لە یادی شەهیدکردنی شاعیر و نووسەر دڵشاد مەریوانییە، شاعیرێک کە هاوڕێکانی نەیانناسییەوە!
من لە دوانزەساڵییەوە شیعری کوردی دەخوێنمەوە. سەرەتا سەرسام بووم بە ئەدەبیاتی کلاسیک، دواتر خوێندنی ئامادەیی شاعیرانی نیوەی سەدەی بیستەمی پێ ناساندم. لەوێ ناوێکی تازەم بەرچاو کەوت: دڵشاد مەریوانی، شاعیرێک جواننووس و ژیاندۆست و سادە و ئاڵ، وەک خوێنی ڕژاوی خۆی. من پێشتر شیعری بەرگریی کوردیم خوێندبووەوە، بەڵام ئەوە لە شیعری دڵشاد مەریوانیدا بینیم چاونەترسانەتر و بەگڕوتینتر بوو. لە قۆناغی یەکی زانکۆ، هەندێک لە دیوانەکانیم- فرمێسك‌و زه‌رده‌خه، ببن بە تیشک، سه‌مفۆنیای وهنهوشە- پەیدا کرد و خوێندمنەوە. بۆ من ئەوە ئەزموونێکی تازە و جیاواز بوو لە شیعر، کە هەم چێژم لێ وەرگرت، هەم لێوەی فێر بووم.
شتێکی تر کە نابێت لە باسی دڵشاد مەریوانیدا لەبیر بکرێت ئەو عاشقە سەرکەش و ناسک و شیک و بۆنخۆشەیە کە لەو پیاوەدا هەبووە. بەرامەی شیعری دڵداریی دڵشاد مەریوانی بەدەنگی حەمەی نێرگز و عوسمان عەلی ئەو کاتەی کۆڵانەکانی سلێمانی پڕ کردووە و و ئەو پیاوەی کردووەتە یەکێک لە دەنگە بەرزەکانی شیعری دڵداری. هەرچەندە من بۆ خۆم شانسی ئەوەم نەبوو لەنزیکەوە ئەو پیاوە ببینم، بەڵام ژیان چانسی ئەوەی دامێ پارچەیەکی جوان و شیرین لە ڕوحی ئەو پیاوە بناسم. هەتاهەتایە سوپاسگوزارم بۆ دونیا کە لۆنای پێ ناساندم، بۆ لۆنا و ڕۆزا و سیڤا، کە بە کەسایەتییە بەهێز و پەروەردە جوانەکەیاندا، شیرین ک.-یان پێ ناساندم و تێ‌یان گەیاندم ئەو مرۆڤە چ ژنێکی مەرد و بەهێز و ڕۆشنبیرە و بووە. من لێرەوە، وەک هیچی تر نا، بەڵکو وەک کوردێک کە باوکی لە هەشتاکاندا گوللـەباران نەکرا، وەک گەنجێک کە لە هەشتاکاندا بێ‌باوک نەبوو، وەک خوێنەرێک، وەک شیعردۆستێک خەمبارم کە ئێستا ئەو پیاوە لەگەڵماندا نییە.
لە خوارەوە یەک لە بەناوبانگترین شیعرەکانی دڵشاد مەیوانی بۆ ئێوە دادەنێم، لە خوار ئەویشەوە تەواوی ژیاننامەکەی.
من دەزانم دەكوژرێم
من دەزانم تەرمەكەم
لەسارایەك فڕێ دەدرێ
وا دەشێوێ
ناناسرێ
پێ نازانرێ تەرمی كامە قاچاغچییە
پپێ نازانرێ تەرمی كامە پێغەمبەری یاساغچییە
هاوڕێیانم نامناسنەوە
نە سیمای خۆشی نەدیوم
نە باڵای قەد نەنەویوم
نە هیوای پڕ چاوی گەشم
نە جێ زامی
شوێن ئەشكەنجەی نەخشەی لەشم
نە ئەبرۆی رەشی وریام
نە دەمولێوی پڕ سەودام
ناناسنەوەو
نامناسنەوە
هاوڕێیانم نامناسنەوە
بەڵام هەموو بەتاسەوە
دەڕواننە
لاشەی لەسارا كەوتووم
لەیەكتری دەپرسن:
(بۆچی سەگی بێ خاوەن و بەبێ خانە
سەگی برسی و دەركراوی لانە
لەلەشیان نەخواردووە
بۆ؟ دەمیان بۆ نەبردووە؟)
ئەی هاوڕێیان
گەر لاشەم جێ گەستەی سەگ بوو
بزانن سەگی پۆلیسە
گەستەی سەگی بۆرژوایانی نەگریسە
سەگی برسی
گاز لە لاشەی من ناگرن
هەر ئەوەشە هێشتوومییەوەو
دوژمنانم بەرگەم ناگرن!
دڵشاد محه‌مه‌د ئه‌مین فه‌تاحی مه‌ریوانییه:
باوكی له ساڵانی سی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه له گوندی كاڵێی خوارووی مه‌ریوانه‌وه، هاتووه‌ته پێنجوێن، پاشان شاری سلێلمانی هه‌ر له‌وێ ژنی هێناوه‌و نیشته‌جێ بوه. ساڵی 1946.له‌دایك بووه
*28/3/1947 .
*خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی به‌شی وێژه‌یی هه‌ر له‌سلێمانی ته‌واو كردووه.
*بۆ ته‌واو كردنی خوێندنی زانستگاچووه‌ته شاری به‌غدا به‌شی زمان‌و ئه‌ده‌بی كوردی له زانستگای به‌غدا، كۆلێژی زمان‌و ئادابی ته‌واو كردووه‌و سالی 1972 (به‌كالۆریۆس) لیسانسی تیادا وه‌رگرتووه.
*به‌هۆی نۆبه‌ره‌یی خۆی له خێزانهكهداو هۆشیاری باوكی هه‌ر له ساڵی 1959-1962 له‌خه‌باتی یه‌كێتی خوێندكارانی كاتی خۆی كاری كردووه.
*هه‌ر له‌مانگی مارتی 1963وه كاری سیاسی‌و خه‌باتی ژێر زه‌مینی كردوه. چه‌ندین جار زیندانی كراوه‌و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ده‌ربه‌ده‌ری دیوه.
*له شۆرشه‌كه‌ی ئه‌یلوولی 1961ولهشۆڕشهكهی حوزه‌یرانی 1976دا یه‌كی پتر دوو ساڵ ژیانی پارتیزانانه‌ی ناو شاری تاقیكردۆته‌وه.
*جارێك بهدهربهدهریو چه‌ندین جار به گه‌شت زۆربه‌ی شاره‌كانی ووڵاتانی عهرهبو توركیا‌و ووڵاتانی ئه‌وروپای رۆژههڵاتو رۆژئاوای دیوه.
*ئه‌ندامی:
*كۆمه‌ڵی رۆشنبیری كورد.
*یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد.
*نه‌قابه‌ی رۆژنامه گه‌رانی عێراق ئه‌ندامی هاوبه‌ش بوه.
*ماوه‌یه‌ك چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی ئهدهبیو رۆشنبیری له‌رادیۆی عێراق به‌شی كوردی وتهلهفزێونی كه‌ركوك به‌شی كوردی بردووه به‌رێوه.
*به‌رهه‌مه ئهدهبیو رۆشنبیرییه‌كانی له‌رۆژنامه‌كانی: ژین، هاوكاری، كاری میللی، بیری نوێ، ده‌نگوباس..هتد,. بڵاوكردۆته‌وه. هه‌روه‌ها له گۆڤاره‌كانی: به‌یان، رۆشنبیری نوێ، رۆژی كوردستان، ده‌نگی كرێكار، تریفه..هتد…بڵاوكردووه‌ته‌وه
*گه‌لێك ووتاری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر نووسهرانو شاعیران‌و رۆشنبیرانی كوردنووسیوه له‌وانه: ئیبراهیم ئهجهمهد، د. مارف خه‌زنه‌دار، محه‌مه‌د مه‌ولوود، د.ئه‌مین موتابچی، هێمنی شاعیر، د. عبدوڕه‌حمانی قاسملۆ، شێركۆ بێكه‌س، د.كاوس قه‌فتان، كه‌ریمی حوسامی، حه‌مه ساڵح دیلان، شوكور مسته‌فا، ره‌ووف بێگه‌رد، رفیق سابیر، ره‌ووف حه‌سه‌ن، حسێن عارف، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت،..هتد.
*پتر له 17حه‌ڤده شانۆما-نمایش نامه-ی نووسیوه‌و وهریگڕاوهو ئاماده‌ی كردووه، له‌وانه: نازدار و شوان، په‌روانه، خۆركه، چاوی ڤێتنام، پراوه‌ی ژن هێِنان، بووكه خان. مانگیش ئاوابوو..هتد.
*چه‌ندین محازه‌ره و كۆڕی ئهدهبیو رۆشنبیری كۆڕی ره‌خنه سازی به درێژایی 12دوازده ساڵ ده‌رباره‌ی: شیعر، ره‌خنه، ئافره‌تان، چیرۆك، ئه‌ده‌بی فۆلكۆری كوردی.. هتد.. له‌شارانی: سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك، به‌غدا ..هتد..پێشكه‌ش كردووه
*به‌ناوی هه‌مه جۆره‌وه چه‌ندین به‌رهه‌می ئهدهبیو رۆشنبیری‌و سیاسی له رۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌و گۆڤار‌و نه‌واره نههێنییهكاندا بڵاوكردۆته‌وه
*له‌هاوینی 1962تا پاییزی 1966 له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی لاوانی هۆشیاری ئه‌و كاته‌دا، دامه‌زرێنه‌ری (كۆمه‌ڵه‌یی بوژاندنه‌وه‌ی سامانی نه‌ته‌وایه‌تی كورد)بوو. كه كۆمه‌ڵێكی ئهدهبیو هونه‌ری بوو. باوه‌ڕیان به خه‌باتی ژێر زه‌مینیی ئهدیبانو هونه‌رمه‌ندانی خێر خواز‌و پێشكه‌وتووی كوردبوو، تا به‌رهه‌می ئهدهبیو هونه‌ری به‌ره‌نگاری، به‌شێوه‌ی بڵاوكراوه‌و نامیلكه‌ی ده‌ستاو ده‌ست كرد‌و به‌ناو جه‌ماوه‌ردا بڵاوبكه‌نه‌وه لهولاوانهی ئه‌و سه‌رده‌مه: فه‌ره‌یدوون قادر، عه‌لی توانا، دارا شێخ نوری شێخ ساڵح عه‌بدوره‌زاق پشده‌ری، ئه‌كره‌م قه‌رداغی، عومه‌ر ساڵح، جه‌لال محه‌مه‌د، جه‌لال مه‌هدی، محه‌مه‌د ئه‌كره‌م كه‌ریم، عه‌بدوڵڵا عه‌باس، عومه‌ر چاوشین..هتد.
*شیعری به‌ره‌نگاری گه‌لێك له شاعیرانی عهرهبو فارسی‌و ئه‌وروپایی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی له‌وانه: موزه‌فه‌ر نه‌واب، محمود ده‌رویش، سه‌میح القاسم، پاپلۆ نێرۆدا، پۆل ئیلوار، فابتزارۆف، مایكۆفسكی، یه‌سه‌نین، كاڤاڤی.. هتد.
*له ژیانی ئاشكرای ئه‌ده‌بیدا ئه‌م نامیلكه سه‌ربه‌خۆیانه‌ی له چاپ داوه:
1-فرمێسك‌و زه‌رده‌خه‌نه_ شیعر 1968
2-یه‌كه‌م هه‌نگاو_ په‌خشان1973
3-دڵدارانی شۆرش _چیرۆك 1973
4-پێشوازی خاوه‌ن شكۆ_ ره‌خنه 1973
5-ببن به‌تیشك _شیعر1976
6-به‌په‌نجه‌كانم ده‌تبینم_ چیرۆك 1977
7-دێر یاسین _چیرۆك 1978
8-سه‌مفۆنیای وه‌نه‌وشه_ شیعر1980
*له‌دوو شانۆنامه‌دا وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری كردووه:
1-لانه‌وازان 1973
2-پردی ووڵات1974
*له‌فیلمێكی سینه‌مایی 12خولكهییدا وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری كردووه، فیلمی ژیانی شوان 1972 به‌رهه‌می زانستگای سلێمانی.
*له‌كاتی قوتابێتیدا له زانستگای به‌غدا 1969-1972 دامه‌زرێنه‌رو سه‌رۆكی تیپی شاڵاوی كه‌ركوكی هونه‌ری بوو كه له‌سه‌رده‌می خۆیدا رۆڵێكی گرنگی دیاری بینی له ناوه‌ندی زانستگای به‌غدا و موسته‌نسه‌رییه‌دا, جگه له‌و ئاهه‌نگانه‌ی له‌یاده فه‌له‌ستینییه‌كاندا ده‌یان گێڕا بۆ ناساندنی كورد به‌و كۆمه‌ڵه و یه‌كێتییه شۆرشگێڕانه‌ی له‌شاری به‌غدا داڵده داربوون. له‌ئه‌ندامانی ئه‌م تیپه: ووریا حه‌سه‌ن فیكری، دڵشاد ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین، په‌خشان جه‌لال، كاژاو محه‌مه‌د ئه‌مین مه‌ریوانی، به‌هجه‌ت ره‌شید، عه‌بدورره‌حمان ئه‌بوبه‌كر ،مستهفازهنگهنه، گه‌وێژ حه‌مه ئه‌مین، گوڵستان حه‌سه‌ن عه‌باس.
*له‌فرمانی ده‌وڵه‌تیدا ئه‌م كارانه‌ی دیوه:
1-چاودێری زمانه‌وانی (مشرف لغوی)وه‌زاره‌تی راگه‌یاندن.
2-مه‌شقیاری هونه‌ری (مدرب فنی بدرجه معلم)له به‌شی زمان‌و ئه‌ده‌بی كوردی كۆلێژی ئاداب، هه‌روه‌ها له لقی كوردی كۆڵیژی په‌روه‌رده. بۆ ماوه‌ی مانگ‌و چه‌ند رۆژێكیش مامۆستای میوان له‌به‌شی خوێندنی كوردی له زانستگای سلێمانی. تۆماركاریخوێندكاران (مسجل غیابات)له كۆڵیژی پزیشكی ئاژه‌ڵ (كلیه الطب البیطری) له ئه‌بو غرێبی نزیك به‌غدا.
3-رۆژنامه نووس له وه‌زاره‌تی ترانسپۆرت له به‌غدا نووسیاری گۆڤاری رساله النقل.
4-مامۆستای زمان و ئه‌ده‌بی كوردی له قوتابخانه‌ی سانه‌وی سه‌رچنار پاشان ناوه‌ندی برایه‌تی له‌سلێمانی سه‌ر به ئه‌میندارێتی په‌روه‌رده.
*له كاری یه‌كه‌میدا نه‌بێ، كه به مه‌یلی خۆی گوێزراوه‌ته‌وه، ده‌نا له هه‌موو كاره‌كانی تری‌دا به‌هۆی سزادان‌و دوور خستنه‌وه‌و ناچارییه‌وه شوێنه گوڕكێی پێ كراوه. جگه له دووجار دوورخستنه‌وه‌ی له‌كاری ده‌وڵه‌تی به‌ناوی پێویست پێ نه‌بوونه‌وه (فائظ عن الحاجه).
*له‌ساڵی 1975به‌شه‌كه‌ی تری ژیانی هاوسه‌ری خۆی دیوه‌ته‌وه پاشان نیشانی كردووه، به‌ڵام تا ساڵی 1978له‌به‌ر دهربهدهریو له‌كاركردن‌و به‌ندی مۆڵه‌تیان نه‌بووه پێكه‌وه بژین‌و خاوه‌ن خانه بن.
*هاوسه‌رو هاورێگه‌ی شیرین ك.ی ئهدیبو چیرۆك نووسه.
*له 18-10-1983تا 13-2-1985 ژیانی پارتیزانانه‌ی ناو چیای بردۆته سه‌ر له‌گه‌ڵ هاوسه‌رو كچه‌كه‌یدا.
*له ئه‌یلوولی 1984ه‌وه وازی له هه‌موو ئیلتیزام‌و كاروبارێكی سیاسی هێناوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای نامه‌و ده‌فته‌رو قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی.
*به‌كرێكاری و بێ كاری ژیانی بردۆته سه‌ر هه‌تا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر كاری ده‌وڵه‌ت بووه به مامۆستا له ئاماده‌یی هه‌ڵگورد تا ساڵی 1987.
به‌هۆی ره‌فز كردنی جیش الشعبییه‌وه دووباره له وه‌زیفه ده‌ركرا.
*له 1988 دانرایه‌وه له‌ناوه‌ندی سه‌رۆك.
*له 1989ئاماده‌یی شۆرش (2)مانگ
*له 12-2-1989ده‌ستگیر كراوه.
*له 13-3-1989شه‌هید كراوه.