی خۆت بكەوێت
رەنگە لە منداڵی خۆت خەونت بە شتێكەوە بینیبێت و پێی نەگەیشتبیت، مندأڵەكەت ناچار مەكە ئەو خەونەی تۆ بەدیبهێنێت، ئەو خەونی خۆی هەیە و هاندەری بە بە خەونەكەی بگات.